"an independent online kurdish website

جارێکیان ماسی یەکی جۆری ڕەنجە بڕیاری دا بەمەلە گۆشەو کەناری دونیا بگەڕێت ”من لە دەریای باکور تاقم چووە دەمەوێ شوێنەکانی تری دونیا ببینم ” بۆیەش بەمەلەکردن لەدەریای باشورەوە بەرەو قۆلایی ئەتلانتیک بەڕێکەوت.masi-

بەمەلە ڕۆیشت هەر ڕۆیشت لەو دەریایەی شارەزای بوو دورکەوتەوە بەدرێژایی ئاوی گەرمی هیلی نیوان جەمسەری باشورو باکور بۆ خواروی ئەتلانتیک بەردەوام بوو لەسەر مەلەکردن، شتی سەیرو سەمەرەی دەبینی ماسی وای دەدیت کە پێشتر نەی بینی بون ، جارێک هەروەخت بوو قرشێک بیخوات ، جارێکی تریش کەمێکی مابوو بەکارەبای حەزیایەکی گەورەی دەریا وەبیت ، جارێکیش زۆری نەمابو مارێکی دەریا پێوەی بدات بەلام ئەو هەر بەردەوام بو لەسەر مەلە کردن لەبەشێکی دەریای ئەفریقاوە بەرەو ئوقیانوسی هیند ڕۆیشت ، بەتەنشت ماسی شەڕانگێز و ماسی پەڕ چارۆگەدار .ماسی مشارو ماسی شمشێرو ماسی شین و ماسی ڕەش و قوڕە ماسی و ڕۆژماسی ڕەت دەبو ، سەرسەرسام بوو بە شیوەو قەوارەو ڕەنگ و ڕوخسارو جیاوازی ماسی یەکان.

کاتێ بەمەلە دەریای جاوەی {جاڤای ئەندەنوسیا}ی دەبڕی ماسی بینی بەسەر ئاوەوە بازیان ئەدا هەندێکیان لە قۆلایی دەریا دەژیان ماسی هەبوو بەسەر پەرەکانیانەوە ، لەسەر تەنیشتیان مەلەیان دەکرد ، لەوێ لەمیانەی دەریای مەرجان توێکل و سەدەفی ملیۆنەها بونەوەری بچوک ببون بەتاوێر وەکو شاخ بەرز ببونەوە . لەسەر مەلەی خۆی بەردەوام بوو لە بەرینایی ئوقیانوسی هێمن ، شوێنە قوڵەکانی بڕی ئاوی شوێنە قوڵەکان ڕەش بون ماسیەکانی ئەوێ وەکو قەتران بون سەریان فانۆس دار بوون هەندێکیشیان ڕۆناکی بەسەر کلکیانەوە بوو ، لە زەریای هێمن بەمەلە بەلای باشوردا بەرەو دەریای ساردی سیبیریا ڕۆیشت لەوێ چیای شەختەی سپی وەکو پاپۆڕ بەئاوێدا دەچون .

هێشتا لە مەلەکردن بەردەوام بوو هەتا گەیشتە ئوقیانوسی شەختە بەندی جەمسەری باکور لەوێ ڕووی دەریا بۆ هەمیشە بەفرو سەهۆڵ دایپۆشبوو، بەرەو گرین لاند و ئایسلاند شۆڕبۆوە . دووا جار بەرەو دەریای باشور زیدی خۆی گەڕاوە

خزم و دۆستەکانی لێی خڕبونەوە هەراو هۆریایەکی گەورەیان بۆ کرد میوانداری یان کرد، باشترین خواردنێک کەدەستیان کەوت پێشکەشیان کرد بەلام رەنجەکە تەنیا باوێشکیکی هاتێ ”من بە مەلە تەواوی گۆشەو کەناری جیهان گەڕام هەمو شتێکم دی خواردنی خۆش وسەیری وام خواردوە کە خەیالی لێ بکەیتەوە ” رەتی کردەوە هیچ بخوارد

پاشان خزم و دۆستەکانی تکایان لێکرد بێتەوە لایان و لەگەل ئەوان بژیت ئەویشی ڕەتکردەوە گۆتی ”لەهەموو شوێنێک بووم ئەو ژێر تاوێرە بەردانەی لێواری دەریا تاریک و تەنگەبەرن بۆ من ” لێ یان دوور کەوتەوە بۆ ئەوەی بەتەنیا بژیت

کاتێک وەرزی زاو زێی و وەچە خستنەوە داهات قایل نەبو وەگەل ماسی یەکانی تر بکەویت و هێلکەو گەرا دانێت و گۆتی من لەتەواوی دونیا گەڕاووم هەمو جۆرەکانی ماسی دەناسم چیتر لەمەو دووا خۆشیم لە ماسی ڕەنجە نایەت

لەکۆتاییدا پیرە ماسی یەکی ڕەنجە بەمەلە لێی نزیک بۆوە پێی گۆت گوێبگرە ئەگەر تۆ لەگەل ئێمە گەراو هێلکە دانەنێ یت هەندێك لەهیلکان ناپیتێن ماسی ساخ دروست نابیت ئەگەر لەگەل کەس وکارت نەژیت وایان لێدەکەیت خەمبار بن ئەگەریش خواردن نەخۆیت دەمریت.

بەلام ڕەنجەی گەڕیدە گۆتی من باکم نیە هەموو شوێنێکم دیوە کە بتوانی بۆی بچیت هەموو شتێک دەزانم کە شایەنی زانین بیت

پیرە ڕەنجەکە سەریخۆی ڕاوەشاند و گۆتی: هیچ کەسێک نیە هەموو شوێنێکی دیبی کە دەکرێ ببینریت ، هەموو شتێک بزانی کە پێویستە بزانرێت

.ڕەنجەی گەڕیدە گۆتی: تەماشاکەن من بە بەمەلە تەواوی دەریای باشورو ، ئوقیانوسی ئەتلانتیک و هیند ، دەریای جاوە، دەریای مەرجان ، زەریای گەورەی پاسیفیک و دەریای سیبیریا و دەریای شەختەبەندی جەمسەری باکوڕ گەڕام ،پێم بڵی کوێی تر ماوە هەتا بیبینم یان بیزانم ؟

پیرە ڕەنجە گۆتی من نازانم بەلام ڕەنگە شتێکی تر هەبیت!

باشە لەوسەرو بەندەدا ماسیگرێک بەبەلەمی ڕاوەوە بەوێدا ڕەت بوو ماسیەکانی ئەو ناوەی بەتۆڕ گرت ، هەمان ڕۆژ هەمویانی بردە بازار پێاوێک ڕەنجەی گەریدەی کڕی بۆ ژەمی ئێوارە ئامادەیکرد و خواردی ، پیاوەکە هەرگیز نەیزانی ئەو ماسی یە تەواوی گۆشەو کەناری دونیا گەڕاوە هەموو شتێکی بینیوە کە دەکرێ ببینرێت و هەموو شتێکی دەزانی کە دەبو بزانرێت.

تێبینی : ئەم چیڕۆکە خەیالیە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بەزمانی ئینگلیزی بلاو کراوەتەوە ، پەندەکەشی لەوەدایە : هەر چەند پلەو پایەو ئاستی زانیاریت بەرز بیت لەخۆبایی بون و خۆ دابڕین لە قەوم و قیلەو خزم و کەس پەسند نیە.

دیارە ڕەنجەی گەڕیدەش ئەو ماسی یە پسپۆرو شارەزایە نەبوو هەمو شتێک بزانیت!

وەرگێر : مستەفا رابەر

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی