"an independent online kurdish website

بـرا له‌   مێـژ‌ه‌  من  دڵ   بریانم    

پڕ‌ زام و خه‌م و چاو به‌   گریانم     ahmad_deshti-0

دیرۆكی‌  كۆنی‌  گـه‌ل و    وه‌لاتم

پڕ‌ له‌ نا حه‌زه‌   رێگه‌ی‌   خه‌باتم

دوژ‌منی‌ قه‌وم و   كوردستانه‌كه‌م

بردیان‌ به‌ تالان ناوو   ده‌نگه‌كه‌م

خاكیان‌ له‌ت‌له‌ت و‌ وێرانه‌   كردم

خڕ بونه‌وه‌رومافیان‌‌زه‌وت   كردم

براوكه‌سانمیان‌ لێ‌كردمه‌  دوژ‌من

كوێریانكردچاووڕشتیان‌خـوێنی‌من

بێ ده‌ره‌تان و  بێ مافی‌  ژ‌ین مام

بێكه‌س و خـزم و برا و  باوك مام

بوومه‌ ئاواره‌ی‌  دووره‌   وه‌ لاتان

من بوومه‌ زامی‌ ناو    كاره‌ساتان

چیاوده‌شت‌ودوڵ‌پڕ‌ته‌رمی‌ كوردبوو

وارم خاپووروپڕ‌خوێنی‌ سوور بوو

خرامه‌    چالی‌    ناو   زیندانه‌كان

ون و  وێل    كـرام   به‌ئه‌نفاله‌كان

گه‌ردوونی‌   دوونی‌ پڕ‌   كاره‌سـاتم

هه‌رچه‌پ بووله‌‌ڕ‌وی‌  گه‌ل‌و وه‌لاتم

داگیركه‌رانی‌ فاشـست   و   زوردار

كرانه‌   یـار و  من بوومه‌     نه‌یار

به‌رد بارانم كرد   گۆڕ‌ی‌    باپیران

دوژ‌منم     دانـا   به‌چاك و   پیران

كرامه‌  مورید  بۆ دوژ‌منی‌    كورد

ئه‌وه‌ی‌  كه‌ لای ‌دا به‌سێداره‌   مرد

داگیركه‌ربردی‌ هه‌ست‌ونیستی‌  من

هه‌موی‌ خاپوركـردواری‌جوانی من

تازی‌ و عه‌جه‌م و  ڕ‌ۆمیان پێكه‌وه‌

ده‌ستیان‌ نایه‌‌ ده‌سـت‌دژ‌به‌ كورده‌وه‌

په‌رده‌ی ‌ ناپاكیا  به‌سه‌ر كورد دادا

سه‌ربه‌ستی‌   ژ‌یانیان  له‌‌خاكم رادا

بردیان به‌تالان تۆره‌ و فه‌رهه‌نگم

دزیان دیرۆك وگشت ناو و ده‌نگم

زمانی‌    دایك و    باپیرانی‌  خۆم

لێم حه‌ڕام كرا ووته‌ی‌ باوكی‌ خۆم

ناوی‌ كوردستان به‌  تاوان  داندرا

كه‌لتورومێژ‌وم هه‌مووی‌ لێ دزرا

له‌شكریان    هینا بۆ      نیشتمانم

قڕیان كرد  ڕ‌ۆله‌ی‌  دایك و باوانم

سـاوای‌ ناو بێشكه‌ و لاو و پیرانم

كران به‌ یه‌‌خسیر له‌ خاكی‌   جوانم

زۆر فوتوای‌ كـوفرو مه‌رگم بۆ درا

هه‌رچه‌ن‌ هه‌ولم دا هیچم بۆ نه‌كرا

له‌ هه‌رچوار لاوه‌ دوژ‌منی‌  غه‌ددار

بۆ  نه‌مانی‌ كورد یه‌‌كیان‌گرتزۆردار

هه‌زاران ‌هه‌زاركوردیان  له‌‌ناو برد

خاكی ‌‌ره‌نگینی‌منیان‌  كه‌رتكه‌رتكرد

زۆر قاره‌مان و زۆر   سـه‌روه‌رانم

ناو بران‌ به‌ خائین  بۆ كوردسـتانم

هه‌رچی‌ بوختان‌ودرۆوناراست بوو

دژ‌به‌ گه‌لی‌ كوردكراو فه‌رمان  بوو

گشت ڕاپه‌ڕین وشۆڕ‌شی ‌ كوردانم

چه‌واشـه‌   كرا   بوو     به‌گریانم

هه‌لیان‌فرێواند زۆر كوردی‌ نـه‌زان

بوونه‌  دوژ‌منی‌   سه‌ربه‌ خوییمان

كوردیان‌نه‌فرینكرد‌له‌‌هه‌ر چوارلاوه‌‌

ناومان   به‌د  كراله‌    ناو دونیاوه‌

ڕاپه‌ڕ‌ین  گوتمـان ده‌بێ رزگار بین

خاوه‌نی‌ ماف وخاكی‌  خۆمان   بین

دیسان له‌‌پشت ڕاخه‌نجه‌ریان‌لێ دام

پڕ‌یان‌كردجه‌سته‌م  ‌له‌كوان وله‌ زام

هه‌رچی‌ ئاوایی‌ و شارو گوندم  بوو

گشت‌خاپووركراووارم ته‌عریب بوو

ئاوی‌  كانیاو و    ڕوباریان  خنكاند

خانوو وئه‌شكه‌وت و  چیایان ڕماند

ئه‌نفالیان   كرد      كوردستانه‌كه‌م

خاپووریان كرد   گوند و شاره‌كه‌م

ژ‌ه‌هریانداباراند  به‌سه‌ر  خاكی‌ من

دایان بڕ‌یاری‌  مه‌رگی‌  قه‌ومی‌ من

گوتیان‌كورد ده‌ بێ گشت  بتوێته‌وه‌

سیانید و  خه‌رده‌ل كورد ببڕ‌ێنته‌وه‌

جینۆسایدی‌   كوردیان   بڕ‌یار بوو

زۆرله‌ مێژ‌ساڵ بوو هیوایان وا بوو

مه‌زرا و گوند و شار بۆمباران كرا

هه‌وای‌    خاكه‌  كه‌م  شیمیایی‌ كرا

به‌فڕ‌ۆكه‌وتانك‌وموشه‌كی‌‌دووردوور

ژ‌ه‌هراویان كرد كوردستانی ‌ نوور

له‌ هه‌موو  لاوه‌  له‌ واری‌  جوانم

مه‌رگیان   داباراند    بۆكودستانم

شاری‌ هه‌له‌بجه‌م  لێ  شه‌هید كرا

خڕ‌ بوونه‌وه‌رم   به بێ گیان  كرا

به‌لإم‌ هه‌له‌بجه‌م ‌‌موژ‌ده‌یدابه‌ ژ‌یان

دوژ‌من  نه‌یزانی‌ لێی‌ ده‌بێ به‌ژ‌ان

كاسه‌ كه‌ پڕ‌ بوو ئاوی‌ لێ ده‌ڕ‌ژ‌ێ

دوژ‌منی‌زۆردارخوێنی‌هه‌ر ده‌ڕ‌ژ‌ێ

ئاگری‌ هه‌ژ‌ار و زۆلم لێ  كراوان

زۆربێ‌ئه‌مانه‌له‌ئاست گشت تاوان

میلله‌تی‌    كوردی  سته‌م دیده‌ بار

ڕاپه‌رین    دژ‌ی‌    دوژ‌منی زردار

ڕ‌ق و تۆله‌ی‌ كورد بوو به‌ فه‌واره‌

نه‌یاری‌ سوتاند    وا له‌و  هه‌واره‌

تۆله‌ی ‌ئه‌نفال‌وهه‌له‌بجه‌ی  شه‌هید

موژ‌ده‌ی‌ دا به‌كوردبۆ رۆژ‌ی‌نه‌وید

كوردستانه‌كه‌م    سه‌ربه‌خۆ    كرا

دوژ‌من   له‌ خاكم   ڕه‌‌نـجه‌ڕ‌ۆ  كرا

هه‌زاران  نه‌فرین  بۆ نه‌یار  ده‌چو

كوردوكوردستان‌سه‌ربه‌ست‌وشادبو

تالی‌  وبرسیه‌‌تی‌و سه‌ختی‌ له‌ ژ‌یان

سه‌ربه‌رز تربوو له‌ ژ‌ێر ده‌سـتیمان

به‌لإم   داخه‌كه‌م    دیسان  ڕه‌‌قیبان

ده‌ستی‌ خائین و په‌ست و  نه‌زانان

كه‌وته‌وه‌ گیانی‌   كوردستانی  ‌ من

بردیان   دزیان   گشت دارایی‌ من

دیـرۆكی‌   كۆنی‌   ئازار و   ژ‌انان

دیسان   گه‌ڕاوه‌ بۆ  كوردستانمان

شـه‌ڕ‌ی‌   خۆ كوژ‌یم  بۆ دانرایه‌‌وه‌

مێژ‌ووی‌   به‌دبه‌ختیم بۆ گه‌ڕایه‌‌وه‌

به‌قه‌وم و كه‌سم به‌كوشتنم  ده‌ده‌ن

ده‌مخه‌نه‌ داو و  گیانم   ده‌رده‌كه‌ن

زۆر له‌مێژ‌ ساڵه‌وا كورد له‌و داوه‌

نه‌زان و بێ هۆش نێچیرله‌و ڕاوه‌

په‌ند وه‌ر ناگرین له‌م رۆژ‌ گـارانه‌

كوردبۆخۆش‌دڕ‌كه‌له‌ڕ‌ێی‌ئه‌م  ژ‌یانه‌

به‌ قسه‌ی‌‌دوژ‌منان‌زو فریو  ده‌خۆن

هه‌نگاوان‌داوێن دژ‌به‌ قه‌ومی ‌خۆن

ئه‌ی‌ برای‌ كوردم پشت و   په‌‌ناهم

به‌سیه‌‌ هه‌تاكه‌ی‌   هه‌لكێشم   ئاهم

چیتر دوژ‌منان با  نه‌كه‌ین   به‌ یار

یه‌کتری نه‌کوژین،وه‌کو  کردمی‌دار

به‌هۆی‌ نه‌زانی‌ وبوونی‌  خۆكوژ‌ی‌

دوژ‌من له‌‌مێژ‌ه‌‌خوێنی‌كورد  ده‌مژ‌ی

وه‌رن پێكه‌وه‌ ڕابووردووی ‌‌تالمان

با بكه‌ین   به‌په‌ند بۆ    ڕ‌زگاریمان

دژ‌ی‌ داگیركه‌ر با  یه‌‌كـتر    بگرین

نه‌یاران‌قاوده‌ین بۆ یه‌‌كتر    بمرین

ئه‌مڕ‌ۆكه‌ ڕ‌ۆژ‌ی‌ سه‌ربه‌رزی‌ ‌ژ‌یانه‌

شه‌ڕ‌ی‌ خۆ كردن مه‌رگ و نه‌مـانه‌

وه‌رن هه‌موومان دڵسۆزو یه‌‌ك بین

له‌بۆكوردستان‌‌گیان له‌سه‌رده‌ستبین

ته‌نیایه‌‌ك‌بوون‌وژ‌یری‌ و وریا بوون

هه‌توانی‌ زامه‌ بۆ سـه‌ربه‌ خۆبوون

سه‌یری‌ ڕه‌‌وڕه‌‌وه‌ی‌ژ‌یانیگه‌لان كه‌ن

سه‌یری‌ وه‌لات وپێشكه‌وتنیان  كه‌ن

زانست‌وزانینچه‌ند پێشی‌  خستوون

چه‌ندبه‌ته‌كنیك‌و سه‌نعه‌تیژ‌ین ‌بوون

ته‌نیا ئێمه‌ی ‌ كـورد وا  به‌جێماوین

به‌ هۆی‌ نه‌زانین وا  له‌ ناو  داوین

گیانی‌  ڕ‌كبه‌ڕ‌كێ‌ و دژ‌به‌یه‌‌كتربوون

ژ‌ه‌هره‌به‌سیه‌‌تی‌كوردی‌ وارپڕ‌خوون

بۆ   یه‌‌كتر  ئاوا   داو    مـه‌نێنه‌وه‌

دوژ‌من   ڕاو بكه‌ن   خۆ بژ‌یێننه‌وه‌

باهه‌موو  وێكران دڵسۆزی‌ خۆ بین

بۆكوردستانما‌ ن پاك و بێگه‌رد بین

مردن‌له‌ڕ‌یێ‌خاك  له‌‌ ژ‌یان  بۆ نه‌یار

سه‌رفیرازتره‌    قوربانی   ‌  هه‌وار

باهه‌موو بلێین نه‌فرین له‌    خائین

له‌‌شه‌ڕی‌خۆیی‌وله‌گشت‌خوێن مژ‌ین

وێکڕان هاوارکه‌ین بژی کوردستان

بمرن  دوژمن و خائین و  په‌سـتان

                 *

به‌‌ یادی شه‌ر‌ی‌ خو كوژ‌ی‌ نوسراوه‌

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی