له‌نێو په‌ندی پێشینانی کوردی‌دا، زۆروشه‌ی جوان ،زۆر ئامۆژگاری به‌نرخی گێڕانه‌وه‌ی شکست و سه‌رکه‌وتنی تێدایه. کوردده‌ڵێ :
داری پڕ به‌ر(پڕمیوه) به‌ردیی تێده‌گرن داری که‌م به‌ر پللاری تێده‌گرن. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌می ئه‌م باسه‌له‌سایته‌کان ،له‌فەیسبووک،له‌تویتێر خه‌ڵکێکی زۆربه ته‌له‌فوون ،به‌مایل ونوسینی کۆمێنتێرله فەیسبووک ده‌ستخۆشیان لێ کردووم که به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌وخۆشه‌ویستانه خه‌مخۆرانی یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزب به‌گشتی وبه‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوون که‌من پڕبه‌دڵ سپاسی دڵسۆزیان بۆحیزب ده‌که‌م،هه‌روه‌ها بێ به‌شیش نه‌بووم له که‌م لوتفی سایته‌کانی نزیک له حیزبی دێمۆکراتی کوردستان . هه‌ڵگرتنی کۆڵێکی قورسی وه‌ک یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێمۆکرات ، کاری هه‌مووکه‌س نیه‌و خه‌ساره‌ت و سه‌زادانیشی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌دڵ مێژووی دێمۆکراتیان لا پیرۆزه به‌قه‌ت سه‌رکه‌وتن و به مه‌نزڵ گه‌یاندنی ئه‌وکۆڵه جێی شانازی یه. بۆدرێژه‌دان به‌و باسه‌پێویسته به‌کورتی ئیشاره به چه‌ند شت بکه‌م که‌له‌درێژه‌ی باسه‌که‌دابه‌وردی باس ده‌کرێن :
1 ـ باس کردن له‌سه‌ریه‌ک نه‌گرتنه‌وه‌ی قسه‌وکرده‌وه‌ی به‌ڕێزان ماموستاحه‌سه‌نزاده‌وکاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی و ئه‌وانه‌ی دژی یه‌کگرتنه‌وه‌ن ،ته‌واونه‌بووه وئیدامه‌ی هه‌یه .
2 ـ بۆمن زۆرگرینگه که‌به‌وردی باسی حه‌ره‌که‌تی یه‌کگرتنه‌وه ،کۆسپه‌کانی سه‌رڕێگای یه‌کگرتنه‌وه ،ده‌رکردنه‌کان به‌تاوانی یه‌کگرتوو خوازی ریزه‌کانی دێمۆکرات ، بۆهه‌موولایه‌ک شی بکرێته‌وه وبا به‌س کوته‌کی تاریکیمان وێ بکه‌وێ ئه‌ویش له‌به‌رمه‌سڵه‌حه‌تی تاکه‌کان نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی گشتی حیزب! ،ومنیش بێده‌نگ بم و هیچ نه‌ڵێم .
3 ـ له‌وماوه‌دابه‌داخه‌وه‌زۆرجاربیندراوه بۆتۆڵه سه‌ندنه‌وه, له‌نییه‌ت پاکی وحیزب خۆشه‌ویستی کادروپێشمه‌رگه‌کان سوئیستفاده‌کراوه‌وبه‌نێوی بریارومه‌ئموورییه‌تی حیزبی هێندێک کاری دوور له‌پرنسیپی حیزبی یان پێ کردوون .
4 ـ به‌قه‌ولی نه‌یارانی یه‌کگرتنه‌وه له‌ورۆژه‌وه که‌من ئه‌ندامه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانم له‌سه‌ردیالۆگ ویه‌کگرتنه‌وه‌ی دێمۆکرات لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه،له‌سه‌رداوای به‌شێکی به‌رچاو له‌کادروئه‌ندام ودۆستانی حدکاده‌ستم راگرتووه‌وهه‌مووشتێکی حیزبم پاراستووه‌وهه‌موڕێگاکانی به‌رنامه‌وپه‌یره‌وی نێوخۆم ره‌چاوکردووه،وبه‌داخه‌وه به‌ڕێزکاک مسته‌فاهیجریش شه‌رته‌کانی به‌رنامه‌وپه‌یره‌وی له‌به‌رچاونه‌گرتووه‌وبۆیه هێزی هانده‌ری من بۆ نووسینی ئه‌وبابه‌ته دوور‌و درێژه، که‌مته‌رخه‌می ده‌فته‌ری سیاسی وشه‌خسی کاک مسته‌فابووه‌وبه‌رپرسی هه‌ربه‌ڵگه یا خوود ده‌لیلێکی ناگوته‌نی لێره که بڵاوبێته‌وه ده‌فته‌ری سیاسی ورێبه‌ری حیزبه.
5 ـ هه‌موولایه‌ک ده‌زانن که‌دانیشتن ودیالۆگ له‌نێوان هه‌ردوو به‌شی حیزب له‌ئارادایه.به‌ڵام هه‌تا ئێستاهیچ ئاکامێکی لێ په‌یدا نه‌بووه‌که بۆ هه‌موولایه‌ک دلخۆشکه‌ربێت.من زۆر چاک ده‌زانم که له‌هه‌ردوو به‌شی حیزب نه‌یاری یه‌کگرتنه‌وه‌هه‌یه وده‌یانه‌وێ دانیشتنه‌کان دیزه به ده‌رخۆنه بکه‌ن.به‌ڵام به‌رپرسیاره‌تی وه‌دره‌نگ که‌وتن وپێش نه‌چوونی ئه‌ودانیشتنانه راسته‌وخۆ ده‌که‌وێته‌سه‌ر شانی به‌ڕێزان کاک مسته‌فا هجری وکاک خالید عه‌زیزی وه‌ک سکرتێره‌کانی دووبه‌شی دێمۆکرات .
6 ـ له‌پاش ته‌واو بوونی کۆنگره‌ی 13 و ده‌رکه‌وتنی ورده‌کاری یه‌کانی به‌به‌رنامه له‌ت کردنی حیزب، وده‌ست پێکردنی هات و هاواری به‌ده‌نه‌ی زیندوی نێوڕیزه‌کانی ئاشکرا ونهێنی حیزب له‌لایه‌ک ،وسه‌رکوت وده‌رکردنی کادروپێشمه‌رگه به‌رچاوه‌کانی حیزب به‌نووسراوه و به بریار له‌ئۆرگانه‌کان و ته‌نانه‌ت له حیزبیش ،به به‌ڵگه‌وه ده‌خه‌مه به‌ردیدی خوێنه‌ران و قه‌زاوه‌تیش هه‌ر بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌هێڵمه‌وه که بزانن بێده‌نگی ئێمه له خۆشه‌ویستی گه‌وره‌ی حیزب بووه یان له ناشاره‌زایی و پێشێل کردنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌گشتی یه‌کانی حیزب بووه.
لای من حیزبی دێمۆکرات داری پڕ به‌ره، پاش کوردوکوردستان پیرۆزترینی هه‌موو پیرۆزه‌کانه، نێو ومێژوو و شه‌هیده‌کانی له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خۆشه‌ویسترینه‌کانه ،بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ر ڕێ ره‌وی خۆی هه‌موو هه‌وڵێکی ئاگاهانه ی بۆ ده‌ده‌م
درێژه‌ی هه‌یه………..
26 07 2013