Hoppa till innehåll
Hem » چەند وشەیەکی کرچ و کاڵ، بۆ کۆچی دوایی شاعێری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس

چەند وشەیەکی کرچ و کاڵ، بۆ کۆچی دوایی شاعێری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس

کە تۆ مردی،

وژە … وژی زریانی کۆستmamosta_sherko

پەڕ و باڵی شاهەنگی نێو

باخچەی گوڵی میللەتێکی

هەڵپڕووکاند….

کە تۆ مردی،

وشە و ڕووبار،

خۆر و بنار …. تاڤگە و گزنگ …

بەفر و لووتکە، کل و بڕژانگ،

تریفە ی مانگ و زیخ و چەوی گەرووی کانی و

ئەڵهای ژن و چاوەڕوانی هەتیوانی سەرسفرە و خوان،

خۆشەویستی پەپوولە بۆ تیشکی  چرا،

گوڵەستێرەی سینگی شەهید بۆ نیشتمان….

هەموو … تێکــڕا

لەبەرامبەر گەورەیی  تۆ …. کڕنۆشیان برد،

چۆکیان دادا!

ئاکۆ ئەلیاسی

٢٠١٣.٠٨.٠٤