تا به‌که‌ی به فریو بچم لێره‌و له وێ
بۆ ده‌ق‌و دۆغر نه‌ڵێم من چیم ده‌وێ

ئه‌و هه‌موو خوێنم له پێناوی ڕژا
مێشکی لاوانم له سۆنگه‌ی داپژا
من که ده‌رمانی دڵم ئازادییه
ئه‌و هه‌وێنه‌م، هۆی به‌ڵێنی شادییه
بۆ وه‌کوو ئه‌و خه‌ڵفه دۆخه هه‌ڵنه‌چم
بۆ له ناخی داری گه‌نده‌ڵ ده‌رنه‌چم
بۆ له هه‌قخوازی بکه‌م پاشه‌کشه
بۆ له ماڵی کۆلی که‌م، ده‌نگی وشه
بۆ نه‌ڵێم سه‌ربه‌ستی مافی کوردییه
بۆ نه‌ڵێم چاوپۆشی لێی نامردییه
بۆ له به‌رده‌م لانه‌به‌م ئه‌و له‌مپه‌ره
کوانی هاوبه‌شمه؟ ئه‌وه داگیرکه‌ره
لێم ده‌گوێ بگرن قسه‌ی بێ باکی من
خه‌نجه‌رو سواڵیان نه‌گوتوه کاکی من
حامیدرەشیدی زەرزا.
شارۆچکه‌ی گاتن ئوسته‌رالیا
سالی 2002ی زایینی.پارێزگای کویزله‌ند.