"an independent online kurdish website

من مەمکۆڵەی زاری رۆڵەی ئەم بێشکەیەم ، ئابەم خۆڵەی ئەم گڵکۆیە ئەکەمە چێژی گوێزەبانی دیوەخانی ناولێنانی کیژ و کوری موکریانی و بۆ بەند و لاووک و گۆرانی لە کەریم دەگێرمەوە و لە هاوسەنگەرەکانیregayek__berewxor10

با بم بینن چۆن یادی ئازارەکانیان گوڵی برین و زامەکانیان هەوێنی قینی بەرەنگاری و ئەوینی رزگاریمن.

 

ئاڵا دەڵێ :” کە هەواڵی گولە باران کردنەکە گەییە سابڵاخ ، بنەماڵەی هەموو شەهیدەکان و خەڵکێکی زۆر رۆینە ورمێ ،ئەو شوێنەی تەرمی شەهیدەکانمانی لێبوو ، خەڵکێکی زۆری لێ کۆ ببۆوە ،پیاوەکانیان ئیزندا بچنە ژوورەوە بەڵام لە ئێمە نەگەران ،لەپڕ یەکێک لە براکانم هاتەدەرێ و پڕ بەدەنگ هاواری کرد خۆ خەڵکینە وەرن جنایەتی رێژیمی ئیسلامی بەبینن کە دەرهەق بە ڕۆڵەکانتان کردوویەتی ، لەپڕ پاسدارەکان رژانە سەری و تفەنگ و دەمانچەیان کردە سەری . دایکم خۆی لەسەر کێشا و پاراستی ، بەڵام هەر ئەوکات براکانم و بنەماڵەکەی شەهیدەکان هەموویان گیران و بردیاننە گۆرەپانی گولە باران کردنەکە . شەوێ لەوێ ڕایانگرتن و چاویان بستبوون و ئەشکەنجە و ئازاریان دابوون ، گوللەیان بەسەردا هەڵتەقاندبوون و ئازاریان دابوون . ئێمە منداڵ بووین ، دڵشکاو بووین ، کە تەرمی کاکمانیان نەداینەوە بیبەینەوە سابلاخ و بیان نێژین، خۆیان بردیانن و ئێمە چووینە دەر .سبەی شار هەر هەمووی پرسە بوو ، تا سێ رۆژان بازار و دوکان و شەقام داخرابوون . خەڵکی هەموو شار بەشداری ئەم خەمەمان بوون . من دوای رەحمان بوومە پێشمەرگە و هەموو ئەو شەهیدانە کەسێکیتریان چوونە ناو حیزب و دەستیاندا چەکەکانیان و بوونە درێژەدەری رێگایان . من مەمکۆڵەی زاری رۆڵەی ئەم بێشکەیەم ، ئابەم خۆڵەی ئەم گڵکۆیە ئەکەمە چێژی گوێزەبانی دیوەخانی ناولێنانی کیژ و کوری موکریانی و بۆ بەند و لاووک و گۆرانی لە کەریم دەگێرمەوە و لە هاوسەنگەرەکانی ، با بم بینن چۆن یادی ئازارەکانیان گوڵی برین و زامەکانیان هەوێنی قینی بەرەنگاری و ئەوینی رزگاریمن”.

 

باوکێک لەپەڕەنووسی ” بەرەو خۆردا” بۆ چەنگیزیان نووسی:” تۆ بچۆ مێژوو وەخوێنە ،ئەم شارە گشت زنەی خوێنە ، ئەم نمامانە لەم خوێنانە دەڕسکێنەوە و گیانی مەمانانیش لە یادیانا دەبووژێنەوە “.

بەرهەمی تیشک تیڤی لە بەرنامەی نوێی ” رێگایەک بەرەوخۆر”.

فیلم

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی