ئایا حیزبەکانی رۆژاوای کوردستان تووانیویانە پێکەوە کاربکەن و تا چ رادەیەک سەربەخۆیی سیاسیان هەیە، ئایا دەتوانن لەم هەلە بە باشی کەلک وەرگرن، ئەگەر راستگۆ بین، تا ئەم رۆ دەتوانم بلێم نا.
زۆر روونە هەموو کەس ئەمەی باش دەبینێ کە لە رۆژاوای کوردستان رەقابەتێکی ناسالم هەیە لە بەینی پکک و پارتی دا. ئەم دوو هێزە لە کوردستانی سوریەدا ساحبی قسەنە، هەریەکە پشتیوانی چەند حیزبەکی دەکەن، لە راستیدا حیزبەکانی ئەم بەشە سەربەخۆیی سیاسییان نیە و بە ئیرادەی خۆ و بە گوێرەی هەل و مەرجی بەشی خۆیان ناتوانن بە ئاسانی کار بکەن و بڕیار بدەن. ئەگەر پارتی و پەکاکا پێکەوە بسازێن و بریار بدەن کە لە بەرەیەکی موشتەرەکدا کاربکەن ئەمە زۆر بە قازانجی کوردە، دەنا هیچ بەرژەوەندییەکی بۆ کورد نابێ. ئەگەر ئەم دوو هێزە بۆ بەرژەوەندی حیزبی خۆیان ململانەی یەکتر بکەن. بە بۆچوونی من رۆناکبیر و سیاسەتمەدارانی کورد دەبێ روی قسە و رەخنەی خۆیان لە پارتی وپەکاکا بکەن و واداریان بکەن کە بە تەبای پێکەوە کار بکەن باشترە.حیزبە سیاسیەکانی کورد دەبێ پالپشتی مانەڤی و مادی یەکتربن،رێنوێنی یەک بکەن و دەست لە کار وباری یەک وەرنەدن.
لەم ئاخیرەدا چەند روداوی ناخۆش لە کوردستانی رۆژاوا رویدا، خەلکی بێدفاع بە دەستی چەتەکانی النئسرە کوژران و بریندار بوون و ئەرتێشی ئازادی سوریە بەرعەلەیهی پەیەدە و پەکاکا عیلانی شەری کرد،داخستنی سنوورەکانی کوردستانی باشور و رۆژاوا و راگەیاندنی سەرۆکی پەیەدە کە دەلێ ئێمە ئیحتیاجمان بە کۆمەک نیە دەتوانین خۆمان بپارێزین،ئەمانە ئیشارەیەکی باشنین بۆ ئەم قۆناخە.
لە حالێکدا کە کورد خۆ ئامادە دەکا بۆ کۆنگرەی نەتەوەی وە کورد ئیدیعای ئەوە دەکا کە لە شکل گرتنی رۆژهەلاتی ناویندا ئاکتۆری سەرەکیە، وە لە هەمو کاتێ زیاتر پێویستیمان بە یەکەتی وتەبایی هەیە، ئەم ململانەیە لە ناو دوو هێزی سەرەکی کوردا بۆچیە.
هەمو کەس باش دەزانێ دوژمنانی کورد بە درێژایی تاریخ زۆر بە باشی کەلکی وەرگرتوە لەم دووبەرەکی و لە ئەم ململانەی نێوان کورد.
زیاتر لە دوو سالە هەلومەرجێکی تایبەت لە سوریە پێکهاتووە دەکرێ بلێین ئەبەر قودرەتەکان لەوێدا زۆرازمایی دەکەن،هەروەها دەولەتی تورکیا وئیران لە سوریەدا تەرەفن وە هەریەکەی هەدەفی خۆیان هەیە،روخانی حوکومەتی ئەسەد بە مانای روخانی کۆماری ئیسلامی لە ئیران دایە،بۆ تورکیە مانای سەرکەوتن و بوونی بە سوپەر قودرەت لە رۆژهلاتی ناوەراستدا.جابۆیە لە ئەم ململانیەدا هەم تورکیا وە هەم ئیران هەول دەدەن کورد بکێشنە لایخۆیان، هەربۆیە سەرۆکی پەیەدە سالیح موسلوم دەعوەتی تورکیە و ئیران دەکرێ.کورد لەم فرسەتە دا ئەگەر بەباشی کەلک وەرنەگرێ زۆر زەرەر دەکا. .هەموومان باش دەزانین دەولەتانی تورک و فارس و عەرەب قەت قازانجیان بۆ کورد نەبووە،لەو ولاتانە دا کورد هەن و روون و ئاشکرایە کە وەزعیان چۆنە،لە کاتی سەردانی ئەم ئاخرانای سەرۆک وەزیرانی حوکومەتی هەرێمی کوردستان دا کاربەدەستانی ئیران پەرچەمی کوردستانیان لە پەنا پەرچەمی ئیران دانابوو،لەلایەکی دیکە بە دەیان جەوانی کورد،بە تاوانی کورد بون لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا چاوەرۆانی ئیعدام دەکەن.نابێ ئەم دووروی رییاکاری فارس و تورک فریو مان بدا.
لە کۆتایی دا کورد نابێ جارێکی دیکە ببێتە دار دەستی تورک وفارس و عەرەب،نابێ کورد بچێتە بەرەی شیعە وە ئەلقایدە بکا بە دوژمنی کورد،بەشی خۆمان دوژمن مان هەیە.لە ئاخردا هەم پەکاکا وە هەم پارتی دەبی حورمەتی ئیرادەی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژاوا بگرن.