کارەکانی سازدانی کۆنگرەی نەتەوەیی سەرە رای گیر و گرفتەکان وردە وردە بەردەوامە وە بەنیازن لە رۆژی ١٥ ی مانگی سیپتامبر دا ئەو کۆنگرە بە بەشداری حزبە کۆردیاکانی هە مو کوردستان ،
و کەسایەتیە کورد و بیانیە کان و نوینەرانی ولاتانی دراۆسی وولاتانی دۆستی کۆرد بکەنەوە . وا دیارە دو کیشەی سەرەکی کە رەنگە ببنە بەربەست لە ریگای سازدان کۆنگرە یان مسۆگەر کردنی ئاکامیکی سەرکەوتو بۆ ئەم کۆبونەوە میژۆیە، بە دی دەکرین. یەکەمیان رەقەبەری دو لایەنی بە هیز تر و دو جەمسەری سەرەکی یانی پارتی دیمۆکراتی کۆردستان و پارتی کریکارانی کۆردستان ە. دوهەم بە ربەست کیشەی رۆژهەلاتی کۆردستان ە.
هەر تک لایەنی پارتی و پ.ک.ک، بە نیازن ئەگەر بۆیان بکری لە کارتی کۆردی رۆژهەلات وەک ئامرازیکی دیپلۆماسی لە گەل ئیران کەلک وەر گرن. پ.ک. ک لە ریگەی پەژاکەوە و هیندیک نارازیان حزبەکانی رۆژهەلات، بە نیازی پەراویز خستنی یەکجاری لایەنی دیمۆکرات و کۆمەلەیە، لە گۆرەپانی سیاسی رۆژهەلاتی کۆردستانە ، ۆا ۆی دەچی ئەو چاو پیکەوتنە تلویزیۆنانەی ئەم دوایانەی حاجی احمدی سەرۆکی پەژاکیش هەر لەم پیوەندیە دا ئەنجام درابن و کاریکی سیرف رۆژنامە گەری نەبوون.
پارتی و مسعود بارزانی بە نیازن خۆیان وەکو نوینەری ناراستەوخوی هەمو گەلی کورد بناسین لە باری ناودەولەتیەو و لەم دەسکەتەش بکەنە بانگەشیە یەک و کامپەنیک بۆ بە هیز کردنی بارو دۆخی ناوخۆیی خۆیان لە هەریمی کۆردستان لە هەلبژرادنەکانی داهاتوی پارلمان دا . پ.ک.ک. ەش وەک هەمیشە بە نیازە ئەم کۆنگرەیە بکات بە ئامزیک بۆ فشار هینا ن بۆ دەولەتی تورکیە و ئیمتیاز وەرگرتن لیی، بە بی لە بەر چاو گرتنی بەرژەوەندی بەشەکانی تری کۆردستان.
پەراویز کەوتنی لایەنی رۆژهەلات و بون بە پاشکۆی دو جەمسەری ریکخەری کۆنگرە، ئەگەر هات و سەری گرت، تراژیدیەکی نەتەوەییە! بۆ کوردی رۆژهەلات. بەلام بە داخەوە شتیکی جاوەرۆان نەکراۆ نیە. لە کاتیک دا دەم راستەکانی حزبەکان لایەنە کانی رۆژهەلات لە پەستا توشی لیک دابران دەکەن و لاواز و بی هیزیان دە کەن، چ چاوەروانیکی دی دەبی بکری! لە کاتیک دا سکرتیری حزبیک لە باتی بانگەشە بۆ بەرنامەی سیاسی حزبەکەی خۆی، خەریکی” توەم پراکنی” و پرۆپاگەندە بۆ ٢ ی خۆرداد دەکا، ریفرمخوازانی کوردی سەر بە بالیکی دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی وەک نموونەیەکی ئیدەئالی کاری سیاسی لە ئیرانی ئیسلامی دا دەشوبهێنی، لە کاتیک دا هیندی لایەنی تر دژی هەر جۆرە ریفۆرم و ئالۆگۆر و بە ئەدبیات و روانگەی ٣٠ سال بەر دەدۆین و سیاسەت دەکەن، لە کاتیک دا هیندیک لایەنی کوردی ریک کەوتن دەگەل شونیستانی ئیرانی بە ئەرکیکی پیرۆز تر دەزانن تا هاوکاری دەگەل لایەنی کوردی تر، ئیمە چ چاوەروانیەکمان دەبی لە مسعود بارزانی و جمیل بایاک بێ؟؟ کە ئەم کۆنگرەیە پر نەکەن لە دەست و پیوەندانی خۆیان وەک کەسانی وەک بهرام ولد بگی راۆیژکاری وەزارەتی ئیتلاعاتی ئیران! وەک نۆینەری کۆردی رۆژهەلات!
ئەگەر بیت و دو جەمسەری ریکخەری کۆنگرە پی داگری بکەن لە ئەم پەراویز خستن و بە سوکایەتی چاو لی کردنی مافەکانی گەلی کۆردی رۆژهەلات، وەک چرا سەۆزیک بۆ جمهوری ئیسلامی، بۆ کوردی رۆژ هەلات بەشداری نەکردن لەم دانیشنە شەرافەتمەندانە ترە لە بون بە ‘ابواب جمعی” چەپلە لیدان بۆ” سەرۆکەکان”!
ئەم کۆنگرەیە روداویکی میژویە، بۆ ئەوەی لە میژو دا وەک دەسکەوتیکی نەتەوەیی باسی لیوە بکری، ریکخەرانی ئەم کۆبونەوە دەبی بەبرشت بن و نەترس و بۆ دیاری کردنی مافی چارەنوسی گەلی کۆرد تی بکۆشن بۆ ئەوەی ئەو ستەم میژویە لە سەر مرۆفی کورد لاچیت! و گەلی ئیمەش وەک هەمو میللەتانی ئازاد بژی!