سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی 25 ی گەلاوێژ 68 ی هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەمان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان پێشکه‌ش به هه‌موو خەڵکی کوردستان ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و بە تایبەت پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان،
خه‌ڵکی خۆڕاگر و پێشمه‌رگه په‌روه‌ری کوردستان و ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌که‌م.
25 ی گەلاوێژ ئه‌و ڕۆژه گه‌ش و پرشنگدارهیه که له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتخوازی و ماف ویستی خه‌ڵکی کوردستاندا تۆمار کراوه. ئه‌و بزووتنه‌وه پڕشنگداره‌ی که بۆ گه‌یشتن به مافه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کوردمان به ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران زیاتر له 68 ساڵه به‌رده‌وامه. هه‌ر بۆیه هه‌موو ساڵێک نه‌ته‌وه‌ی کوردمان به‌ڕێز و شانازییه‌وه یادی دامەزراندنی حیزبەکەیان له ئه‌م ڕۆژه‌دا دەکەنەوه .
دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نوقتە گۆڕانیکی سیاسی گەلێگ مەزنی لە نێو کۆمەڵگای کوردستاندا بە شێوەی رێکخراو پێک هێنا کە توانی ببێتە خاوەن بەرنامەیەکی سیاسی کە لە ئەودا داخوازەکانی نەتەوەی کورد‌و مافی چارەی خۆنووسی کردە ئامانجی خۆی. ئه‌گه‌ر چاوێکی خێرا به مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بگێڕین و لاپه‌ڕکانی مێژووی ئه‌و خه‌باته لێک ده‌ینه‌وه، بێ له خۆ بایی بوون، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که خاوەنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بوو له سه‌ختترین شهرایهتدا له به‌رامبه‌ر هێزی زۆره‌ملی ڕژیمه کۆنه‌په‌ره‌سته‌کاندا قورس و قایم ڕاوه‌ستاون و هه‌موو سه‌ختیه‌کی ژیانیان قه‌بووڵ كردوه و ڕێگای خه‌بات و تێكۆشانیان دژ به داگیركه‌رانی كوردستان هه‌ڵبژاردوه و له به‌رامبه‌ر سته‌می زۆرداراندا وره‌یان به‌رنه‌داوه وه‌ک کێوه سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستان گۆڕه‌پانی خه‌باتیان چۆڵ نه‌کردوه و هه‌رده‌م له ریزه‌کانی هه‌ر پێشه‌وه‌ی خه‌باتدا بوون و جار له جار سوورتر بۆ گه‌یشتن به ئامانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌که‌مان، هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن تا ڕزگاری یه‌کجاری ده‌نێن.
ئه‌مڕۆ له کاتێک دا یادی 25ی گەلاوێژ، رۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکڕات ده‌که‌ینه‌وه که له لایه‌ک له سایه‌ی خۆڕاگری، قاره‌مانیه‌تی، ماندوو نه‌ناسی و وره و بیر‌و باوه‌ڕی به‌رز به ڕزگاری كوردستان و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سروشت و ئاکاره ئینسانییه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئیران، نه‌ته‌وه‌که‌مان و حیزبه‌که‌مان له هاوکێشه‌کانی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی دا جێگای تایبه‌تی خۆی كردوه‌ته‌وه و کوردستانیش له ناو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دا وه‌ک بێشکه‌ی ئازادی و دێمۆکراسی ناسراوه و به چاوی ڕێز‌و حورمه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌کرێت.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
ئه‌و ساڵ وه‌زعی کۆماری ئیسڵامی به نیسبه‌تی ساڵانی پێشوو دوایی شانۆی هه‌لبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تووشی قه‌یرانێکی نێوخویی هاتووه و خه‌ڵکی ئێرانیش له ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌شێوه‌یه‌کی زۆر بەرچاو ڕق و بێزاری خۆیان له هه‌ر ده‌رفه‌تێک که بۆیان ڕه‌خسا بێ ده‌ربڕیووه و وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که ئه‌و ئیعترازانه سه‌ره‌نجام کۆشکی زوولم و زۆرداری کۆماری ئیسلامی ههڵپچنێت و کۆتایی به ته‌مه‌نی 35ساڵه‌ی ئه‌و ڕژیمه درنده‌یه بێنێ. هه‌ر بۆیه له سه‌رمان فه‌ڕزه که هێزی خۆمان بۆ هه‌ر چه‌شنه ئاڵووگۆڕیکی چاوه‌ڕانکراو ئاماده بکه‌ین ، تاکوو وه‌ک هێزێكی به ئه‌زموون له خه‌بات له ئه‌و هه‌لوومه‌رجه هه‌ستیاره‌دا به باشترین شێوه کەڵک وەرگرین .
سڵاو لە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئیران
بژی ئازادی