کۆڕی هاوڕێیانی هاودڵ و هاوبیر له سه‌نگه‌ری خه‌باتی کوردپه‌روه‌رانه و باوه‌ڕی ئایینی وه‌ک هه‌ڤ به کۆچی خاڵه شه‌ریف دۆخی جارانی خۆی سه‌رله نوێ ژیانده‌وه.
ئه‌گه‌ر له گۆشه نیـگای بڕوای ئایینی ئه‌م خه‌باتکاره باوه‌ڕمه‌ندانه وه سه‌یری به سه‌ر هات و ژیان بکه‌ین ، ئه‌وجار شاهێدی شێوازێک له پێشوازی تاسهمهندانهی دڵدارانی هاوبیر، ڕه‌حمه‌تی ، (مه‌لا ڕه‌حمان لاجانی) ، ( مه‌لا زاهـد)، (مه‌لا خالید) و (قادرئاغا) ، چوار یاری غاری خاڵۆ حه‌مه‌شه‌ریف ده‌بین، که چۆنا و چۆن ده‌ست له ملانی ئه‌م ئازیزه سه‌ر له نوێ په‌یوه‌ست بووه به کۆڕی دێرینیانن .
بۆ ئه‌و که‌سانه ساڵانی ژیان له گهورەدێیان له تۆمارگه‌ی مێشک‌دا بێت. دیمه‌نێن ئه‌م مرۆگه‌له نوورانی، ئارام و لێکدا نه‌بڕاوه نیشانه‌یه‌ک له هه‌یبه‌تی شۆڕشگێڕی له‌و ته‌مه‌نه دا به وێنه‌ی تابڵۆیێکی به نرخی تۆمار کراوه.
له به‌ختی کوردانه‌ی لالۆ حه‌مه شه‌ریفدا وا نووسرا بوو بۆ ماوه‌یه‌ک له‌وان ته‌ریک که‌وێ تا به سه‌رهاتی ژیانی کوردانه‌ی، تاڵی و سوێری زیاتری ده‌رخوارد بدا.
مه‌رگی له نه‌کاوی دوکتۆر ئه‌فراسیاو مامۆستای توێژینه‌وه‌ی مێژووی دێرینی کورد، کوڕی ئه‌م پیاوه سه‌رفرازه له ڕیزی ئه‌و مه‌ینه‌ته قورس و پڕ له ئێش و ئازارانه بوو که ده‌ستی قه‌زا و به‌دبه‌ختیی کورد وێرای هه‌موو خه‌مه‌کانی تر ئاوقه‌دی کرد.
کاک شه‌ریف وه‌ک له ناوه ڕاسته‌قینه‌که‌یدا دیاره، مرۆڤێکی شه‌ریف، له سه‌ره خۆ، دڵـپاک، مرۆدۆست، کورد، کورد دۆست و خه‌مخۆری وێژه‌ی کورد بوو .
وێنە: کوردستان مێدیا
ناو و نازناوه‌که‌ی (حهلیمـی ) هه‌ر ده‌ڵێ له سه‌ره‌تاوه پڕ به پێست بۆ ئه‌م پیاوه دیاری کراون.
ئه‌و له پێناوی خاک و وڵاتهکهیـدا ئارام و هێدی وه‌ک چۆمی سیروان پێچ و هه‌ڵه‌مووته سه‌خته‌کانی سه‌ر ڕێی ژیانی کوردانه‌ی به سام و هه‌یبه‌تی تایبه‌ت به خۆی ده‌پێوا تا له‌م بواره دا پیت و به‌ره‌که‌ت به ژیانی داهاتووی هاووڵاتیـانی ببـەخشـێ.
له ڕۆژانی ته‌نگانه و کۆسپهدژوارهکاندا وه‌ک کێـوی شاهۆ به هه‌یبه‌ت و قورس و قایـم، بزه تاڵه‌که‌ی سه‌ر لێـوانی کۆسپ و ته‌نگ و چهڵـهمه کانی سه‌ر ڕێ ژیانی دژواری پێشمه‌رگایه‌تی به‌دره‌قه ده‌کرد تا سێبووری و بڕوا به داهاتوو به هاوسه‌نگه‌رانی ببەخشێ.
( نۆدشـه ) زێدی لالۆ حه‌مه شه‌ریف ته‌نێ دار هه‌ناری ژیانبه‌خشی له به‌هه‌شته سێحراویه‌که‌ی به‌رهه‌م نه‌هێناوه.
ئه‌م مهڵـبهنده وه‌ک هه‌ڵکه‌وته سروشتیه‌که‌ی له لووتکه‌ی بهرزهدهماخیـدا، خاوه‌نی گه‌لێ که‌ڵه پیاوی خاوه‌ن زانست وه‌ک مامۆستا (مه‌لا ئه‌حمه‌دی نۆدشی 1128-1302 ه ق)، ئیمام جومعه و خه‌تیبی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی و مه‌دره‌سه‌ی دینی سنه له مزگه‌وتی مه‌ولانا، مه‌رجه‌عی فه‌تواو دانه‌ری گه‌لێک ئاسه‌واری عێلمی و ئایینی له‌وانه‌یه .
له لایەکی تر که‌ڵه پێشمه‌رگه‌ی داکۆکیکاری مافی هاونیشتمانان وه‌ک، (لالۆ ئه‌سکه‌نده‌ر)، (سه‌عی کاڵـکااڵ)، فه‌رمانده‌ری شه‌هیدی هێزی شاهۆ، شه‌هید (ئێدریس )و…. کاروانێکی تری ڕێچکه به‌ستوو بۆ شاهێدی دان له سه‌ر ناحه‌قی و پێشێلکاری ملهوڕان له‌م ده‌ڤه‌ره‌یه .
خه‌ڵکی نیشتمان په‌روه‌ری نۆدشه و هۆرامان وێرای که‌سه‌ری له ده‌ست دانی ئه‌م که‌رامه‌ت پارێزه کورده ، ڕێچکه پارێزیی پیری سه‌نگه‌ر ، خۆ و خده‌ی پیرۆزی دێرینیانـه .
به‌م بۆنه‌وه سڵاوی حورمه‌ت و ڕێز پێشکه‌ش به ڕۆحی پیری سه‌رده‌م لالۆ حه‌مه شه‌ریف حهلیـمی، سه‌رجه‌م هاوبیران ، بنهمالەکهی، خه‌ڵکی نۆدشه و هۆرامان به گشتی ده‌که‌م.
سدێق بابایی 26/8/2013
…
بابەتی پەیوەندی دار
دکتۆر ئەفراسیاو حەلیمی (ھەورامی)، لێکۆڵەری شارەزای رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد
ئێواره‌ی رۆژی چوارشەممە، ١٥ی دێسامبر، دوکتور ئەفراسیاب حەلیمی، ناسراو بە ئەفراسیاو هەورامی، نووسەر و لێکۆڵەری شارەزای کورد، لە شاری مۆسکۆی پێتەختی روسیا، بە هۆی جەڵدەی مێشک کۆچی دوایی کرد.
دوکتور ئه‌فراسیاو هه‌ورامی لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە شاری نۆدشەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو. لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات دا، بوو بە پێشمەرگەی ئەو حیزبە و دواتر پەرەوازەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بوو و لەوێ درێژەی بە خوێندن دا.
لە ماوەی ژیانی ئاوارەیی دا کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بە نرخی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کرد و بە تایبەت بە هۆی ژیانی لە روسیا توانی دەستی بە ئەرشیڤەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو رابگا و لەم بارەوە کۆمەڵێکی زۆر لە بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکانی پێوەندیدار بە کۆمەڵەی ژ.ک. و کۆماری کوردستان کۆ کردەوە و بە چاپ گەیاند کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بە “کورد له ئه‌رشیڤی روسیا و سۆڤیه‌تدا”، “رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەردەمی دووهەم جەنگی جیهانی دا” و “رووداوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی شۆره‌ویدا” بکرێ.
…..
رۆژی سێشه‌ممه، رێكه‌وتی 23ی ره‌زبه‌ری 1387، تێكۆشه‌ری دێرین كاك قادر سوڵتان په‌ناه، به هۆی راوه‌ستانی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد.
كاك قادر سوڵتان په‌ناه، كوڕی ساڵح ساڵی 1313 له گوندی تاڵه‌جاڕی سه‌قزدا له دایك بوو. ناوبراو تا چواری دواناوه‌ندی ده‌رسی خوێندبوو و له ساڵی 1336دا بوو به ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و ساڵی 1342 له لایه‌ن رێژیمی پاشایه‌تییه‌وه دهستبهسهرو بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له به‌ندیخانه‌دا بوو.
ناوبراو یه‌كێك له ئه‌ندامه چالاكه‌كانی حیزب له ناوچه‌ی سه‌قزدا بوو. ساڵی 1358 فه‌رمانده‌ی هێزی شه‌هید عه‌زیز یووسفی بوو و له ساڵی 1359دا به‌رپرسی كۆمیته شارستانی سهقزو ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی كۆمیته شارستانی دیوانده‌ره بوو.
كاك قادر سوڵتان په‌ناه، ماوه‌یه‌ك هاوكاری رۆژنامه‌ی نهكهرۆزی دهكردو ساڵی 1364 له كۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی‌دا ئه‌ركی حیزبی به‌ڕێوه ده‌برد. ناوبراو ساڵی 1373 بۆ ماوه‌ی 9 مانگ به‌رپرسی ناوه‌ندی دوو بوو و ساڵی 1376 له بازیان به‌رپرسی كۆمیته‌ی بانه‌و پاوه بوو. كاك قادر سوڵتان په‌ناه، كادری ده‌ره‌جه دوو بوو و له‌م دواییانه‌شدا له كۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی‌دا كاری حیزبی به‌ڕێوه ده‌برد.
هەروەها دوو هاوڕێی تری خاڵۆ حەمە شەریف، نەمران مەلا رەحمان لاهیجانی و مەلا خالید
…
هەواڵی وەرگیراو لە کوردستان مێدیا
كەسایەتییەكی كورد لە مەریوان كۆچی دوایی كرد
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ”محەممەد شەریف حەلیمی” دانیشتووی شاری مەریوان بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا ماڵئاوایی لەژیان كرد.
كاك محەممەد لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە پێوەندیی بە حیزبی دێمۆكراتەوە كردووە و هەتا ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی پێشمەرگە بووە و دواتر لەسەر ئیجازەی حیزبی دێمۆكرات چۆتەوە زێدی خۆی.
محەممەد شەریف حەلیمی خەڵكی شاری نودشەیە، بەڵام ماوەیەك بوو لە شاری مەریوان نیشتەجێ بوو.
ئەو هاووڵاتییە كوردە لەناو خەڵكی ناوچەكەدا بە كەسێكی خۆشناو ناسرابوو و جێی متمانەی خەڵك بوو، كاك محەممەد باوكی دوكتور ئەفراسیاب هەورامی بوو كە ٣ ساڵ لەمەوبەر كۆچی دوایی كردبوو.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی محەممەد شەریف حەلیمی دەكات و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد