* یان سەردەکەوین یان ئەو ئیفتخارەمان بە نەسیب دەبێت کە لە ئامێزی شەهیدەکانماندا بە سەر فەرازی سەر بنێنەوە *
شەهید کاک دوکتور سەعید شەرفکەندی
کاتێک ئاورێک لە مێژووی ڕزگاریخوازی گەلانی زوڵم لێکراو دەدەینەوە دەبینین زۆرێک لەو گەلانە باشترین رۆڵەکانی خۆیانیان فیدای سەربەستی و ئازادی نێشتمانەکەیان کردووە، گەلی کوردیش کە لە مێژساڵە هەوڵی رەزگار بوونی لە ژێر چەپۆکی داگیرکەرانی خاکەکەی داوە قوربانییەکی زۆری فیدای بارگای ئازادی کردووە.
کاتێک مروڤێکی شوڕشگێر حازر دەبێت کە دەست لە هەموو خۆشیەکانی ژیان خۆی بهێنێت و بۆ گەیشتن بە ئازادی باشترین سەرمایەی خۆی کە هەمان ژیانیەتی فیدای رزگاری گەلەکەی بکات شایانی رێزگرتن و ئیحترامە و دەبێت بۆ هەر کام لەم مرۆڤە شورشگێرانە پەیکەرێک بە گەورەیی بیر و باوەڕەکانیان لە مۆزەخانەی شوڕش دروست بکرێت با نەوەکانی دوای ئەوان دەرسی عیشق و ئازادی و خۆنەویستن لە شەهیدەکانمان فێر بن.
یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەی کورد شەهید کاک دوکتور سادق شەرەفکەندیە کە لە ماوەی ژیان و خەباتیدا زۆر قوتابی دوای خوی پێگەیاند کە هەتا هەتایە میللەتی کورد شانازی بە کەسێکی وەک کاک دوکتور سادق دەکات.
ژیانی کاک سادق شەرفکەندی
لە رۆژی ٢١ بەفرانباری ١٣١٦ هەتاوی بهرانبهر به 11ی ژانوویهی 1938ی زایینی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا و لە گوندی تەرەغەی بۆکان منداڵێکی چاو گەش دێتە دونیا کە ناوی لێ دەنێن سادق، کاک سادق پۆلی یەکەم و دووی سەرەتای لە شاری بۆکان و دوای ئەوە کە بنەماڵەکەی لە مەهاباد گیرساونەوە خۆێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو شارە و ساڵی ئاخری دەبیرستانی لە تەورێز تەواو کرد، لە سالی ١٣٣٨ هەتاوی لە دانشسەرای عالی تاران لیسانسی شیمی وەرگرت و هەر لەو ساڵە دا بوو بە مامۆستای دەرسی شیمی هەتا سالی ١٣٤٤ هەتاوی لە شارەکانی ورمێ، مەهاباد بە ئەرکی مامۆستایەتی خەریک بوو ، دەستگای سیخوری رژیمی پاشایەتی “ساواک” ئەو خزمەتەی لە کوردستان پێ رەوا نەدیو و کاک سادق یان بۆ ئەراک و کەرەج و چەن شاری دیکە دوور خستەوە، لە سالی ١٣٤٩ هەتاوی کاک سادق بۆ زانستگای “تەربیەت موعەلیم” نەقڵ کرا و وەک ئەسیستانی بەشی شیمی کاری پێ سپێدرا.
سادق شەرفکەندی سالی ١٣٥١ هەتاوی بە کەڵک وەرگرتن لە بوورسی وەزارەتی علووم چوو بۆ فەرانسە و پاش چوار ساڵ مانەوە لەو وڵاتە توانی دوکتورا لە بەشی شیمی تجزیە لە زانستگای ژەمارە شەشی پاریس وەربگرێت و ساڵی ١٣٥٥ هەتاوی گەڕایەوە بۆ تاران و وەک ئۆستادیاری شیمی لە زانستگای تەربیەت موعەلیم دەرێژەی بە کاری مامۆستایەتی دا.
– دەستپێکی خەباتی سیاسی کاک دوکتور سادق شەرفکەندی
دوکتور سادق شەرفکەندی سالی ١٣٥٢ هەتاوی کاتێک لە پاریس دەورەی دوکتۆرای دەدیت لە رێگای شەهید کاک دوکتۆر قاسملوو لە گەڵ بەرنامە و پێرەوی نێوخۆی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ئاشنا دەبێت و داوای ئەندامەتی لە حیزبی دێمۆکرات دەکات و دوای گەڕانەوەی کاک دوکتۆر سادق بۆ ئێران بوو بە رابیتی نێوان دوکتور قاسملوو و ئەندامانی کۆنی حیزب لە تاران و لەو پێوەندییە دا زەحمەتێکی زۆری کێشا و زۆر جاریش گیانی خۆی خستە مەترسییەوە، دوای رووخانی رژێمی پاشایەتی ودوای دست پێکردنەوەی تێکۆشانی حیزب ، سالی ١٣٥٨ هەتاوی بوو بە مۆشاویری کۆمیتەی ناوەندی و لە رەشەممەی سالی ١٣٥٨ هەتاوی و لە کۆنگرەی چوارەمی حیزب بوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسایەتی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی لە شاری تاران پێ سپێدرا.
لە سەرەتای هاوێنی ساڵی ١٣٥٩ هەتاوی لە لایەن رێبەرایەتی حیزبەوە بۆ کاری تەواو وەخەت بانگ کرایەوە بۆ کوردستان و لە پلۆنۆمی کۆمیتەی ناوەندی حیزب لە هەمان ساڵدا بە ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزب هەڵبژێردرا.
دوکتۆر سادق شەرفکەندی لە کۆنگرەکانی پێنج، شەش، حەوت، هەشت و نۆهەم وەک ئەندامی ڕێبەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن نۆێنەرانی کۆنگرەوە هەڵبژێردرا. لە سالی ١٣٦٥ هەتاوی تا کاتی شەهید بوونی رێبەری مەزن شەهید دۆکتۆر قاسملوو وەک جێگری سکرتێری گشتی ئەرکەکانی حێزبی بەرێوە دەبرد و دوای پلۆنۆمی دوای شەهید بوونی کاک دوکتور قاسملوو بە تێکرای دەنگی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی لە کۆنگرەی نۆهەمی حیزب کە بە کۆنگرەی قاسملوو ناودێر کرا، بە سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هەڵبژێردرا و هەتا کاتی شەهید بوونی لە ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٧١هەتاوی 17ی سێپتامبریی 1992ی زایینی سکرتێری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی لە ئەستۆ بوو. کاک دوکتۆر سادق کە لە ناو حیزب دا بە دوکتۆر سەعید بە ناو بانگ بوو لەو ماوەی کە لە بەرێوەبەری حیزب دا بوو تا کاتی شەهید بوونی هەمیشە ڕۆڵێکی سەرەکی لە ڕێبەرایەتی حیزب و جووڵانەوەی گەلەکەماندا هەبوو کە لێرە دا دەتوانم ئیشارە بە ئەوە بکەم کە دوای ئەوە کە کاک دوکتۆر قاسملوو شەهید کرا هەموو کەس بە دۆست و دۆژمن پێیان وا بوو کە حیزب بەرگەی ئەو کارەساتە گەورە ناگرێت و حیزب لە بەریەک هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام دوکتور سەعید بە پەیامێکی زۆر کورت و واتا دار کە تەنها یەک رەستەش بوو بە هەموو هێزەکانی پێشمەرگە کە لە ناوچەکانی کوردستاندا بوون ڕایگەیاند کە دوکتۆر قاسملوو شەهید بووە، بەڵام حیزبی دێمۆکرات زێندووە. بەو پەیامە ورە و هەستانەوەی بە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی هێزی پێشمەرگە دا کە من پێم وایە لە شەرایەتێکی وەها سەخت و دوژواردا ئەو پەیامە کاریگەرییەکی زۆری هەبوو کە بێجگە لەوەی کە تا رادەیەک کاریگەری لە دەست دانی کاک دوکتۆر قاسملووی لە ناو ڕیزەکانی حیزبدا کەم کردەوە و دڵی دۆستانی و لایەرنگرانی حیزبی خۆش کرد کە خەباتی حیزبی دێمۆکرات بە دوای شەهید کرانی کاک دوکتور قاسملوو و بە بێ بوون فێزیکی شەهید کاک دوکتۆریش بەردەوام دەبێت و بۆ دۆژمنانی حیزبیش دەرکەوت کە بە شەهید کرانی کاک دوکتۆر قاسملوو قوتابیانی ڕێبازی دێمۆکرات کاروانی خەبات بەرەو پێش دەبن، کە بە حەق دەتوانین بڵێین کە لە دەورانی رێبەرایەتی دوکتۆر سەعید دا حیزبی دێمۆکرات لە هەموو بەشەکانی وەکوو هێزی پێشمەرگە، راگەیاندن، تەشکیلات و پێوەندییەکان دا نە تەنها ڵاواز نەبوو بەڵکو هەوڵ و مۆدیرییەتی دوکتۆر سەعید وای کردبوو کە لە ئەو شەرایەتە دوژوارە دا حیزب سەربەخۆیی خۆی لە هەموو بوارەکان دا بپارێزێت و بەرۆ پێش بەروات.
. تایبەتمەندییەکانی دوکتور سەعید
دوکتور سەعید لە بنەماڵەیەک لە دایک بوو کە جێگای شانازی گەلی کوردن کە دەتوانین ئیشارە بە مامۆستا هەژار شەرەفکەندی برای کاک دوکتور سەعید بکەین کە خزمەتێکی بەرچاوی بە ئەدبیاتی کوردی کرد.
کاک دوکتور سەعید هەر لەو کاتەوە کە هاتە ناو ریزەکانی حیزبی دێمۆکراتەوە یەکێک لەو کەسانە بوو کە سیاسەتی واقع بینانەی بەرەو پێش دەبرد و هەروەها هەوڵی بۆ پاراستنی سەربەخۆیی حیزبی دێمۆکرات لە بڕیار دان دا دەدا و لە هەموو شتێک لە لایەوە گرینگ تر بوو، دوکتور سەعید باوەری بەرزی بە ئەوە بوو کە دەبێت ئەندامی حیزب کە لە هەر پلە تەشکیلاتێک دا بێت دەبێ ئۆسوول و پرەنسیبەکانی کە لە ناو حێزب دا هەیە بیان پارێزیت و هەروەها کادر و ئەندامی حیزبی ڕێنوێنی دەکرد کە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی کورد لە سەرەوەی هەموو شتێک بێت کە بۆ نموونە دەتوانم ئیشارە بە وەتەیەکی دوکتور سەعید بکەم کە لە کۆبوونەویەک لە گەڵ کادرەکان دا باسی لێوە دەکات:
* هەر کۆمەڵە خەڵکێک تایبەتمەندی خۆیان هەیە، وڵاتێکی خۆیان هەیە،فەرهەنگی خۆیان هەیە… کوردیش وەک هەموو میللەتاکانی دونیا حەقی خۆیەتی کە شانازی بکات بە فەرهەنگ و دابوونەریت و خاکی خۆی و کەسیش ناتوانێت ئەوەی لێ مەنع بکات….*
هەروەها کاک دوکتور سەعید، نەقشی گرینگی تەشکیلات لە حیزب و بزوتنەوە دا زۆر بە باشی هەستی پێ کرد بوو بەڵام هەرگیز تەشکیلاتی لە جیاتی خەڵک دانەدەنا و لە دەمارگرژی و سووکایەتی بە دوور بوو چون کاک دوکتور سەعید خودی حیزب و تەشکیلاتی بۆ رێبەرایەتی گەل دەوێست. یەکیکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانە دوکتور سەعید ئەوە بوو کە زۆر بایەخی بە ژنان و لاوان دەدا و هەمیشە رێنوێنی و تەشویقیانی دەکرد کە لە بواری کوردایەتیەوە ئەوەی کە پێیان دەکرێت ئەنجامی بدەن کە دەتوانم ئاماژە بە وتەیەکی کاک دوکتۆر سەعید بکەم کە دەڵێت:
*با لاوانی کورد، کور و کچ باش بزانن کە ژیان لە ئەسیری و ژێر دەستیدا و بە سەر شۆری و شەرمەزارییەوە چەندە بێ قەدر و قیمەتە و لە بەرامبەردا هەڵمژینی هەوای پاک و بێگەردی سەربەرزی و ئازادی چەندە خۆش و دڵرفێن. *
کاک دوکتور سەعید باوەری بە دۆزێنەوەی ڕێگاکانی خەبات بە دژی زۆرداری و سەرەرۆیی کۆماری ئێسلامی ئێراندا هەبوو و هەموو کاتێک دێگۆت:
مهیدانێکی پانو بهرین بۆ خهبات له بهردهست دایه، ئهنواعی رێگا بۆ هاتنه نێو ئهو مهیدانه و بهشداری له خهباتدا لەپێشه، گرینگ ئهوهیه که ههستی نیشتمانپهروهری و شۆرشگێڕیمان ههبێ و لەگهڵ خۆمان و گهله ژێردهستهکهمان پهیمانی خهبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و رزگاری ببهستین. ئهگینا چ زۆره؟ رێگایە*
بە گشتی دەتوانین بڵێم کە کاک دوکتۆر سەعید ، شۆرشگێرێکی بە تەواو مانا و دێمۆکراتێکی واقع بین بوو، وئەو پرەنسیبانەی کە لە مێژ بوو لە ناو حێزبدا بە هۆی شەهیدی هەرگێز نەمرمان کاک دوکتور قاسملوو کاری لە سەر دەکرا بە تایبەتی *ئەخلاق لە سیاسەت دا * درێژەی پێ دەدا و لە سەری سوور بوو.
– کارەساتی ٢٦ی خەرمانان ١٣٧١هەتاوی