خوێنی سووری میللەتێک،زریای دەروونی هەستییە
نەخشی تابڵۆی ئەو گەلە،ئارمانەکەی سەربەستییە 
کوانی کپ بوونی،بە کوشتاروو،قەنارەو،قەتڵووعام
دستەچیلەی،تەکیەیی خوێبوونی خەڵک،یەکدەستییە
بێگومان یەکجارسەخی تەبعە لە خوێن دانو شەهید
ئەوگەلە،حەولی لە بۆ دەرچوون لەمەڕ ژێردەستییە
کاری تێناکات لەورەی بەرزی، تانگ وتۆپ وبۆمب
چەندە دوژمن قەستی خوێنڕێڕی هەلی ئەنقەستییە
هەر ئەوەندلێمشتی خوێنی دەم شەهیدان،بێتە کوڵ
هەر شەپۆلێک، لووزەوی خاپووریڕووی ئەو پەستییە
من حەرامم کردلەخۆم مەستی،هەتاسەربەست نەبم
سا چ دێنێت مەستیییەک،دوایی خومار ژێر دەستییە
سینگیی ئەو تابۆ-دەقەڵشێنین لە بۆ ئازادی گەل
ئەو دەمی مەیخانەیی دڵ، شوێنی بەزمو مەستییە
حامیدرەشیدی زەرزا. ١٥/٩/٢٠١٣ی زایینی.