پاییزه خهزڵ زه‌رده هه‌وا تووشو مڕوو مووچ
گوڵ ڕه‌نگی په‌ڕیوه، ده‌می خونچه کزروو پووچ
قاڵلۆره له دهشتودهوهنێ بهژنهکی شللێر
بێ بۆنه هه‌ڵاڵه له چیایی پۆشته‌و زه‌نوێر
دڕ دڕ بووه تافته که کراسی گوڵی سووره
پس پس بووه، ته‌ونی ئه‌زه‌لی داخی چلووره
هه‌ورن له پهڕۆچک به گه‌واڵ له‌مپه‌ره به‌ریان
تاجێک له سه‌روو، خشڵ له به‌ر گومبه‌زه سه‌ریان
بێ سۆیه له ناو کاولی چاو، چاوی نه‌داری
هاتۆته ده‌رێ، ڕایه‌ڵ‌و پۆی جلکی هه‌ژاری
ده‌ستی به شه‌قه به‌ند بووه له‌و لایه سه‌ره ڕۆ
قرچه‌ی دڵی داری به‌ری، کردوویه به ڕۆ ڕۆ
له‌و سه‌رده‌مه‌دا دێوو هه‌ڵۆیه‌ک ده‌گرێ په‌ڕ
ده‌ڕوا له به‌ره‌و به‌رزه‌فڕی تا ده‌گه‌ڕێ گه‌ڕ
ڕاوکه‌ر به‌ڵێ! ئه‌و خوێنمژه ناسراوه به ڕێکه‌وت
تیرێکی له ژێی ماڵی که‌وانی وه هه‌وا که‌وت
ده‌ی پێکا له بن ته‌شقی جه‌وی باڵی ده‌کرد شۆڕ
سه‌ر به‌رزی به قه‌ت کێوهکوو، خوێنی به قه‌دەر چۆڕ
لوور بوو له ده‌می لووتکه‌وه بۆ نزمی به‌ره‌و خوار
گیرساوه له ڕژدوو هه‌ڵه‌مووتێ به لکی دار
نه‌یمابوو که‌چی هێزو توانایی له شاباڵ
نه‌یمابوو که‌چی چاوی هه‌ته‌ر شهوکهتو ئیقباڵ
نه‌یمابوو که‌چی قودڕه‌تی ئه‌و شان‌و دهباهۆی
هه‌ر مابوو له لای گهورهییو عیزه‌تی شاهۆی
مه‌رگیش ئه‌وه سه‌ر به‌رزی به گۆوه‌ندی ده‌گێڕی
ڕوو ڕه‌ش بوو که‌چی هه‌ر به ئهبهدڕاوکهری خوێڕی.
حامید ڕەشیدی زەرزا. سیدنی.
2013-09-21
…..
کوانێ کوا؟، حامیدرەشیدی زەرزا
ئەو نەهێنی پێم دەکرد هەست کوانێ کوا؟
ئەو خەیاڵەی پێی دەبووم مەست کوانێ کوا؟
ئەو شەڕابەی هەر قومێک ئاوی حەیات
ئەو پیاڵەی پێم دەگرت دەست کوانێ کوا؟
ئەو نیگایەی بۆ ئیشارەی ڕەمزی دڵ
پڕ لە ئیحساس و تەزوو هەست کوانێ کوا؟
هەڵخلیسکانی لە لێو خاڵی ڕەشی
پێکەنینی دەم، دەموو دەست کوانێ کوا؟
ڕوو لە سێ بەنگی دە زولفی مار پێچ
جاروو بارە هەر بە ئەنقەست کوانێ کوا؟
دوورە ئاسۆی یادی عومری چوو لە دەست
شێعر‌و هەڵبەست، ویستی سەربەست کوانێ کوا؟
حامیدرەشیدی زەرزا.
سیدنی. ١٨/٩/٢٠١٣ی زایینی.