بەشێک لە چاودێرانی سیاسی بەرلە هەڵبژاردنی روحانی بەسەرۆک کۆمار و دواتر بوونی بەسەرۆک کۆمار چاوەڕوانیەکی زۆریان هەبوو، کە کۆماری ئیسلامی چاو بە بەشیکی زۆر سیاسەتەکانی خۆیدا دەخشینێتەوە بەتایبەتی ئەو سیاسەتانە کە دژواری و سەختی ژیانی بۆ خەڵکی ئیران هیناوە
هەروەها هەڵبژاردنی روحانی لەگەڵ خۆی کرانەوەی ئازادییەکان بەتایبەتی ئازادی کاری سیاسی و رادەربڕین دەهێنێت. بەڵام هەموومان ئەوانەی لە نزیکەوە ئاگاداری پێکهاتەی ئەم رێژێمە دکتاتۆرەن و سیاسەتەکانی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە گەلانی ئیران دەچەوسێنێتەوە و لە ماڵ وێرانی و بەدبەختی بۆ گەلانی ئیران هیچی نەهێناوە، بەڵکو گەلانی ئیران لەسەردەمی ئەم کۆماری ئیسلامییە چۆتە قۆناغی نههامەتی کە بەدوای خۆیدا دووچاری کێشەی کۆمەڵایەتی بوونەوە هەر لە زیاد بوونی مادە هۆشبەرەکانەوە تا برسیەتی، کە خەڵکی ئیران بەدەستیەوە رۆژانە دەناڵێنێت. بۆیە پێمانوابوو ئەو پێشبینیانە یان چاوەڕوانیان دەقیق نین و روونادەن، چونکە ئەم کۆمارە کۆمارێکی دکتاتۆرە لە کۆمارێک کە رژێمەکە رژێمی ئاخووندەکان بێت و پایەکان لەسەر دژی خواستی گەلانی ئیران بنیاتنرا بێت هەرگیز چاوەڕوانی پێشبین ئاواو و ئاڵۆگۆڕ لە سیاسەتە بنجینەیەکانی ناکرێت.
لە ئێستاش رۆژانە دەبین و دەبیستین لە رێگای کەناڵەکانی راگەیاندنەوە لە دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی روحانی لە ئێران، ئەم رژێمە بەردەوامە لەسەر سیاسەتەکانی خۆی کە خۆیدابینێتەوە لە سێدارەدانی رۆڵەکانی ئیران و بەتایبەتی چالاکوانی کورد، ئیتر هەنگاوی داهاتوو گەلانی ئیران و خەڵکی کوردستان بەتایبەتی هاتنەمەیدانە و چالاکتر بوونیان لە دژی ئەم رژیمە بە کۆمەلێک چالاکی مەیدانی و جۆراو جۆر بۆ زیاتر فشار خستنە سەر ئەم رژێمە دڕەندەیە کە رۆژانە رۆڵەکانیان لە سیدارە دەدات.
ئێمەی کوردانی خەڵکی کوردستانی ئێران کە لە کشوەرەی ئەروپا دەژین مەیدانی کاری مەدەنی و چالاکی سیاسی زیاترمان هەیە دەبێت هەوڵ و تەقەلای زیاتر بدەین لەگەڵ رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ ودەزگاکانی تر تا لە ڕیگای ئەوانەوە بتوانن فشار لەسەر کۆماری سێدارە دابنێنو دەسبەرداری لە سێدارەدانی رۆڵەکانمان بێت.
ئهنوهر ئهلیاسی 2013/09/23