"an independent online kurdish website

“محەممەد جەعفەر سەحراروودی” تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی لە ١٣ی ژوئێنی ١٩٨٩ لەگەڵ چەند تیرۆریستی دیکەی ئەو رێژیمە لە ڤیەن پێتەختی ئوتریشseh_ker10

د. عەبدولرەحمان قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و عەبدوڵا قادری ئازەر ئەندامی کۆمیتە ناوەندی و بەرپرسی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزب لە دەرەوەی ولات و د. فازل رەسوول مامۆستای زانکۆیان لەسەر مێزی وتووێژ شەهید کرد .

محەممەد جەعفر سەحراروودی وێرای عەلی لاریجانی و چەند بەرپرسێکیتری رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا چۆتە وڵاتی سوئیس بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ” ئای پی یۆ” ژنێف .

رێکخراوی موجاهدینی خەڵقی ئێران لەسەر بەشداری ناوبراو ، دوێنێ [ چوارشەممە ١٧ی رەزبەر] هەلوێستی ئینسانی خۆی نواند و لەو بارەوە سەحراروودی بە قاتلی گەلی کورد ناودەبا و داوای ڕادەستکردنی بە یاسا دەکا .

موجاهدینی خەڵق لە ڕاگەیندراوەکەیدا کە سایتی ناوەندی ” سازمان مجاهدین خڵق ایران” بڵاوی کردەوە ، نووسیویەتی :” قاتڵی گەلی کوردستان ، تیرۆریستێکی پیشەیی و قەسابی خەڵکی کوردستانە و ئێمە داوای دەستگیر کردنی خێرا و لێپێچینەوەی پاسداری سەرتیپ جەعفەر سەحراروودی دەکەین”.

رێکخراوی موجاهدینی خەڵق لەسەر سەحراروودی دەڵێ:” لەسەر داوای پولیسی ئوتریش لە رۆژی ٢٢ی دسامبری ١٩٨٩ حوکمێکی نێونەتەوەیی بۆ گیرانی ناوبراو و دوو کەسیتری لە هاوکارەکانی دەرچوو . ئەو ساڵانێکی زۆرە بە هۆی پیشەی تیرۆریستییەوە لە ناوی ” جەعفەری” کەڵک وەردەگرێ و وشەی ” سەحراروودی” لە ناوەکەی سریوەتەوە . سەحراروودی کە لەسەر مێزی وتووێژ پیلانی تیرۆریستی جێبەجێ کرد ، بریندار بوو و بەو هۆیەشەوە نەیتوانی لە شوێنی جینایەتەکە دوور کەوێتەوە و لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا بەڵام پاش ماوەیەکی کورت بە هۆی هەرەشە و تەماع بەرنانی کۆماری ئیسلامی لە ژێر ناوی پاراستنی دیپلۆماسی ، ئازاد کرا و گەرایەوە تاران”.

رێکخراوی موجاهدینی خەڵقی ئێران رەخنە لە ناوەندی ئەرووپایی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێیف بە هۆی رێگەدان بە بەشداری تیرۆریستێکی وەک جەعفەر سەحراروودی دەگرێ و ئەوە لە دژی کۆنوانسیۆنە نێونەتەوەییەکان ناودەبا و بۆ جارێکیتر پێداگری لەسەر گیرانی ناوبراو لە لایەن دەوڵەتی سوئیس و محاکەمە کردنی دەکاتەوە و ئەوەش بە ئەزموونێکی مەترسیداری بۆ سوئیس دەزانێ کە ئاخۆ ئامێز بۆ قاتڵان و تیرۆریستانە دەکاتەوە یان نا؟

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی