"an independent online kurdish website

کۆمیتەی دەرەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر بەشداری جەعفر سەحرا روودی لە کۆنفرانس ژنێف وە یەکێک لە ئەندامانی وەڤدی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەو کۆنفرانسە راگەیندراوێکی بڵاو کردەوە .sehra_rudi12

“جەعفەر سەحراروودی” وێرای چەند بەناو دیپلۆماتی کۆماری ئیسلامی ساڵی ١٩٨٩ و لەسەر مێزی وتووێژ ” د. عەبدولرەحمان قاسملوو” سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاورێکانیان شەهید کرد ، لەو تیرۆرە ناجوامێرانەدا سەحراروودی و هاوکارە تیرۆریستەکانی لە لایەن دادستانی ڤیەنەوە ، حوکمی گیرانیان دەرچوو بەڵام دواتر و بەپێی سازوسەودای رێژیمی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی ئوتریش رەوانەی تاران کرانەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر بەشداری ناوبراو لە کۆنفرانسی ژنێف ڕاگەیندراوێکی بلاو کردەوە و ئەوەی خوارەوە دەقی راگەیندراوەکەیە .

دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنەیە:

رۆژی دووشەممه رێکەوتی  ٧ی ئوکتوبری  ٢٠١٣ی زایینی، شاندێکی پارلمانی ئێران بۆ بەشداری له کۆنفڕانسی رێکخراوی یەکیەتیی نێونەتەوەیی پارلمانتاران گەیشتنه شاری ژنێڤ. دوابەدوای گەیشتنی شاندی  ئێران، ئاگادار کراینەوه که ئەندامێکی ئەو شانده، محەممەد جەعفەری سەحراڕوودی، ‌‌تێروریستی کۆماری ئیسلامییه کەله ساڵی ١٩٨٩دا  وێڕای چەند تێروریستی دیکه، د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی له ڤییەنی پایتەختی ئوتریش شەهید کرد. پاش وەرگرتنی ئەم زانیارییه، کۆمیتەی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات له دەرەوەی وڵات له رێگای نوێنەرانی حیزب له ئوتریش و سویسدا بەدواداچوونی بو ئەم بابەتە کرد و بۆمان دەر‌کەوت که سەحراڕوودی وەک ئەندامی شاندی پارلمانی ئێران بەشداری ئەو کۆنفرانسەی ژنێف دەکات!

هەر پاش تێرۆری ڤییەن حوکمی گیرانی نێونەتەوەیی بو سەحراڕوودی و باقی تێروریستەکان لهلایەن دادستانی ڤییەنەوه دەرچووه. نوێنەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به پشت بەستن بەم حوکمەوه داوایان له حکوومەتی ئوتریش و سویس کردووه که ناوبراو له سویس دەستبەسەر بکرێت و رادەستی ئوتریش بکرێتەوه. له هەمان کاتدا هەوڵمان داوه کهله زۆر وڵاتی دیکەوه و له رێگای ئەندام پارلمان و سیاسەتمەدارانی دوستمانەوه گوشار بخرێته سەر دەوڵەتی سویس تاکوو محەممەد جەعفەری سەحراڕوودی دەستبەسەر بکرێت.

هەتا کاتی نووسینی ئەم راگەیاندنه  هەر دوو دەوڵەتی سویس و ئوتریش هیچ هەڵوێستێکی فەرمیان نەنواندووه. ئێمه به پێ ئەو ئەزموونانەی لەگەڵ دەوڵەته رۆژئاواییەکاندا هەمانه، به پێویستمان زانی له رێگای ئەم راگەیەندراوەوه بیر و رای گشتی و میدیاکان بۆ گوشار خستنەسەر حکوومەتەکانی سویس و ئوتریش ئاگادار بکەینەوه، تاکوو به پێ یاسا بجووڵنەوە و ئەم دەرفەتەش نەکەنه قوربانی بەرژەوەندییە ئابووری و سیاسییەکانیان.

ئێمه هەموو هەوڵی خۆمان بۆ  دابینکردنی دادپەروەری خستووته گەڕ و به دڵنیایی‌یەوه بەدواداچوونی تەواو بۆ به ئاکام گەییشتنی هەوڵەکانمان دەدەین.

هەر لێرەوه داوا له هەموو کۆڕ و کۆمەڵه نێونەتەوەیی‌یەکان و حکوومەتەکانی وڵاتانی رۆژئاوا و یەکیەتیی ئورووپا دەکەین، داوا له حکوومەتی سویس بکەن به پێ یاسا بجووڵێتەوە و  محەممەد جەعفەری سەحراڕوودی دەستبەسەر بکات و رادەستی دەزگای یاسایی ئوتریشی بکات.

ئێمە هەوڵ دەدەین له داهاتووی نزیکدا زانیاری زیاتر لەم بارە‌وه بڵاو بکەینەوه.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی وڵات
١٨ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی
١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٣ی زایینی

_______________

سەرچاوە : ماڵپەری کوردستان میدیا

ra_gey10

ra_gey12

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی