له هه‌رکوێ ده‌روانم تۆم له به‌رچاوه
له هه‌موو کاتی تۆ وه‌دی ده‌که‌م
له دوێنێ و ئه‌مرۆش هه‌ر لێم دیاری
له ناو ئازار‌و شادی ژیانمی
تۆ جوانتر له گشت گولی به‌هارمی
به هیچ کلۆجی تۆ لێم جیانیت
له ناو ده‌روون و خوێن و ئێسقانمی
تۆ ته‌نیا گول و گه‌وهه‌ری منی
سیمای جوانیت له ئاسۆی دڵم
له هه‌موو ساتێ خۆی نیشان ده‌دا
له خۆره‌تاو وو مانگی چوارده دا
وێنه‌ی ڕه‌نگینت له لام دیاره
منی ئاواره و که دوورم له تۆ
ئه‌م هه‌موو ره‌نج و په‌ژاره‌ی دووریم
که من ده‌یكیشم ته‌نیا له بۆ تۆ
ره‌نجی ژیانی به‌بێ که‌سی تۆ
هێنده ئازارم ده‌ده‌ن، له‌م ژیانه
که چاو ده‌گێڕم هه‌ر بێ کاشیانه‌م
به‌بی په‌ناو و بێ سه‌بر و لانه‌م
له گه‌ل ئه‌وه‌شدا تۆ له یاد ناکه‌م
هه‌رگیز تۆی ئازیزقه‌ت له بیرناکه‌م
له‌م هه‌موو ره‌نج و کاره‌ساته‌کان
له‌م غه‌واره‌یی و له دوور وه‌ڵاتان
هه‌ر تۆ ئاوات و سه‌بووری منی
هه‌ر تۆ ئاره‌زووی گشت ژیانی منی
ته‌نیا تۆی که‌وا ئه‌من ده‌ژیێنی
هه‌ر تۆی سه‌بووی دڵی من دێنی
گراوی ژیان و دڵی پڕخوێنی
قوربانت ده‌بم خاکه جوانه‌که‌م
ته‌نیاوو ته‌نیا ئه‌تۆ ئه‌ێنی
تۆم نه‌بی ئه‌من تام له ژیان ناکه‌م
بۆ تۆی ئازیزم گیان پێشکه‌ش ده‌که‌م
هه‌رچه‌ند ته‌نهام و دڵ پڕ له برینم
له‌م غوربه‌ته دا دل پڕ گرینم
به‌ڵام ئاره‌زووی شادی بوونی تۆم
له ناو دڵ دایه و چاوه‌ڕوانی تۆم
ئه‌و ئه‌شقه‌ی جاران له دڵم هه‌رماوه
هیوای شادمانی و سه‌ربه‌خۆیی تۆم
به هیچ کلۆجێ له‌لام نه‌براوه
ده‌بێ که ڕۆژی شادیت بێته‌وه
سه‌ربه‌خۆ ببی و رزگار ببیه‌وه
ده‌ستی داگیرکه‌ر گشت ببڕێته‌وه
دڵی ئاواره‌م پێت شاد بێته‌وه
به‌هاری 1978 تاران_ که‌ره‌ج له گه‌ل کاکه جه‌بار حاجی چووبوینه تاران. له مه‌یدانی فرده‌وسی له شوێنی رونیشتبووین، کوردێکان دێت هاته لامان و پرسیاری ئه‌دره‌سێکی لێ‌کردین له شێوه‌ی قسه کردنه‌که‌ی زانیمان کورده،ئێمه‌ش به کوردی وه‌رممان دایه‌وه گوتمان به داخه‌وه ئێمه‌ش وه‌ک تۆ لێره نامۆین، که وامان گوت، گوتی ئه‌مه‌ش له به‌ختی منه، لێره‌ش هه‌ر توش به کوردی به‌دبه‌خت ده‌بم و پرسیاری لێ ده‌که‌م، ئه‌وه سێیه‌م جاره پرسیار ده‌که‌م ته‌نیا توشی کوردی نامۆ ده‌بم، دیار بوو ده‌سره‌که‌شی درهێناو جاوه‌کانی خۆی سڕیه‌وه و گوتی خودایه که‌ی ئێمه‌ش رزگار ده‌بینن و خۆمان هه‌موو شتێکمان هه‌بێت و ئاوا نه‌بین. ئه‌م قسه‌ی ئه‌و براده‌ره کورده زۆری کار تێ کردم، منیش له کاته‌دا ئه‌و هه‌سته‌م بۆ هات و کردمه یاداشت وپاشان ئه‌م هۆزانه‌م بۆ ئه‌و کاته نوسیوه.