"an independent online kurdish website

پرسی کورد، کۆڵبەرانی کورد، مینی دژەنەفەر لە کوردستان، پرسی لە سێدارەدان بەشێکی سەرەکی ڕاپۆرتی ساڵانەی دوکتۆر ئەحمەد شەهید ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێکچراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی پێکهێناahmad-Shaheed

 بۆ 68هەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیو یۆرک.

ڕێکەوتی 23 ئوکتۆبر 2013، دوکتۆر ئەحمەد شەهید ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لە سەر پرسی پێشێلکاری یەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران پێشکەشی کومیتەی سێیەمی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیو یۆرک کرد.

 دوکتۆر شەهید ڕایگەیاند کە کۆماری ئسیلامی بە لە سێدارەدانی زیاتر لە 786 کەس ( ژانویەی 2012 – ژووئەنی 2013) و بە  گرتنی زیاتر لە 40 ڕۆژنامەوان لەوانە برایانی کوردپوور لە ساڵی  2013  و هەروەها بە داخستنی سەدان ” بلۆگ” و ڕۆژنامە و  بە گرتنەبەری سیاسەتی سەرکوت و هەڵاواردن بە شێوەیەکی سیستماتیک دژی نەتەوەکان و کەمایەتی یە ئایینی یەکانی ئێران، درێژە بە پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پەیمانە نێونەتەوەیەکان دەدات.

 لە پێوەندی لە گەڵ نەتەوەی کوردا، ئەحمەد شەهید تیشکی خستە سەر پرسی کۆڵبەرانی کورد و ناوبراو ڕایگەیاند کە لە ماوەی یەک ساڵ دا، زیاتر لە 70 کۆڵبەری کورد لە شارەکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا  کووژراون و 68 کەسیش برینداربووە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هێزە سنووریەکانی کۆماری ئسلامی ئێران بێ لە بەرچاوگرتنی هەتا یاساکانی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی، کۆڵبەران ڕەشەکوژ دەکەن.

  لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەی، ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دوکتۆر ئەحمەد شەهید  بە شێوەیەکی تێر و تەسەل باسی کێشەی مینی دژەنەفەر  لە کوردستان بۆ یەکەمین جار دەکات.

ڕاپۆرتەکە بە سەرچاوە وەرگرتن لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ، دەڵێت کە کۆماری ئیسلامی زیاتر لە 20 میلیۆن مینی دژەنەفەری لە پارێزگا کوردنشینەکانی  ئیلام، کرماشان، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەرەها پارێزگای عەرەب نشینی خوزستان چاندووەو و ڕۆژانە 2 کەس گیان لە دەست دەدەن و 40 دەرسەدی قوربانیانی مینی دژەنەفەر مناڵانی تەمەن کەمتر لە 14 ساڵانن.

کۆمەڵەی مافی مۆرڤی کوردستان بە شێوەیەکی وەرزانە لە گەڵ بەڕێز ئەحمەد شەهید کۆ دەبێتەوە و هاوکاری ناوبراوی کردووە لە ئامادەکردنی ڕاپۆرت و وتووێژەکانی پێوەندیدار بە پرسی کوردەوە. لێرەدا، جێگای خۆیەتی سوپاسی ئەو لایەن و کەسانە بکەین کە هاوکاریان کردووین لە ئامادەکردنی لیستی قوربانیانی مینی دژەنەفەر لە کوردستان ، لیستی قوربانیانی کۆڵبەرانی کورد و هەروەها هاوڵاتیانی کورد کە ئامادەبوون، هاوکارانی ئەحمەد شەهید وتووێژیان لە گەڵ بکات.

 شایانی باسە کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ لە گەڵ ڕێکخراوی “ناوەندی دیفاع لە تێکۆشەرانی مافی مرۆڤی” خاتوو شیرین عیبادی لە مانگی نۆبامبری 2013، کەمپەینێکی نێونەتەوەی بەڕێدەخات بۆ پاک کردنەوەی کوردستان لە مینی دژەنەفەر. تکایە هەر ئەگەر هەر زانیاریەکتان لە سەر قوربانیانی مینی دژەنەفەر لە بەردەستدایە بەم ئادڕەس ئیمەیلەی خوارەوە بپمان ڕەوانە بکەن:  

 

info@kmmk-ge.org

www.kmmk-ge.org

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ

 

لینک:

Situation of human rights in the Islamic Republic of Iran* 

  

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی