"an independent online kurdish website

شلانجرلەساڵی ١٨٣٥ دا ووتی شوێنی سەرهەڵدانی هێند وئوروپی وئاریاییەکان لەچیاکانی موستاگ تا دریایی خەزەردرێژەی هەبووabdurehman_mirzayi
٠

ارنست رنان ئەوشوێنەیی نزیک دەشتەبەرزەکانی پامیرلەئاسیایی ناوین دەزانی و دەیگوت لەبەرئەوە کەچیرۆکەوێژانی زمانی هێند وئوروپی لەوشوێنانەئاشکرابووە،جگەلەوەش کتێبی پیرۆزیانەی مرۆڤی لەئاسیای ناوەندەوەناساندووە کەوابوو،هەمووخەڵک تەنیادەتووانن لەئاسیای ناوینەوەسەریان هەڵدابی،لەساڵی ١٨٥٩ دا آدولف پیکتەبەکەڵک وەرگرتن لەکۆمەڵێ وشەێ زمانەکانی بنەماڵەی هێند و ئوروپی،شوێنی ئاریاییەکانی بۆباکتریاگواستەوە

پیکتە یەکەمین کەس بوو کەوایدەزانی ئاریاییەدێرینەکان لەلایەنی جوانی و نەژادی و زیرەکییەوە لەخەڵکانی دیکەجیاوازترن،بەڕادەیەک کەلەناوەراستی سەدەی ١٩ دا ئارییەکان و هێند وئوروپییەدێرینەکان،لەڕوانگەی زۆرینەی پشکێنەرانەوە، نەژادێکی باشترناسرابوون،بۆچوونێک کەهێرش بردن بۆسەرزۆربەی وڵاتانی جیهان لەلایەن ئەو ئوروپییانەوە کەخۆیان بەئاریایی دەزانی پاسادەکر٠ وئەمەلەسەرپشکنین وبەدواگەڕانی داهاتووی ئاریاکان،شوێنەوارێکی قووڵی دانا٠ جان بالدین لە ١٨٦٩ دا باوەڕی وابووکەلەسەردەمەدێرینەکان خەڵکانی خاوەن شارستانییەتی ئاریایی لەئوروپادادەژیان کەئاستی توواناییەکانیان بەسەردەمی خۆیان گەلێک پێشکەوتووتربوو٠ لەساڵی ١٨٧٠ دا هن دژبەری ڕوانگەکەی پیکتەبووەوە و بەرەێ ئوروپییەکانی بەوەچەی هێندییەکان نەزانی٠

بنفی هەرلەوکاتەدالەتەوەری ئوروپایی هەنگاوێک ئەولاتری نا ونووسی..لەبەراوەکەپشکنینەزەویی ناسینەکان بەدڵنیاییەوە،ئوروپای بەکۆنترین شوێنی مرۆڤ دەناسن،نیشانەکانی هاتنی مرۆڤ لەهێندەوە بۆئوروپا،بەدەمارگرژییەکی مناڵانەدەزانێت٠ لەساڵی ١٨٧٣ دا آلبرت پایک جارێکی تر هێندی بەشوێنی سەرهەڵدانی ئاریاییەکان وهەموو شارستانییەتی لەیەک دایەوە و مێژووی پێکهاتنی شارستانییەتی هێندستانی بەیارمەتی زانستی ئەستێرەناسینەوە بردەوە بۆدەهەزارساڵ پێش لەزاینی٠ تیودورپوش لەساڵی ١٨٧٨ دا شوێنێکی نۆێ بۆسەرهەڵدانی ئاری و هێند و ئوروپییەکان ناساند و بەم جۆرە هەستی ڕەگەزپەرەستی گەیاندە دوواپلە٠ ناوبراو تیشکی خستەسەرلەش ناسی مرۆڤ و نووسی کەبەرانبەریاسای سروشتی ڕەگەز و پلەی جیاوازی مرۆڤ،تەنیائەوانەکەپێستی ڕۆشن،قژی بۆروچاوی شینیان هەیەئاریایی وناوەندیشیان هەرێمی دەریای بالتیکە ولە لیتوانییەوەسەریان هەڵداوە٠

ئەمەپاساکردنی بێ نرخ و پووچەڵی تێوری داڕێژەرانی نازیست لەشەڕی یەکەمی جێهانی دایە٠ کارل پنکالەساڵی ١٨٨٣ دا کتێبێکی دەربارەێ ڕیشەی ئاریاییەکان نووسی و ووتی..،هەرچەندکەتێزی پڕنرخی قژبۆرەکانی پەسەندە،بەڵام بڕواێ وایەکەوڵاتی لیتوانی وڵاتێکی زونگاو وناتوانێ شوێنی سەرهەڵدانی وەهانەژادێکی پڕجموجۆش و بەهێزبێت کەپوش ناساندوویە و لەکۆتاییدابەتۆزێ دەسکاری کردن شۆێنی سەرهەڵدانەکەیان گواستەوە بۆئیسکاندیناڤیا٠ چارلزموریس لەساڵی ١٨٨٨ دا خۆشەویستی خۆی لەگەڵ نموونەێ فەرهەنگی قەوقازو سۆزی چیرۆک ووتندا تێکڵاو کرد و یەکجاری نووسی کەهەموو تۆقێنەرەکانی سەرزەویی لەتیرەی مەغولی و هەمووشارستانییەتەکان لە قەوقازەوەسەریان هەڵداوە ئەمانەشی بەپێشڕەوی کۆچبەربوونی ئاریاییەکان ناساند

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی