ئه‌گه‌ر به چاکی له ڕۆژگارو به سه‌ر هاته‌کانی ئه‌مرۆی کوردستان بڕوانین و لێی ورد بینه‌وه، کوردستانی ساله‌های ژێر ده‌سته‌ی داگیرکه‌رانی دڕنده بێنینه‌وه به‌ر چاوی خۆمان،
که به درێژایی مێژوو ئه‌وان دوژمنانه‌ی کوردستان که چیان وه‌سه‌ر گه‌لی کورد هێناوه،چۆن له‌وه‌تی که کورد هه‌یه له هه‌موو لایه‌که‌وه بێ به‌ش کراوه له هه‌موو مافێکی ژیان و بوونی کیانێکی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی کورد، به تایبه‌ت ئه‌مرۆی کوردستان که خه‌ریکه گه‌لی کورد به ئامانجه دیرۆکیه‌کانی خۆیه‌وه شاد ده‌بێت ، کوردیش وه‌ک هه‌موو گه‌لانی ئازاده‌و سه‌ربه‌خۆ.ببێ به خاوه‌ن کیانێکی میللی خۆیه‌وه و ده‌وه‌له‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردستان که وه‌ک ئه‌مرۆ که له ئارا دایه بێته کایه‌وه، ده‌بینین و ده‌توانین بڵێین که له باشوری کوردستانه‌وه کورد له هه‌ولی ئه‌وه‌دایه که خۆی بگرێت و له ڕووی ئابوری و پێشکه‌وتنه‌کانی خاکی خۆیه‌وه به‌وپه‌ڕی تواناییه‌وه له هه‌ول و تێکۆشان دایه و نه‌وه‌ستاوه،بۆ سه‌ربه‌خۆ بوونی ئابوری خاکی کوردستانه‌وه که بتوانێت به سه‌روه‌ت و سامانی خۆیه‌وه به‌ره‌و پێسه‌و بڕاوت و سه‌ربه‌خۆببێت،خه‌ریکن که زامه کۆنه‌کان ه‌وتوان ده‌که‌ن،ئه‌گه‌ر چاوێک به‌و هه‌موو کار‌و کرده‌وانه،دڵسۆزان وکورد په‌روه‌رانه بخشێنین کوردستانی ساله‌ها وێرانه کراو به ده‌ستی داگیرکه‌رانی درنده‌وه بڕوانین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که کورد له گه‌ل هه‌موو که‌م و کوڕێه‌کانیشه‌وه وا دڵسۆزانه خه‌ریکه که خاکی وێرانه کراو و به درێژایی مێژوو په‌لامار دراو، هه‌موو کاره‌ساتێکی نره‌واو ناله‌بار به سه‌ر هێندراو، که ته‌واوی سه‌ر زه‌وی باشوری کوردستان به ده‌ستی داگیرکه‌رانه‌وه خاپور و سوتیةدرابوو، ته‌نانه‌ت دار‌و باری ڕه‌زو باغ وجه‌بگه‌له‌کانیش له بن و بۆتکه ده‌رهێندرا بو، به‌سه‌دان هه‌زار گوندی کورد به خاک یه‌کسان کراو، به سه‌دان بۆمبی ناپالم و موشه‌ک و غازی چه‌کی کۆکوژی خه‌رده‌ل و سیانید پێ دادراو، ئه‌و هه‌موو هێرش و په‌لامارو سته‌مه به‌رامبه‌رکورد کراو، ئه‌و هه‌موو هێرشه سه‌ربازیانه‌ی که دژ به خاکی کوردستان و گه‌لی کورد ئه‌نجام دراوه، که شوێنێ نیه له‌م کوردستانه که دوژمنانی نامه‌رد له تازیو ڕۆمی و عه‌جه‌مه‌کان په‌لاماریان نه‌دابێت و به سه‌دان هه‌زار خه‌لکی کوردیان له ناو نه‌بردبێت و کوردستانیان خاپور نه‌کردبێت، له گه‌ل ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتنه‌وه ده‌بینین که ئه‌مرۆ گه‌لی کورد له ئاستێکی تری ژیان دایه به تایبه‌ت له باشوری کوردستانه‌وه، که تا راده‌یه‌کی زۆر له سایه‌ی خوێنی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیده نه‌مره‌کانمانه‌وه گۆڕانکاری و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌کی ته‌واومان له دوژمنانه‌وه سه‌ندووه، ئه‌مرۆ کورد خۆی خاوه‌نی خۆیه‌تی، توانیویه‌تی که کوردستانی خۆی سه‌رکه‌وتوانه به جیهانیان به ته‌واوی بناسێنێت و سومعه‌یه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی دابین بکات، گه‌لێ له پێشکه‌وتنه‌کان له زۆر شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان نیشان بدات، هه‌ستی پاکی دیموکراتیه‌ت و به‌یه‌که‌وه ژیان له گه‌ل یه‌کتر تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بپاریزێت، که کورد ببێته جێگای متمانه وباوه‌ڕی زۆربه‌ی ده‌وله‌تانی جیهان،که ده‌بینین ئه‌مرۆئه‌م هه‌موو قونسولگه‌ریانه له پایته‌ختی کوردستانه‌وه له ژێر ژیانی ئاسایش و ئارامیدا جێگیر کراون و ڕۆژ به ڕۆژ دیاره که پایته‌ختی کوردستان و گه‌لێ شار‌و شارۆچکه‌کانی تر وان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتن هه‌نگاو داوێن، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له سایه‌ی فه‌رمانره‌وایه‌تی خودی کوردی دڵسۆزه‌وه‌یه، که پێم وایه جێگای شانازیه‌و بۆ گه‌لی کورد، که به‌م ئاسته گه‌یشتووین، له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه ده‌بینین، له ناو گه‌لانی جیهان دا به هۆی ئارامی و ئاسایش و ئه‌و ئه‌زمونه پیرۆزه‌وه کورد توانیویه‌تی که جێگای پێی خۆی له ناو کۆمه‌لگای نیو ده‌وله‌تی بکاته‌وه، جاران که به ته‌واوی باسی کوردستان وه‌یان کورد ده‌کرا به چاوێکی تره‌وه سه‌یری کورد ده‌کرا، ده‌وله‌ته داگیرکه‌ره دڕنده‌کان له هه‌موو ڕویه‌که‌وه دژ به وشه‌ی کوردی بوون و کوردیان به شێوه‌یه‌کی تره‌وه به جیهان ناساندبوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ له سایه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ڕاستانه‌وه ده‌بینین، که وه‌زعێکی تر له کوردستان له ئارادایه، جگه له‌وانه‌ش ده‌بینین که هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان وان له سه‌ر مه‌رزه دووره‌کانی جه‌به‌لحه‌مرین و هه‌موو ده‌ورو به‌ری باشوری کوردستانه‌وه به گیان و به‌دل دژ به هێرشبه‌ران و داگیرکه‌ره دێرۆکیه‌کان وه‌ستاون و پارێزه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خاکی کوردستاننم به دگیان به دل خاکی کوردستان ده‌پارێزن.
ئه‌مرۆ که به ئاشکرا ڕۆژانه باس له باسی کوردستانی مه‌زن و نه‌خشه ڕه‌نگینه‌که‌ی کوردستانی مه‌زن له سه‌ر نه‌خشه‌و ئه‌تله‌سه‌کان ده‌کرێت و دیار کراوه، ناوی کوردستانیان به ئاشکرایی له سه‌ر نوسراوه، داوا کردنی ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، وه‌ک جاران نیه‌و له سه‌ر زارانه، ئه‌وه‌نده به‌ربه‌ره‌کانی ودژایه‌تی لێ ناکرێت، بێجگه له مانه‌ش له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه ده‌بینین که کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانی جیهانی زلهێزه‌کان چۆن هێنراونه‌ته کوردستان و له هه‌وایه‌کی ئازاد‌و ئارام و سه‌ربه‌خۆوه وا کاری خۆیان ده‌که‌ن،هه‌رچه‌نده گه‌لێ له دوژمنانه‌وه دژ به‌وان کارانه‌وه زۆر به‌ربه‌ره‌کانی کوردستان ده‌که‌ن،چونکه له سه‌رپێ ڕاوه‌ستانی ژیانی ئابوری سه‌ربه‌خۆی کوردستان ناچێته ناو مێشکیانه‌وه و زۆر له دوژمنان به خه‌ته‌ری ده‌بینن، که بۆیه‌شه شه‌هرستانیه‌کان و هه‌ندێ له مام یابه‌کان و دوژمنانی کورد له هه‌موو هه‌ولێکی سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م کارانه دان و چاویان به‌وه هه‌ڵنایه‌ت که گه‌لی کورد به‌خۆی خاوه‌نی نه‌وت و کان و ئابوری ئازاد و به‌هێزی خۆیه‌وه ببێت، هه‌ندێ له دژمنان ئه‌مرۆش نایانه‌وێت که هه‌رگیز ژیانی پڕ له سه‌ربه‌رزی ئابووری کوردستان به هێز ىىێت و کوردخۆی خاوه‌نی خۆی بێت، به‌ڵام له گه‌ل ئه‌و هه‌موو هه‌ولانه دا، حکومه‌تی هه‌رێێمی کوردستان له‌و کارانه‌ی تاڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتووه و چاک ده‌کات که گوێ به‌مان قال و قیلانه‌وه نادات و خۆی خه‌ریکی هه‌نارده کردنی نه‌وتی خۆیه‌تی،وه‌ک ده‌ڵێن مالی خۆمه‌و نایده‌م به تۆ، ئه‌مرۆ وا خه‌ریکه نه‌وتی کوردستان له‌سه‌ر خاکه زێرینه‌که‌ی کوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرێت و لوله نه‌وته زه‌به‌للاحه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌مرۆ ته‌واو بووه و ئاماده‌یه،که ڕۆژانه به ده‌ها بۆشکه نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بکات به‌ره‌و ده‌ریاکان بۆ فرۆشتن به که‌شتیه گه‌وره نه‌وت به‌ره‌کان نه‌وت له کوردستانه‌وه را به‌رن، ئه‌مرۆ نه‌وتی کوردستان بۆ ده‌ره‌وه هه‌نارده ده‌کرێت،ئه‌مانه هه‌مووی سودن بۆ بوونی ژیانێکی ئابووری به‌هێزی کوردستان،که ئابووری سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ژیانی گه‌لانی ئازاده‌یه،. ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه هه‌مووی هێمان بۆ وه‌دی هاتنی ده‌وله‌تێکی کورده‌واری له سه‌ر خاکی کوردستاندا، ئه‌مرۆ ئه‌وه‌م دێته‌وه یاد که به‌ر له چه‌ند سالی رابوردوو، که مسته‌فا بارزانی نه‌مر له گه‌ل هه‌ڤالانی خۆی له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ئاواره ده‌بن، له یه‌کی له چاوپێ که‌وتنه‌کانی پیاوێکی گه‌وره‌ی سۆڤیه‌تی ئه‌و ده‌مانه که به‌رۆرسێکی گه‌وره‌ی سۆیه‌ت ده‌بێت و چاوه‌دێری مسته‌فا بارزانی نه‌مر بووه، به ئاشکرا به بارزانی ده‌لێت: ئێوه زۆر زه‌حمه‌ته ببن به ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆ!!! چونکه نه‌وتتان هه‌یه.
ته‌نیا ئه‌و کاته ده‌توانن داوای ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی بکه‌ن و ببن به ده‌وله‌ت، که زلهێزه‌کانی جیهانی هاوکارتان بن و بۆ نه‌وت بێنه کوردستان و کۆمپانیه‌کانیان بێن نه‌وت ده‌ربهێنن، ئه‌وکاته گه‌ره‌نتی ده‌وله‌تێکی کوردی له کوردستان دێته ئاراوه، ئه‌مرۆ که هه‌مان ڕۆژه ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه‌ی سۆڤیه‌تی له‌وان رۆژگارانه‌وه له گه‌ل ڕابه‌رو سه‌روه‌ری کورد‌و کوردستان مسته‌فا بارزانی نه‌مر باسی لیوه کردووه، که زۆر ڕاستی بۆ چووه و هه‌ر وایه که ئه‌مرۆ وا هاتۆته دی، بۆیه‌که من به هیوایه‌کی زۆره‌وه پێم وایه و گه‌شبینم به‌وه‌ی که ڕۆژێ دبێت و زۆر نه‌زیکیشه که ئه‌م ئامانج و هیوایه‌ی گه‌لی کورد که ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆی به هیزی کوردستانه وه‌دی بێت، گه‌لی کوردیش که هیچی له گه‌لانی جیهان و ده‌ورو به‌ری خۆیه‌وه که‌متر نیه، ئه‌م ده‌وله‌ته کوردیه‌ی ده‌بێت پیک بهێنێت، ئه‌مه‌ش به گیانی یه‌کتر گرتن و توڕدانی هه‌موو نۆکه‌ران و خائینان و دوژمنه‌کانی کورد‌و کوردستانه‌وه ده‌کرێت، بۆیه ئه‌رکی سه‌ر سانی هه‌ر تاکێکی کورده که ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان به گیانی یه‌کبوونه‌وه وه‌سه‌ر بخات و بیگه‌یێنێت به بوونی ئه‌و ده‌وله‌ته کوردیه‌ی که هیوای هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و پاکی کوردستانه، هه‌ر بۆیه‌شه ده‌بێت هه‌ستی سه‌رکه‌وتنی گیانی یه‌کتر گرتن به دل و به گیان بپارێزین و دژ به هه‌موو ئه‌وانه بین که به فیته‌ی داگیرکه‌رانه‌وه کار ده‌که‌ن و گرفته‌کان ده‌سازن و دوژمنایه‌تی گه‌ل و نیشتمانیانه‌وه ده‌که‌ن.
بژیت کورد بژیت کوردستان
26.10.2013 هه‌نده‌ران