کاک فەرید ئەندامی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان پێی وایە نابێ لە هەولێر شەقامێک هەبێ بە ناوی سمکۆ و بە بێحورمەتی بە ئاشوریەکانی دەزانێ.
دەقی بابەت لە کوردستانی نوێ وەرگیراوە
ئێمه‌و هاووڵاتییه ئاشورییه‌كانمان‌و سمكۆی شكاك
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
ئه‌مساڵ له‌توركیا هه‌رایه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه هاته‌ئاراوه كه حكومه‌ت به‌نیازه سێیه‌م پردی ئه‌ستانبوڵ به‌ناوی سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌مه‌وه ناوبنێ. سولتان سه‌لیمی یه‌كه‌م كه نۆیه‌م سوڵتانی عوسمانییه وا ناوی له‌مێژوو هاتووه كه یه‌كێكه له‌خوێنڕێژترین سوڵتانی عوسمانی‌و له‌سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا ده‌ستی چۆته خوێنی هه‌زاران عه‌له‌ویی توركیا‌و شیعه‌و نوسه‌یرییه‌كانی سوریا. عه‌له‌وییه‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه سوڵتان سه‌لیم شایسته‌ی ئه‌وه نییه پردێكی به‌ناوه‌وه بكرێ‌و ئه‌مه به‌سوكایه‌تی پێكردن ده‌زانن‌و وای ده‌بینن كه ده‌وڵه‌ت به‌م كاره پاكانه بۆ جینۆسایدی عه‌له‌وییه‌كان ده‌كاو له‌بری سه‌رزه‌نشتكردنی كاره‌كه، پردێك به‌ناوی ئه‌نجامده‌ری جینۆسایده‌كه‌وه ناوده‌نێ.
ئه‌وه‌ی كه له‌توركیا روویداوه، له‌هه‌ولێر دووباره بۆته‌وه، چونكه شاره‌وانیی هه‌ولێر ناوی شه‌قامێكی سه‌ره‌كیی شاره‌كه‌ی به‌ناوی سمكۆی شكاكه‌وه ناوناوه كه ئه‌مه‌ش كارێكه نیگه‌رانیی ئاشورییه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه.
سمكۆی شكاك له‌یاده‌وه‌ریی ئاشورییه‌كاندا تۆمارێكی ره‌شی هه‌یه، چونكه له‌ساڵی 1918دا پێشه‌وای ئاشورییه‌كان پاتریارك مار بنیامین شه‌معونی له‌ده‌وروبه‌ری شاری ورمێ كوشتووه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاشورییه‌كان له‌سۆنگه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه زێدی خۆیان له‌چیاكانی هه‌كاری به‌جێهێشتبوو، رویان له‌خاكی ئێران كردبوو. له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا له‌جیهانێكی ئاڵۆزدا به‌دوای ناسنامه‌یه‌كی سیاسی‌دا ده‌گه‌ڕان.
له‌مێژووی سیاسیی كورددا سمكۆ شكاك له‌هه‌لومه‌رجێكی دژوار‌دا ده‌ركه‌وتووه‌و ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه مێژووییه‌كانمان به‌سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ناوی ده‌بن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا سمكۆ له‌هیچ قۆناغێكدا رابه‌رایه‌تیی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیی ئێرانی نه‌كردووه‌و زۆرتر وه‌ك سه‌رخێڵێكی یاخی هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه.
هه‌ره‌سهێنانی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌ریه‌ك له‌ئێران‌و توركیا له‌هه‌لومه‌رجی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا، چانسێكی له‌باری بۆ ده‌ركه‌وتنی سمكۆ هه‌ڵخست، به‌تایبه‌تی كه قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری ئێران-توركیادا شكاوه.
له‌مێژووی كوردی ئێران‌دا فایلی سمكۆ فایلێكی خاوێن نییه. سمكۆ تاكه سه‌رخێڵی كوردی ئێرانه كه شاری مه‌هابادی تاڵان كردووه. تاڵانه‌كه‌ی سمكۆ به‌گه‌وره‌ترین تاڵان له‌هه‌موو مێژووی مه‌هاباد ده‌ژمێردرێ‌َ. له‌ڕاستیشدا سمكۆ پێش كوشتنی مار شه‌معون، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌رمه‌نه‌كانیشی كوشتووه. ئه‌وانه‌ی له‌جینۆسایدی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان رزگاریان ببوو و رایانكردبووه ئێران، له‌ده‌ربه‌نده‌كه‌ی قوتور له‌بۆسه‌كه‌ی سمكۆدا له‌ناوبران‌و كه‌سیان لێ ده‌رباز نه‌بوو.
هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه سمكۆ هه‌ستی كوردایه‌تیی هه‌بووبێ یان سیاسه‌ت‌و كوردایه‌تیی تێكه‌ڵاوی یه‌كتری كردبێ. به‌پێی هه‌ڵسوكه‌وتی ناشارستانییانه‌ی، ده‌رده‌كه‌وێ كه سمكۆ رقی له‌ئازه‌ر (عه‌جه‌م)و مه‌سیحییه‌كانی ورمێ‌و ئه‌رمه‌نه‌كانی توركیا‌و ئاشورییه‌كان بووه‌و به‌بیروباوه‌ڕ عوسمانیستێكی توندڕه‌و بووه. سمكۆ دۆستی دڵسۆزی كه‌مالیسته‌كان بوو، ته‌نانه‌ت كاتێك ئینگلیزه‌كان له‌سلێمانییه‌وه عه‌بدولعه‌زیز یامولكییان بۆ لای نارد تا هانی بدا سه‌نگه‌ر بگوازێته‌وه‌و واز له‌كه‌مالیسته‌كان بێنێ، ره‌تیكردۆته‌وه‌و سوربووه له‌سه‌ر دۆستایه‌تی‌و خزمه‌تكردنی كه‌مالیسته‌كان.
كوشتنی مار شه‌معون كارێكی قێزه‌ونه‌و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه كاره‌كه‌و ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت بكرێن. تاڵه‌بانی له‌كتێبه‌كه‌یدا «كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد» سه‌رزه‌نشتی كوشتنی مار شه‌معونی كردووه.
ئاشورییه‌كان هاووڵاتیی كوردستانن‌و به‌شێكی گرنگی ته‌ونی كۆمه‌ڵایه‌تیمان پێكدێنن. ناونانی شه‌قامێكی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر به‌ناوی سمكۆ شكاكه‌وه كه ئاشورییه‌كان به‌نیگه‌رانییه‌وه ده‌یڕواننه هه‌ڵسوكه‌وتی، وه‌ك ئه‌وه‌وایه شه‌قامێكی هه‌ڵه‌بجه به‌ناوی یه‌كێ له‌و فڕۆكه‌وانانه ناوبنرێ كه له‌ساڵی 1988دا به‌شدار بووه له‌كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا.
ئه‌گه‌ر شه‌قامی ناوبراو به‌ناوی مار شه‌معونیشه‌وه ناونه‌نرێ، لانیكه‌م ئه‌م ناوه‌ی ئێستای لاببرێ‌و ناوێكی تری پێ ببه‌خشرێ كه نه‌بێته مایه‌ی كولاندنه‌وه‌ی برینه كۆنه‌كان.
28/10/2013