"an independent online kurdish website

هەڵە و واشینگتۆن:  له‌و ده‌مه‌ی ڕژێمی ئێران نه‌رمی له‌ به‌رامبه‌ر کۆمە‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی نیشـان ده‌دات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی،

shaho_selah

 به‌ پـێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی وڵات زیاتر ده‌سـتی به‌ سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی کردووه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌رێمه‌‌ کوردی و بلوچ و ئه‌هوازیـیه‌کاندا.

سه‌رکوتکردنه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌سانێـک که‌ بۆ چه‌ندین سـاڵ بوو زیندانیکرابوون له‌ سێداره‌ بدرێن. دوایـینیان له‌ سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی و حه‌بیبوڵـڵا گوڵپه‌ری‌پوور و ره‌زا ئیسماعیلی.

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه‌ بێ ده‌نگی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئێران له‌ کاتێـک باس له‌ قۆناغێـکی نوێ له‌ ئێراندا ده‌کرێت له‌گه‌ڵ هاتنی حه‌سه‌ن ڕوحانی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایـیه‌کی زۆری خه‌ڵـکی کوردی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه‌.

هاوکات خه‌ڵکێـکیش هه‌ن گله‌یی و گازنده‌یان له‌ حزبه‌ کوردیـیه‌کانه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداری مه‌ینه‌تیـیه‌کانیان نین و ته‌نها له‌ دوره‌وه‌ قسه‌ له‌سه‌ر به‌سه‌رهاته‌کانیان ده‌که‌ن.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:

سه‌ڵاح مه‌جید پـور، شـاره‌زای کاروباری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه‌ له‌ ئه‌وروپا.

شاهۆ حوسه‌ینی، نوێنه‌ری حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

لێرە کلیک بکە….ئەگەر لە ژێرەوە نەکراوە.


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی