چپەی چۆڕاوگەی چامه یا چرژی چاوانم بوو
زایەڵەی زەمەنی زریان بوو له من

یان زریکەی زاممی زەمان
ئەم دواروژەی خەزەڵوەر
نوسکتی هەنیقمی زوقمی دەم سەرماوەز
شەختەی خەمێکی خەستمت له دەم لەند و کاوانم خست
چەند بێ بەزەیی بوون کزەی سیخواری دەسته ساردەکانت
ئەو دەمەی دوا پیاڵەی هەنیسکت له گەرووی توری ئێواره هەڵەنگووت
و سوێندم دای تۆ و …..تۆ و قومێکی تر هەناسەی ئاخر!
پێکی پێ مان له پێوانی پێوارەکانی پیری وه پڕن له تاسەی چاوەکانت….
هەر دەمێکی تر ..
که چی بەمشەوه لێم ئاوا بووی و
ئیتر بای واده بوو بای دا سەری من….
بای…
ئیسته گووله گووله هاورێم گوێزیم ئوسته
2013-11-22
عومەر غوڵام عەلی

