ئەوین و ژوان _____ فرمێسك و ژان
میوانی خەزهڵـوەرن لەم بناری ئاربابایە
دێته به‌رگوێم شای و شیوه‌ن ده‌نگی دایه و لایه لایه
! وا گۆڤەندە ! گۆڤەندی به‌خشینی ژیانێكی نوێ بە خەزانە…
ئه‌وا دیسان شین و ڕۆیه مه‌رگی تازه‌ی ئازیزانه
! وا سەمایە ! له‌م هه‌واره
سەمای بەژنی ئەوین و گەڵا و پۆلێ دڵدارە
موسیقایە ! مۆسیقای دەنگی ماچی پێی ئەوین و گەڵایە
وا سهفرە ! چ بڵێم لەم سهفەرە
هەناوم پڕە لە حەژمەتی سەفەری خەزان
سەفەری ئەوین و سەفەری شێرکۆ و سەفەری نزاری کوردستان
چ بڵێم لە حەژمەتی ئەم سەفەرە
سەفەری دەستی رەشەباو بالوورەی جادووگەرێکی چڵکن و ده‌م و لەوچ چرچی کوڵکنە
هەر ئەوەندە دەڵێم به كامی دڵ
هه‌تا ڕه‌زا و شێرکۆ و حەبیب
له‌گه‌ڵ ئه‌ویین
لە گۆڤەندی سەمای ژین بن
نە نیشتمان شکەتە نە خونچە ژاکاوه‌و نە ژوان چۆڵ و نە نزار وشک و نە کانیاو قەتیس دەبن
زۆر دڵنیام تا هه‌تایه ڕۆڵه‌ی كوردم سه‌ربه‌رز ئه‌ژین
دڵسۆز یاری – 22.11.2013
