ڕۆژی سێ شه‌ممۆ، ڕێکه‌وتی 03.12.2013ی زایینی کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی سویس،
پێک هاتوو له به‌ڕێزان: کامران ڕه‌سووڵی به‌رپرسی گشتی کۆمیته‌ی حیزب، حامید کەلامی بەرپرسی ڕاگەیاندن، حەمید چوپانی بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب و حوسەین خادەمی ئه‌ندامی حیزب له و وڵاتی سویس، سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان له شاری (بێڕن) پێته‌ختی وڵاتی سویس کرد و شاندی حیزب له لایه‌ن به‌ڕێز دوکتۆر فه‌وزی قه‌ددوور نۆێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی نوێنەرایەتی ھەرێم به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا.
سەرەتا کامران رەسوڵی بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حیزب باسێکی وردیی له‌مه‌ڕ هه‌ل و مه‌رجی نوێی کورد له کوردستانی ئێران و پێشێل کارییه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران به‌گشتیی و له کوردستانی ئێران به تایبه‌تی به نوینەری حکومەتی ھەرێم پێشکه‌ش کرد.
پاشان بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حیزب ئاماژەی بە گیرانی حەوت چالاکی کوردی ڕۆژھەڵاتی دا کە بۆ ماوەی نزیک بە یەک مانگە لە لەیەن ئاسایشی ھەولێرەوە بە ھۆی خۆپیشاندان دژی ڕژیمی ئێران و ھێرش کردنە سەر کونسولخانەی ئیران لە ھەولێر دەسبەسەر کراون،ناوبراو داوای لە نوێنەری ھەریم کرد کە لەم بارەوە بەدواچوون بۆ ئەم کەسانە بکات.
پاشان تەوەرێکی دیکە قسەکانی بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حیزب بۆ گیر و گرفتی ویزا و ھاتووچووی کوردانی نیشتەجی سویس و بە تایبەت ئەندامانی حیزبی دیمۆکرات بۆ باشوری کوردستان و ئەو گرفتانەی کە لە فرۆکەخانەکانی ھەولیر و سلیمانی روبەروی ئەم کەسانە دەبێتەوە
وە ھەر وەھا لەبەشێکی دیکەی قسەکانی دا بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حیزب ئاماژەی بەڕۆل و نەقشی نوێنەری ھەرێم لە نزیک کردنەوەی ھێز و لایەنە کوردستانیەکان لە یەکتری و بەرز نرخاندنی ھەوڵ و ماندووبوونەکانی ناوبراو بوو لە وڵاتی سویس.
جێگای ئاماژه‌یه، به‌ڕێز دوکتۆر فه‌وزی قه‌ددور، نوێنەری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ره‌ڕای لێکدانه‌وه و ده‌ربڕینی سه‌رنج و تێبینیه‌کانی، له‌سه‌ر ئه‌وته‌وه‌ره باسانه، خۆشحاڵی خۆی له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی شاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی سویس ده‌ربڕی بەڵێنی دا کە بەدواچوون بۆ ئەو حەوت کەسەی بکات کە لە لایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دەس بەسەر کراون و هیواخواز بوو که ئه‌و دیدارانه، له نێوان هه‌ردوولا، له داهاتوودا، زیاتر گرنگی و په‌ره‌ی پێ بدرێت.
شایانی باسه ئه‌و چاوپێکه‌وتنه پتر له دوو کاتژمێرێ خایاند و سه‌رئه‌نجام، شاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، زۆر به‌گه‌رمی یه‌وه، له لایه‌ن نۆێنەری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بەرپرسان لە نوێنەرایەتی ھەڕێم، به‌ڕێ کران
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران کۆمیتەی سویس
بەشی ڕاگەیاندن