"an independent online kurdish website

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جیگری سەرۆکی پارتی دێمۆکراتی کوردستان!ezbeni_ezbeni

ببۆرە کە دەمهەوێ نامەیەکی بێ مەرحەباییت پێشکێش بکەم، سڵاوێک کە لە ناخی دڵەوە نەیێ، هەر نەیێت باشترە. لە بەر ئەوە کە هەلسوکەوتت نە تەنیا دڵی من کە دڵی بە میلیۆنان کەسی ئازار داوە، لە کاتێک دا چاوەرێ زۆریان لە جەنابتان هەبوو. ئەمرۆ لە کاتێک دا کە گەڵی کورد چاوەرێ پێکهاتنی حکۆمەتێکی هێژا لە لایەن جەنابتان بوون و رۆژانە بە دواداچوونیان بۆ دەکرد، بە داخەوە تووشی شۆک بوون بە ئەوەی کە تێکۆشەرانی بە ئاژاوەگێر بە نێو دەکەی، بۆیەش ئەمرۆ نە تەنیا من کە هەموو خەلکی رۆژهەلاتی کوردستان دڵی سڵاو کردن لە ئێوە نییە.

من نازانم چوون ئەمرۆ لە کاتێک دا کە سەرۆکی حکۆمەتێکی کوردیت، شۆرەشگەرانی کوردستان بە ئاژاوەگێر بە نێو دەکەی، لە کاتێک دا کە سەرۆک دەبێ لە ناخەوە ئاگاداری دەردی میلەت بێت و گەلی بژیت. بە هەر حال ئەمەش نیکبەتی کوردە، بەڵام با باسی مێژووت بۆ بیکەن، کاتی کە پێشمەرگە لە چیا بوو، با بە شێوەیەکیتر بیلێم کە تو زۆرتر باوەریت پێیە، کاتی ژنراڵ بارزانی لە چیاکانی کوردستان رێبەرایەتی بزووتنەوەیەکی رزگاریخوازی لە دژی داگیرکەران دەکرد، حکۆمەتەکانی داگیرکەری کوردستان، بە ئاژاوەگێر ناویان دەبرد، لە کاتێک دا کارەکانی و خەباتەکەی دەربری ناخی میلەتی کورد بوو، بۆیەش ناویان هەتا هەتا لە مێژووی کوردستان دا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

كاتێک پێشەوا قازی کۆماری دامەزراند، بە ئاژاوەگێر ناویان برد، یان شۆرەشی دەرسیم، پیران، سمکۆ، شێخ مەحموود، شٶرەشی بارزانییەکان و … هەموو و هەموویان لە لای دژمن ئاژاوەگێر بوون، بەڵام میلەتەکەی ئێستاش بە چاوێکی رێزەوە دەروانێتێ.

ڕۆژهەلاتی کوردستان کە بە ساڵان پشتگیری لە حکۆمەتی باشووی کردووە، شۆرەشی رۆژهەلات کە قۆربانی سەرکەوتنی باشووری بووە و … دیارە ئەمانە مینەت نیین، ئێمە سەرکەوتنی باشوور بە سەرکەوتنی خۆمان دەزانن و بە ئەرکێکی نیشتمانی دەروانێ، بەڵام ئێستا ئێوە کە جێ پێ خۆتان قایم کردووە، ئیتر رۆژ نییە کە لە لایەن هاورێیانتان رۆژهەلاتی کوردستان رووبەرووی تۆمەتی بێ بنەما نەبێتەوە.

لە کاتێک دا کە رۆژانە لاوانی کورد لە لایەن رێژیمی سێدارە ئیسلامی ئێران دەکۆژرێن، لە کاتێک دا کە حکۆمەتی دژی کوردی ئیسلامی کوردستانی میلیتاریزە کردووە، دەنگتان لێ دەرنایێت کە هێچ لە دژیش دەوەستن.

کاکی خۆشەویستم!

هەرگیز باوەرم نەدکرد کە ووشەی ئاژاوەگێر بۆ شۆرەشگەرانی کوردستان لە زاری بەرپرسی حکۆمەتێکی کوردی ببیسم، کە بە داخەوە ئەویشمان بیست، لە کاتێک دا کە باشووری کوردستان بە قبلەی خەونەکانمان دەزانی، بەڵام ئەمرۆ بە پێچەوانەوە هەست دەکەن کە وولاتێکی غەریبە.

نازانم بە پێی کام مەنتق و عەقلانییەت دەتوانی بەم شێوەیە بدوێی! بەڵام با پێت بیلێم ئەو کەسانە کە جەنابت بە ئاژاوەگێر ناو دەبەی لە لای ئێمە شۆرەشگەرن و شۆرەشگەریش لە گرتووخانەکاندا گەورە دەبێت، نە ئەوەی کە بە قەولی جەنابت سزا دەدرێت.

لە کۆتایی دا با مەسەلەیەک بۆت رۆن بکەمەوە، کاتی ئێوە سەردانی ئێران دەکەن و لە لایەن بەرپرسانی بالای ئەو وولاتە بە تایبەت خامنەیی و … پێشوازی دەکرن، زۆر بە خۆتان شانازی مەکەن، کەتێک بە خۆتان شانازی بیکەن کە لە سنە و مەهاباد و ورمێ و کرماشان لە لایەن گەڵەوە پێشوازی بکرێن، بەڵام بە داخەوە پێم وانیە کە ئەمرۆ گەڵی رۆژهەلاتی کوردستان پێشوازیتان لێ بیکەت، رەنگە بە پێچەووانە بێت!!!

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی