کوردستانی باشوور، هه‌ر له‌کۆنه‌وه، له‌سه‌رده‌می عوسمانی ڕا بگره تا ئێشتاش یه‌کێک بووه له مه‌کۆ هه‌ره گرنگه‌کان و ئاگری بڵێسه‌داری شۆڕشی کوردایه‌تی.
له ڕۆژی ئه‌روڕۆدا، به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتخوازی و تاقم گه‌رێتی و خۆمه خۆمه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئه‌و مه‌کۆ گرنگه‌ی مافخوازانی کورد، بۆ تێک شکاندنی لایه‌نی به‌رانبه‌ریان، ده‌ستیان له هیچ ناڕه‌وایی‌یه‌ک نه‌پاراستووه، ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان وا سووک کردووه، که ئه‌وڕۆ زۆر له‌وانه‌ی که ته‌نانه‌ت باوکیان تادوێنی هاوسه‌نگه‌ری ئه‌نفالچی‌یان بووه، یا خۆیان ئه‌نفالچی بوون، بوێرن بێ‌ڕێزی به گه‌وره‌یی و پیرۆزییه‌که‌ی بکه‌ن. له‌و مه‌کۆیه‌دا خۆمه‌خۆمه و برژه‌وه‌ندیی تاکه که‌سی و تاکه لایه‌نی وای کرد که به بێ شه‌رم و شووره‌یی به پاره‌ی خوێنی کورد کتێب له‌سه‌ر مه‌زنی و پیرۆزیی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین دوژمنانی کورد، واته خومه‌ینی چاپ که‌ن. ئیزن بده‌ن به جاسووسان و پیاوکوژانی ڕێژیمه‌که‌ی ئه‌و دژه‌کورده، که ئه‌و مه‌کۆ دێرینه‌ی شۆڕشی کوردایه‌تی، بکه‌نه گۆڕه‌پانی ته‌راتێنی خۆیان و له‌سه‌ر هیچ تاوانێک، له‌گوڵێ‌یان کاڵتر پێ نه‌کوترێ. سه‌رۆکی لایه‌نێک وێنه ده‌گه‌ڵ گه‌وره‌جاشێکی ئه‌نفالچی بکێشێ و لایه‌نه‌که‌ی دژی بۆ ڕیسواکردنی ئه‌و وێنه‌یه بڵاوکاته‌وه به پاکیی خۆی هه‌ڵابڵێ، به‌ڵام هه‌ر وه‌سپه‌ینێ ڕا وێنه‌ی سه‌رۆکه‌که‌ی ئه‌ولایه‌نه‌ش ده‌گه‌ڵ گه‌وره جاشێکی ئه‌نفالچیی پیستر له‌ئی پێشوو بڵاو بێته‌وه، واته بیکه‌ن داش به‌داش و دواکه‌وتووانی ده‌مارگرژیشیان له‌خۆ نه‌پرسن ئه‌ی کوا پیاوی باش!؟
به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵگاکه زۆر له‌وه‌ش شیواوتره. ده‌سته‌ڵاتخوازان و سیاسه‌توانانی جۆراوجۆر و له ژێر ناوی جۆراوجۆردا ڕیزه‌کانی گه‌لمانیان له‌و پارچه‌ی کوردستاندا وا لێک ترازاندووه که به‌داخه‌وه سنوورێکی دیار و ڕوون له‌نێوان پاک و پیس دا به‌دی ناکرێ. له‌پێشدا به هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ، ئه‌و پارچه‌ی کوردستانیان کرده دووبه‌ش. واته به‌شی پارتی و دۆستانی و به‌شی یه‌کێتی و دۆستانی یا باشتر بڵێم: هه‌ولێر و سلێمانی. ئه‌وکاتی ئه‌من له‌کوردستان بووم، هه‌ردوولا له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ببوونه گاڵته‌جاڕی دوژمنان. دۆخه‌که وا له تام چووبووه ده‌ر که سه‌ددامی ئه‌نفالچیش غیره‌تی به‌خۆداو له لێدوانێکیدا ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ به‌ڕیوانی. له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه بێ ئاکامه‌دا یه‌کێتی به پاڵپشتیی ئێران وه‌ختابوو سه‌ری ڕه‌ش بگرێ وپارتیش بێ سێ‌و دوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو نه‌چێ و یا خۆیان کوته‌نی هه‌ولێر نه‌بێته به‌شێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌شکری سه‌ددامیان بانگهێشت، ئه‌وجار ئێران و یه‌کێتی خۆیان نه‌گرت و ته‌نانه‌ت سلێمانیشیان به‌جێهێشت و ئاودیوی سنوور بوون.
شه‌ڕه‌که هه‌رچۆنێک بێ، به‌ڕواڵه‌ت کوژاوه و نه‌یارانی دوێنێ بوونه هاوپه‌یمانانی ئه‌وڕۆ و ده‌سته‌ڵاتیان دابه‌ش کرد. به‌ڵێنی زۆریان دا بۆ یه‌ک خستنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی به‌ڵام ئێستاشی ده‌گه‌ڵدابێ بۆیان نه‌کرا. له‌سایه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌دا، گه‌نده‌ڵی که‌وته ئه‌وپه‌ڕی گه‌شه‌و هه‌ڵدانی خۆی. هه‌ر تاوانبارێ له‌لایه‌ک به‌هه‌ر هۆکارێک بێ داڵده مابایه‌وه، له‌لایه‌ن لایه‌که‌ی دیکه‌وه به ده‌هۆڵ و زوڕنا و شایی و چه‌قره‌سه‌ما پێشوه‌ازیی لێده‌کرا و له ئاوی شه‌وی پاکتر ده‌بۆوه. کۆنه‌جاش و ئه‌نفالچییه‌کانی سه‌ددامیش له‌وناوه‌دا هه‌لیان قۆسته‌وه و هه‌رکه‌سه به‌پێی توانا و بۆ لوان و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی، پاڵی وه‌لایه‌نێک دا و ته‌نانه‌ت زۆریان له پێشمه‌رگه کۆنه‌کانیش وه‌سه‌رتر که‌وتن و مافی زیاتریان پێ‌درا.
جیابوونه‌وه‌ی به‌شێکی به‌رچاو له‌یه‌کێتی و پێکهاتنی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن، ته‌کانێکی دا کۆمه‌ڵگای دانیشتووی هه‌رێم و هیوای چاکسازییه‌کی بنه‌ڕه‌تیی به‌خشییه هه‌مووکورد له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان که به دۆخه ناله‌باره‌که‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم و په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی خه‌ریک بوون هیوای دیتنی چاکه‌یان له‌و هه‌رێمه سه‌رلێشیواوه نه‌مێنێ. به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو ده‌رکه‌وت ئه‌و ئۆپوزیسیۆنه‌ش ئه‌وه نیه که کیسه‌یان بۆ هه‌ڵدرووبوو. ئه‌وانیش به‌هه‌ر نرخێک بێ که‌وتنه کۆکردنه‌وه‌ی زۆروبۆر له‌خۆ و گه‌نده‌ڵی له‌میری نا‌ئومێد کراویان له‌خۆ کۆکردنه‌وه و ڕیزه‌کانیان پڕبوو له گه‌نده‌ڵ و دژه نه‌ته‌وه‌ییه توندڕه‌وه‌کانی به‌ناو کۆمۆنیستی لێره‌و له‌وێ دابڕاو‌و … پاشانیش ده‌رکه‌وت ئه‌و ترووسکه‌ی هیوایه‌ش هه‌ر ئاواتی ده‌سته‌ڵاته‌و به‌ناوی چاکسازی و چاکخوازی ده‌یه‌وێ جڵه‌وی ده‌سته‌ڵات بگرێته ده‌ست. به‌ڵام کێ هه‌بوو له‌خۆیی بپرسێ چاکه‌خوازێک که به‌هه‌ربیانوویه‌ک بێ گه‌نده‌ڵێکی به‌نێوبانگ په‌نا بدات، چۆن ده‌توانێ گه‌نده‌ڵانی دیکه سزا بدات. له‌بیرمه کاتێک له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بووم، له ده‌رسی خوێندنه‌وه‌ماندا چیرۆکێک له سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه هه‌بوو به‌و عینوانه: (رطب خورده کی کند من‌ع رطب) – واته خورما خواردوو چۆن ده‌توانێ پێشی خورما خواردنی به‌که‌سێکی دیکه بگرێ – چیرۆکه‌که ئه‌وه‌نده‌ی من له‌بیرم مابێ ئاوایه: ڕۆژێک کابرایه‌کی عه‌ره‌ب کوڕێکی بچووک ده‌باته لای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دروودی خوای له‌سه‌ر بێ، و ده‌ڵێ ئه‌و کوڕه‌ی من زۆر خورما ده‌خوا، به‌ڵام ئه‌و خواردنه زیانێکی زۆربه ته‌ندروستیی ده‌گه‌یه‌نێ. پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ بڕۆ به‌یانی ده‌گه‌ڵ خۆت بیهێنه‌وه. کابرا ده‌ڕوا و ڕۆژی دوایی ده‌چێته‌وه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر و چاوه‌ڕوانی فه‌رمووده‌ی ده‌بێ. پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (د.خ) ده‌فه‌رموێ کوڕم خورما مه‌خۆ چونکه بۆ ته‌ندروستیت باش نیه! باوکه‌که زۆری پێ سه‌یر ده‌بێ و ده‌پرسێ: یا ڕه‌سوولی خوای ئه‌دی بۆ دوێنێ وات نه‌فه‌رموو و خستته‌وه ئه‌وڕۆ!؟ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی دوێنێ بۆخۆم خورمام خواردبوو، چۆن ده‌متوانی به‌کوڕه‌که‌ی تۆ بڵێم خورما مه‌خۆ!
ئێستاش که به‌ڕواڵه‌ت شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ماوه، له‌ت له‌ت بوونی گه‌له‌که‌مان هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه یا ده‌توانم بڵێم خراپتریش بووه. شه‌ڕی ئێسا نه به‌چه‌که و نه ده‌سته‌و یه‌خه، به‌ڵام بۆته خه‌نجه‌رێکی تیژ بۆ دابڕدابڕ کردنی کۆمه‌ڵگا و دابه‌ش دابه‌ش کردنی گه‌له‌که‌مان. خه‌ڵکی ئه‌و پارچه به‌ڵالێدراوه‌ی کوردستان یا باشتر بڵێم کوردستانی به‌ڵا لێدراو، به‌ڕواڵه‌ت بوونه‌ته دووبه‌ش. گه‌نده‌ڵ په‌روه‌ر و دژه گه‌نده‌ڵ. له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که گه‌نده‌ڵی هه‌موو بواره‌کانی ژیانی ئابووری و ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی داپۆشیبێ، وشه‌ی گه‌نده‌ڵیش بۆخۆی گه‌نده‌ڵه و له‌مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی به‌تاڵ بۆته‌وه. گه‌نده‌ڵ هه‌ر ئه‌وه‌نده ناوی گه‌نده‌ڵه تا له‌لای لایه‌نی به‌رانبه‌ره، هه‌ر که په‌ڕییه‌وه به‌ره‌که‌ی دیکه‌ش به حه‌وت ئاو ده‌شۆرێته‌وه‌و ده‌بێته دژه‌گه‌نده‌ڵێکی ته‌واو عه‌یار! له‌وکۆمه‌ڵگایه‌دا دابه‌شبوونه‌که هه‌ر به‌وه‌نده‌ی ڕاناوه‌ستێ. سنووره‌کان زۆر له‌وه‌ی شێواوترن. هه‌رتاقم و ده‌سته‌یه‌ک بازاڕی خۆی داناوه و کاڵا سیاسییه‌که‌ی خۆی به‌ناوێک ده‌فرۆشێ، هه‌رکه‌سه ناوێکی بێ ناوه‌رۆکی بۆ ڕاکێشانی خه‌ڵک له‌خۆ ناوه و به گه‌ز و ڕبه‌ی خۆی ده‌پێوێ.
به‌وپێودانه، دابه‌شبوونه‌که زۆر له‌و دوو جه‌مسه‌رییه (جه‌مسه‌ری گه‌نده‌ڵ و جه‌مسه‌ری دژه‌گه‌نده‌ڵ) به‌رفراوانتره. ته‌نانه‌ت دینه‌که‌ش که بناخه‌ی باوڕی به‌شی هه‌ره‌هه‌ره زۆری کورده‌کانی ئه‌و پارچه‌ی کوردستانه، تاتێکه‌لاوی سیاسه‌ت نه‌بوو، دوو جه‌سه‌ری هه‌بوون: شیعه‌کان و سوننه‌کان. هه‌ردوولا کورد بوون و له سیاسه‌تیشدا به‌بێ کێششه‌ی دینی وه‌ک یه‌ک که‌وتبوونه به‌ر ڕاوو ئازاری دوژمن و پێکه‌وه‌ش، بێ جیاوازی و به‌بێ هێنانه گۆڕی کێشه‌ی ئایینی، هه‌رکه‌وسه له چواچێوه‌ی حیزبێکدا خۆی گونجاندبوو. ئه‌وجار که دینه‌که تێکه‌ڵ سیاسه‌ت کرا، کۆمه‌ڵگای مسوڵمانه‌کانی کوردیش دابه‌ش بوونێکی تازه‌ی به‌خۆوه بینی: دوو ئیسلام (شیعه و سوننی)، ئه‌وجار سوننییه‌که‌ش بوونه دوو (سوننیی ئه‌ندامی حیزبی ئیسلامی و سوننیی نه‌بوو به‌ئه‌ندامی حیزبی ئیسلامی)، تائێره‌ش ڕه‌نگه زۆر نائاسایی نه‌نوێنێ، چونکه له وڵاتی دراوسێدا، ده‌سته‌ڵات به‌ناوی ئیسلام که‌وتۆته ده‌ست مه‌لای شیعه‌و خۆ مه‌لای سوننیش له‌وان که‌متر نین، بۆ ده‌سته‌ڵات نه‌گرنه‌ده‌ست؟ به‌تایبه‌تیش که داڵده‌ده‌ر و پشتیوانێکی گه‌وره‌ی وه‌ک کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشیان له‌پشته! به‌ڵام دابه‌شبوونه‌که هه‌ر به موسوڵمانی حیزبی و ئی ناحیزبی نه‌وه‌ستا و حیزبه‌ئیسلامییه‌که‌ش بوو به دووبه‌ش و دوایه‌ش حیزبێکی دیکه‌ی کوردی ئیسلامی دامه‌زرا. ئاوا ته‌نانه‌ت موسوڵمانه کورده سوننه‌که‌ش بوو به چه‌ند پارچه‌ی دی. ئه‌وجار ده‌وبه‌شبه‌شێنه‌شدا کوردی لێقه‌وماو سه‌ری لێ شێواوه، ئه‌رێ دینه‌که‌م چۆن ببینمه‌وه. کێ ڕاست ده‌کا؟ کۆمه‌ڵ؟ بزووتنه‌وه؟ یه‌ک گرتوو؟ یا ئه‌وانه‌ی ده هیچیاندا نین!. که وابوو کێشه‌که چیه؟ ئیسلامه‌تی؟ گه‌نده‌ڵی و دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی؟ ئاوا ئیسلامه‌تییه‌که‌یان لێ وا لێکردووین که سه‌ر‌مان لێ شێواوه. داخوا به‌قسه‌ی کێ بکه‌ین، گه‌نده‌ڵییه‌که‌شیان وا لێ شێواندووین که نازانین به‌ڕاستی کێ به‌دووره له گه‌نده‌ڵی. پارتی و یه‌کێتی؟ گومانم له‌وه‌دا نه‌ماوه که ئه‌ودوانه حکوومه‌ت و ده‌سته‌ڵاته‌که‌یان ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌سته‌وه بووه و گه‌نده‌ڵییه‌کان له‌ژێر سایه‌ی وان‌دا کراون و ئه‌وانیش له‌به‌ر پاراستنی ده‌سته‌ڵاتی خۆ و بۆ له‌ده‌ست نه‌دانی لایه‌نگری زۆر و بۆر، به ڕاستی و بێ دوودڵی هه‌نگاوی کاریگه‌ریان بۆ ڕیشه‌کێشکردنی هه‌ڵنه‌هێنایه‌وه و گۆڕانخوازی دژه‌گه‌نده‌ڵیش له په‌نادانی گه‌نده‌ڵانی هه‌ڵاتوو و تۆراو هیچ سڵیان نه‌کرد. که‌وابوو هه‌ردوولا هه‌ر‌یه‌که‌ی به‌پێی توانا یا دۆخی خۆ ده‌گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون. په‌نادانی گه‌نده‌ڵیش به‌هه‌ر پاساوێک بێ له گه‌نده‌ڵی خراپتره و هانده‌ره بۆ په‌ره ئه‌ستاندنی گه‌نده‌ڵی. لێره‌دا وا وه‌دیارده‌که‌وێ که گه‌نده‌ڵی هه‌ر بیانوویه و کێشه‌که له‌سه‌ر شتێکی دیکه‌یه. بێگومان ئیسلامه‌تییه‌که‌ش هه‌ر بیانوویه، ده‌نا له 3 حیزبی ئیسلامی و موسوڵمانه ناحیزبییه‌کان هه‌ر لایه‌نێک ده‌توانێ ڕاست بێ. که وابوو ده‌مێنێته‌وه‌چی؟
به‌بڕوای من کێشه‌که ئه‌وانه نین، ته‌نیا ده‌سته‌ڵاته وبه‌س. ئه‌ویش به‌هه‌موو نرخێک. باوه‌ڕ ناکه‌ن؟ چاوێ به هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌و دواییه‌ی پارله‌مانی کوردستاندا بخشیننه‌وه.
پێش هه‌ڵبژاردن، هه‌موو سه‌رکه‌وتووی یه‌که‌م بوون. هه‌موو یه‌کتری‌یان به ده‌ست تێوه‌ردان ده هه‌ڵبژاردن دا تاوانبار ده‌کرد.
ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی یان به‌درۆ بۆ ئێرانی یان ساز ده‌کرد و… سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌مووش ڕاستیان ده‌کرد. چونکه ئه‌وه‌ی ده‌یانکوت هه‌مووی ڕاست بوو، به‌ڵام هه‌ریه‌که‌یان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له ڕاستییه‌که ده‌درکاند که بتوانێ له‌دژی ڕکه‌به‌ره‌که‌ی ده‌کاری کا.
پاش هه‌ڵبژاردن، تانه و هه‌ڵڵا هه‌ڵڵاکان، سه‌ریان هه‌ڵدا، سه‌یر ئه‌وه‌یه قسه‌کان هه‌ر ئه‌وانه بوون که پێش هه‌ڵبژاردن، هه‌رکه‌سه بۆ زیاتر ڕازیکردنی لایه‌نگرانی و ڕاکێشانی سۆز و هه‌ستی وه‌فایان بۆلای خۆ ده‌یانکوت و ده‌یانکوته‌وه.
سه‌ره‌نجام هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شی خۆیان له هه‌ڵبژاردن وه‌رگرت و هه‌رکه‌سه به‌به‌شی خۆی ڕازی بوو و بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت و تێدا به‌شداربوونی پلانیان دانا و که‌وتنه وتووێژ.
ده‌ست تێوه‌ردانه‌کانی ئێران و تورکیا له‌وناوه‌دا بوو به بابه‌تێکی دیکه. دژه گه‌نده‌ڵه‌کان له ڕایه‌ڵکه‌دابوون بۆ لای ئێران و بێگومان به کوته‌ی وان گه‌نده‌ڵه‌کانیش که مه‌به‌ستیان پارتی بوو، له‌گه‌ڵ تورکیا باس و خواسیان بوو. له‌وه‌شدا قازانج خوازییه‌کان بیر‌و ڕا و ئایدیۆلۆژی و دژه‌گه‌نده‌ڵایه‌تییان خسته به‌رپێی سیاسه‌توانان. هاتنی بکوژی د قاسملوو بۆ سلێمانی بۆ ڕازیکردنی معاره‌زه بۆ پێکهاتن له‌گه‌ڵ پارتی بۆ حکوومه‌تێکی بنکه فراوان، له‌نێو لایه‌نگرانی سه‌رسه‌ختی بزووتنه‌وه‌ی گؤراندا به‌وه پاساو درایه‌وه که گۆیا بزووتنه‌وه‌ش پاره‌ی له تورکیا وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی پێک بێ. خۆ له وڵاتێک‌دا که هه‌رکه‌سه یاسای هه‌ر ئه‌وه‌نده بۆ پیرۆزه که به‌دژی خۆی نه‌بێ، لێپێچانه‌وه له درۆزن و بوختانچیش زۆر ده‌گمه‌نه. که وابوو هه‌موو به‌بێ ترس له لێ‌پێچرانه‌وه، کاره شووره‌یی‌یه‌کان به درۆ‌و بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆ یه‌کتری پاساو ده‌ده‌نه‌وه و شووره‌یی له له ڕوخساری کاره‌که‌یان ده‌شۆنه‌وه. به‌ڵام ئایا خراپتر به خراپ چۆن پاساو ده‌درێته‌وه؟ ئه‌وه پرسیارێکه که ده‌بێ له‌و به‌ڕێزانه بپرسرێ.
له‌کۆنه‌وه له‌نێو کوردان که ویستوویانه کێشه‌ی نێوان دوو لایه‌نێک نه‌کوژێته‌وه یا به‌لای خراپ‌دا بکه‌وێ، کوتووتیانه “شه‌یتانی کوێریان به‌ڕیوانیکه‌ر بێ!” ئێستا له سه‌روبه‌ندی پێکهێانی حکوومه‌تی تازه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا، شاندی ئێرانی بۆ نێوبژیوانی هاتووه. تۆبڵێی کێ ئه‌و دووعا کۆنه‌ی کورده‌واریی لێ کردبین. ئێرانێکی که هه‌ر له‌و مانگه‌دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی ڕۆڵه‌ی به‌ئه‌مه‌گی کورد ئێعدام کردوون، ده‌بێ چ په‌رچوویه‌ک ڕوویدابێ که بیهه‌وێ بۆ چاکه‌ی کوردی پارچه‌یه‌کی دیکه هه‌نگاوی نێوبژیکارانه هه‌ڵێنێته‌وه! ئایا لایه‌نه کانی کوردی نێو گۆڕه‌پانی سیاسیی کوردستانیش دووعای وایان لێ کراوه؟ ئایا ئه‌و نێوبژیکاره هه‌ر شه‌یتانه کوێره‌که نیه؟
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئێران و تورکیه که بۆخۆیان ده‌ستیان تا بن هه‌نگڵان به خوێنی کورد سووره، بۆچی ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌ت سوورن؟ بێگومان ئامانجێکی شاراوه‌یان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئێستا که حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بؤته ڕاستییه‌کی مێژوویی و پێشکه‌وتنێکه له دۆزی کورد دا که ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیه و به‌پێچه‌وانه‌ی شۆڕشه‌کانی دیکه‌ی کورد، به‌زۆری و گه‌له‌کۆمه‌گی لابردنی ناگونجێ، دبێ بۆ کردنی به حکوومه‌تێکی ده‌سته‌مۆ خۆیان هه‌وڵ بده‌ن. به‌ڵێ شه‌یتانی کوێر ئه‌وجاره‌ش ده‌ست پێشخه‌ریی کردووه بۆ به‌ڕیوانی. به‌ڵام شه‌یتانه کوێره‌که‌ی باکوور بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی خۆی و شه‌یتانه کوێره‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیش – که حکومه‌تی ئێران بێ – بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێکی دیکه:
1- ناردنی بکوژی دوکتۆر قاسملوو بۆ نێوبژیوانی، بۆ بێ ڕێزی به هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ک و بۆ دل ڕه‌نجاندن و تۆراندنی خه‌ڵکی کوردستانی ڕۆژ هه‌ڵات له کوردستانی باشوور له‌لایه‌کی دیکه‌وه.
2- چاوترسێن کردن و وه‌ته‌ماح خستنی هێندێک یا هه‌موو لایه‌نه‌کان و به‌چاو دادانه‌وه‌ی هێز و پێ‌کراوی و ده‌سته‌ڵات و ده‌وری کۆماری ئیسلامیی ئیران له کوردستانی باشووردا.
3- سه‌لماندنی ئه‌و بابه‌ته به ڕۆژئاوا که سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵ و په‌له‌قاژه‌تان بۆ ده‌سته‌مۆ کردنم، ئه‌من هه‌ر ئه‌و هێزه‌م له ناوچه‌که‌دا که ده‌توانم ده‌ورم له‌ئێوه کاریگه‌رتر بێ له چاره‌نووسی ناوچه‌که‌دا.
4- کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر له‌و مانگه‌دا که ئه‌و گه‌وره تێرۆریسته‌ی ناردۆته سلێمانی بۆ نێوبژیوانیی کوردانی باشوور و به‌ڕواڵه‌ت ئارامکردنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌ی کوردستان، له پارچه‌کوردستانی به‌رده‌ستی خۆیدا، واته ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ژماره‌یه‌کی زۆری له ڕۆڵه‌کان کوردی ئه‌وپارچه‌یه له سه‌ر بیروباوه‌ڕیان ئێعدام کردوون، که‌چی میواندارانی ئه‌و بکوژه – که هه‌م وویان خۆ به ڕزگاریخوازی کورد ده‌زانن، هیچ دژکرده‌وه‌یان نه‌بووه، ته‌نانه‌ت چه‌ند ڕۆڵه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتیش له‌سه‌ر خۆپێشاندان دژی ئێعدامه‌کان که‌وتوونه به‌ندیخانه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم و….
خوێنه‌رانی به‌ڕێز
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بکه‌م، ئه‌وه‌یه که کورد هه‌ر کورده، کوردان له باکوور بن یا باشوور، له ڕۆژهه‌ڵات یا ڕۆژئاوا، له‌سه‌ر خاک و نیشتمانی خۆیان بن یا له‌تاراوگه‌کان، له هیند بن، له خوراسان بن، له ئه‌فغانستان بن، له پاکستان بن، له‌ده‌وری تاران بن، له‌به‌لووچستان بن، یاله گورجستان و ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان بن، هه‌ر کوردن و ئازاردراوانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دابه‌ش کراوی له‌مافی خۆ بیبه‌ش کراون. هه‌رکوردێکی سته‌م لێ کراو، ئازاری سته‌م ده‌چێژێ، جا له‌ده‌ستی سه‌ددام بێ یا خومه‌ینی یا ئاتاتورک یا ئه‌سه‌د، شه‌هیدانی کوردیش هه‌ر شه‌هیدی نه‌ته‌وه‌یه‌کن، چ تورک بیان کوژێ، چ کۆماری ئیسلامی و چ ئه‌سه‌د و چ سه‌ددام، هیچ جیاوازییه‌کیان تێدا به‌دی ناکرێ.
ئه‌وانه‌و زۆری دیکه‌ی له‌وبابه‌ته‌ش با له‌لایه‌کی دیکه دانێین. قه‌باحه‌تی گه‌وره ئه‌وه‌یه که به‌رپرسی هه‌یئه‌ته‌که ڕاسته‌وخۆ ئه‌و تیرۆریسته به‌نێوبانگه‌یه که به‌شه‌هید کردنی یه‌کێک له لێهاتووترین ڕێبه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات، چاوی میلیۆنان کوردی نوقمی فرمێسکی خوێناوی کرد. ئه‌و هه‌ر ئه‌وکه‌سه‌یه قاسملووی زانای له گه‌لی کورد ئه‌ستاند. ئایا هاتنی که‌سێکی ئاوا بۆ پێته‌ختی ڕۆشنبیریی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی نێوبژیوانی و گفتوگۆ سووکایه‌تی نیه به کورد؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌وره ترۆریته‌ی ئێرانی‌یان قبووڵ کرد، باوه‌ڕیان به‌یه‌کپارچه‌یی گه‌لی کوردیش نه‌بێ، خۆ، کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات یا باشتر بڵێم ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش که هه‌ر به‌شێکی داگیرکراو و له‌ژێر باری سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌دا داچه‌ماوی کوردستانه، لانیکه‌م دراوسێی کوردستانی باشوور (هه‌رێمی کوردستان)ه، ئه‌دی ڕێزی دراوسێتی له کوێی ڕوانگه‌ی ئه‌و سه‌ر شۆڕکردووانه‌دایه؟
عه‌بدوڵڵا ئیبراهیمی