خه‌م ده‌مگرێ به‌رم نادات
دڵم هه‌مووی تاشه به‌رده
ڕۆژگاری دون ده‌خولێته‌وه
ئاهی دلی من هه‌ر سه‌رده
له‌م هه‌واره پڕ جهفایهم
ئه‌وه‌ی كه‌وا دێته به‌رچاو
ههموویژان وزامی کوله
خاک دابهشهو لێک دابراو
ئاوازی خه‌م هه‌ر ودی دێ
ئه‌گه‌ر هه‌روا بمێنمه‌وه
ئاسۆم هه‌روا تاریک دادێ
ئه‌وا خه‌مم نابڕێته‌وه
وا له‌چه‌رخی وه‌ها چه‌پ گه‌ڕ
که ههرئازار خۆی ده‌نوێنێ
هه‌رچی که‌وا من ده‌یبینم
خه‌م و جه‌فاو ڕه‌نج ده‌هێنێ
له‌م گه‌ردوونه گه‌لێ دوونه
بێ ئاوازی سه‌ربه خۆ ییم
بێ ده‌وله‌ت و بێ چاره‌نوس
هه‌ر ده‌مینێت ئاواره‌ییم
له‌و ساوه‌ی هه‌م نه‌هامه‌تی
زاله به سه‌ر نیشتمانم
سه‌دان رۆله‌م له ناو ده‌چێ
سه‌یری خاکی کوردستانم
به‌ختی ڕه‌شی منی كورده
ته‌نیا گریه و هاوارمه
ژێرده‌سته‌یی و چهوساویی
به‌شی گه‌ل و گشت خاکمه
ساله‌هایه له خاکی خۆم
نێمه شادی له وه‌ڵاتی خۆم
واله ده‌ستی دوژمنی کورد
نێمه مافی ژیانی خۆم
بۆچی نابێ منیش شادبم
له ناو لانه‌و کاشیانه‌ی خۆم
خاوه‌ن خاکم و سه‌ربه‌خۆ بم
وه‌کو گه‌لان بژیم بۆ خۆم
ئاسوده‌یی ژیانم هه‌بێ
چیترله ژێر ده‌ستی دوژمن
نه‌مێنم و سه‌ربه‌خۆ بم
خوێنم نه‌ڕژێ وشادبم ئه‌من
بۆچی نابێ ئازاد بژیم
كوردستان‌م ڕزگار ببێ
سه‌ربه‌خۆیی کوردم هه‌بێ
له ژێر ده‌ستان ڕزگارم بێ
به ته‌کنیک وزانستی کورد
ئهسپیهونهرمنیش تاو ده‌م
چیتر ئاوا ژێر دست نه‌بم
سامانی خۆم به که‌س نه‌ده‌م
وه‌کو گه‌لان ئازاده‌بم
منی کورده‌ش بۆ هه‌تایه
خاوه‌ن خاک و ده‌وله‌تم بم
بڵێم ئۆخه‌ی ژیان ڕه‌وایه
رۆمی وتازیوعهجهم برۆن
چئیتر رۆله‌م له دار نه‌ده‌ن
هه‌موو ڕۆژێ سێداره‌کان
بۆرۆلهی کورد به‌رز نه‌که‌ن
منیش مرۆم خوێنم سووره
مافی ژیانی خۆمم ده‌وی
له مالی خۆم سه‌ربه‌خۆ بم
ده‌وله‌تێکی کوردم ده‌وێ