ئازادی بۆ پێشکه‌وتن وسه‌رکه‌وتنی مرۆڤ وکۆمه‌ڵگا له‌هه‌مووبواره‌کانی ژیانداپێویستییه‌کی سه‌ره‌کییه. هه‌تا هه‌ست به بوونی ئازادی نه‌كه‌ین،
هه‌تا نه‌زانین كه ئازادی چ گه‌نجینه‌یه‌كی جوان و به‌نرخه، هه‌تا نه‌زانین كه ئازادی چ نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه، ره‌نگه وه‌ك پێویسته خه‌باتی بۆ نه‌كه‌ین. له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه جیلوه‌ی مرۆڤایه‌تی ئازادبێت پڕده‌بێ‌له‌جۆراوجۆری،فره‌چه‌شنی،هه‌مه‌ڕه‌نگی،هه‌ستی به‌رزی ئینسانی ،هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری ،کاروچالاکی،فیداکاری ،له خۆبوردویی، ها‌وکاری، پاکی، دڵسۆزی ،جوانی خۆشه‌ویستی، سه‌ر زیندوویی، داهێنان ، دڵخۆشی و به‌خته‌وه‌ری و ده‌ره‌نجام پێشکه‌وتن و گه‌شه و دره‌وشانه‌وه‌ی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی.
ئازادی به‌شێكه له سروشتی مرۆڤـ، كه له ئیمكانی وه‌دیهاتنی ویست و ئیراده‌ی مرۆڤدا خۆی ده‌نوێنێ، له دۆخی ئازادی‌دا ئیراده‌ی مرۆڤێك نابه‌سترێته‌وه به ئیراده‌ی مرۆڤێكی دیكه و تاك به‌ناچاری وله‌ژێرزه‌خت و گوشاری كه‌سانی دیكه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ناكات و فه‌رمانڕه‌وای ره‌های جه‌سته و رۆحی خۆیه‌تی و هه‌موو كه‌سێك مافی ژیان و ئاسایشی خۆی هه‌یه.
زه‌وتكردنی هه‌رجۆره ئازادییه‌ك له ئیراده‌ی مرۆڤـ،واته زه‌وتكردنی‌هه‌رجۆره مه‌عنه‌ویه‌تێك له‌كرده‌وه‌ی ئه‌و، چاوپۆشی مرۆڤ له ئازادی له خۆیدا ده‌ستبه‌ردار بوونه له تایبه‌تمه‌ندیی مرۆیی و چاوپۆشینه له مافی مرۆڤـ و ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌رداربوونه‌له ئه‌ركه‌كانی مرۆڤایه‌تی،ئه‌م جۆره چاوپۆشی كردنه له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤـدا ناسازگار.
گه‌شه ودره‌وشانه‌وه‌ی توانا‌ولێهاتوییه‌كانی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ربه‌خۆیی‌مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆی مرۆڤیش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر راده‌ی ئازادیی ئه‌و، مه‌رجێكی سه‌ره‌كی بۆ ئازادیی مرۆڤ، «بوونی مافی هه‌ڵبژاردنه»، مرۆڤـ هه‌روه‌ك بۆ درێژه‌دان به ژیان پێویستی به “نان و ئاو‌و هه‌وا” هه‌یه، هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش بۆگه‌شه‌و دره‌وشانه‌وه‌ی توانا‌و لێهاتوییه‌کانی تاك و كۆمه‌ڵگا پێویستی به ”بوونی مافی هه‌ڵبژاردن‌و ئازادی و دادپه‌روه‌ری”هه یه“.
بڵاو بوونه‌وه‌ی” وتاری ئازادیخوازانه” به چه‌شنێك چاوه‌كان ده‌كاته‌وه و سه‌ره‌نجی مرۆڤه‌كان به‌ره‌و ئاسۆی روون راده‌كێشێ كه ته‌نانه‌ت چاویلكه‌ی ره‌شی سه‌ره‌ڕۆیی و په‌رده‌ی ره‌شی زۆرداری و سته‌مكاری، ناتوانێ پێشی پێ بگرێ.
هه‌تا «ئاكار و كرداری ئازادیخوازانه» له‌نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا زیاتر بێ، «دزێوی و بێزراویی خو‌و خده‌ی» سته‌مكاران و دیكتاتۆران باشتر ده‌رده‌كه‌وێ
په‌ره ئه‌ستاندنی بیری ئازادیخوازی ده‌رفه‌تی ئه‌وتۆ پێك دێنێ كه مرۆڤه‌كان دژكرده‌وه‌و داوه‌ری دروستتر‌و باشتریان له‌سه‌ر كرده‌وه‌و ئاكاری یه‌كتر هه‌بێ.
ناسینی ئازادی ده‌بێته هۆی له‌قاودانی” سه‌ره‌ڕۆیی نهێنی” له پێوه‌ندی ئاسایی ژیاندا و زه‌مینه بۆ ئاشكرا كردنی زوڵم و سته‌مكاری له پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ئاماده ده‌كات.
ئازادیخوازی ده‌توانێ ته‌وه‌رێكی هاوبه‌ش و گرینگ بێ بۆ مرۆڤه‌كان، كه‌له سه‌ره‌وه‌ی سه‌لیقه سیاسی و ته‌شكیلاتییه‌كان له‌سه‌ر باوه‌ڕ به فرچك به‌ستن ونه‌هادینه‌بوونی‌ئازادی له‌یه‌كتر نیزیك ببنه‌وه‌وله‌و رێبازه‌دا خه‌باتی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو بكه ن.
ئازادی له‌کۆمه‌لگایه‌کدا دابین وده‌سته‌به‌ر ده‌بێت که له لایه‌ن سیستمێکی دیموکراتیک به‌رێوه بچێت و یاسای بنه‌ره‌تی ئه‌و ولاته له‌سه‌ر بناغه‌ی پێوه‌ره جیهانیه‌کانی جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤ داریژرابێ وهه‌موو ماف و ئازادییه‌کانی مرۆڤی به‌روونی و بێجیاوازی ئایین ،ره‌گه‌ز، نه‌ژاد،نه‌ته‌وه،چین وتوێژ تێدا نووسراو سه‌ڵمێندرابێ.ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ئه‌رکدارو به‌ر پرس بێ که‌ماف وئه‌رک وحورمه‌تی تاک، کۆ، که‌مینه، زۆرینه وپێکهاته‌جۆراو جۆره‌کان وخه‌ڵک به‌گشتی یاسامه‌ند ونه‌هادینه وپراکتیزه‌بکات وده‌رفه‌ت و بواری یه‌کسان بۆکۆمه‌لانی خه‌لک بڕه‌خسێنێ بۆئه‌وه‌ی بتوانن له تواناوبه‌هره سیاسیی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی یه‌کترو به‌هاوبایه‌خه‌گشتییه‌کانی مرۆڤایه‌تی که‌لکی دروست وپێویست وه‌رگرن هه‌روه‌ها بنیاده سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌وڵه‌ت(وه‌ک؛ده‌سه‌لاتی یاسادانان،دادوه‌ری وجێبه‌جێکردن) پێبه‌ندبکرێن که به‌پێی یاسای بنه‌ره‌تی، مافی مرۆڤ بپارێزن ورێز له‌مرۆڤ وبه‌ها مرۆفایه‌تییه‌کان بگرن.
له هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌کدا كه مرۆڤه‌كان به‌هۆی وشیارنه‌بوون،نه‌ریت ،ترس،ته‌ماح وساویلكه‌یی‌مل بۆسته مکاری ودیكتاتۆری راده‌كێشن،ئازادی وسه‌ربه‌ستی‌له‌بیر ده‌كرێ.دیكتاتۆری له‌سه‌ر بناغه‌ی ناوشیاری و نه‌زانی و دواكه‌وتوویی‌كۆمه‌ڵانی‌خه‌ڵك فۆرم ده‌گرێ‌وپه‌لوپۆ ده‌هاوێژێ، زاڵم به‌پشت به‌ستن به‌نه‌جووڵان و وه‌ستانی مه‌زڵووم درێژه به سته‌مكاری خۆی ده‌دا. هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێ خۆی له كۆت و به‌ندی زوڵم و سته‌مكاری رزگار بكا، مه‌گه‌ر بگاته ئاستێك له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی هزری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه “بوونی زوڵم و سته‌م” و “نه‌بوونی ئازادی” بۆ قبووڵ نه‌كرێ
هه‌ڵبژاردن و گرتنه‌به‌ری شێوه‌ی خه‌بات بۆ ئازادی ره‌نگه‌له‌كه‌سێكه‌وه بۆكه‌سێكی‌دیكه و له‌کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌و له زه‌مه‌نێكه‌وه بۆ زه‌مه‌نێكی دیكه جیاواز بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤــ گه‌یشته قۆناغی “تێگه‌یشتن و ده‌ركی ته‌واو له ئازادی” واته به‌و باوه‌ڕه گه‌یشت كه به‌بێ ئازادی ناتوانێ بژی، ده‌بێته خه‌باتگێڕی ماندوو ی نه‌ناسی رێگای ئازادی.
حوسێن نازدار
2014-01-11