"an independent online kurdish website

بەرپرسانی ئێستای حیزبی کۆمەڵە، حەول دەدەن کە ناوەرۆکی کێشە و قەیرانێک کە لەو حیزبەدا هەیە بشارنەوە.xalid_siadet_2011_06_

بۆ داپۆشانی ئەو قەیرانە لە لایەکەوە کەسانێک لە حیزبەکە دەر دەکەن و لە لایەکی کەوە بە هەڕەشە و گوڕەشە و ئەمر و نەهی نایەڵن ئەندامانی حیزبەکە  بە تێڕاشکاوی بەشداری ئەو ڕەخنە و باسە سیاسی و تەشکیلاتیانە  بن کە ڕۆبەڕویان دەبێتەوە. جیاواز لەوانەش دەیانەوێ ماهیەتی سیاسی ئەو کێشانە بشارنەوە و بڵێن کە گۆیا هێندێک کەس ئەرکەکانی خۆیان بەڕیوە نابەن و لە دژی خەتی ڕەسمی حیزب پڕۆپاگاندە دەکەن.

ئەوەی کە خەتی ڕەسمی چیە و چۆنە و تا چەندە بۆتە هۆی بە لاڕێدا بردنی کۆمەڵە و چ کاریگەریەکی لە سەر بزوتنەوەی کوردستان بوە قسە و باسێکی زۆرتر هەڵدگرێ کە ئێستا  لەو نوسراوەیەدا ناگونجێ. لێرەدا و هاوپێچ لەگەڵ ئەو نوسراوەیە دەقی نامەیەک دەکەوێتە بەردەست خوێنەرانی هیژا کە نزیک بە ساڵێک لەوە پێش کۆمەڵێک لە کادرەکانی ئەو حیزبە لە موخالەفەت لەگەڵ دروشمی انتخابات آزادکە ببو بە بەشێک لەخەتی ڕەسمی حیزب و لە کۆبونەوەکانی ڕۆژەکانی کۆمەڵەدا تەبلیغی بۆ کرا نوسیویانە و ناردویانە بۆ کۆمیتەی ناوەندی کە ئەوانیش لە کاناڵە حیزبیەکانەوە بیگەیەننە دەست ئەندامان.

ئەوان هیچ کات نە ئەو نامەیە و نە هیچ نامەیەکی دیکەی ئەو کۆمەڵە کادرەیان نەگەیاندە دەست ئەندامان. دروشمی انتخابات آزاد ئێستا لە بیر چۆتەوە. هەر وەک ئێمە ئەو کاتیش کوتمان ئەوە دروشمێک بو کە لە سەرەتاوە ڕەفسەنجانی هێنایە گۆڕێ بۆ ئەوەی کە کاندیدای خۆی یانی ڕوحانی پێ بێنێتە سەرکار. ئەو جۆرەی دیمان هاتنە سەرکاری ڕوحانی بەرهەمی سازانی ڕەفسەنجانی و خامەنەیی بو. لە نێو ئۆپۆزیسیۆنی دەرەوەی ووڵاتیش هێندێک لایەنی دیاری کراو کە لە کۆنە سەڵتەنەتخوازە تا لاینگرانی ڕەفسەنجانی تێدا بو و  زۆربەشیان لەجەرەیانی اتحاد برای دمکراسی دا  کە کۆبونەوەکانی پراگ و ستۆکهۆڵمی دەگرت کۆببونەوە، چونە پشت سەری ئەو دروشمە. حیزبی کۆمەڵەش کە یەکێک لە لایەنەکانی ئەماتحاد برای دمکراسی   بو ئەو دروشمەی کردە دروشمی ڕەسمی خۆی و بەربوە تەبلیغ کردن بۆی.

هەڵبژاردن لە ئێران کرا و دروشمی انتخابات آزاد کە ڕەفسەنجانی دەیەویست، دوفاکتۆ قەبوڵ کرا و کاندیداکەی ڕەفسەنجانی دەنگی هێناوە. ئەو بە ئاواتەکەی خۆی گەیی. بەڵام خەڵکی ئێران و خەڵکی کوردستان و حیزبی کۆمەڵە چیان پێ گەیی، ئەوە پرسیارێکە کە دەبێ ئەو کەسانەی کە ئەو دروشمەیان کرد بە دروشمی حیزبی کۆمەڵە و کەوتنە شوێنی وەڵامی بدەنەوە.

من، خالید سیادەت لە مەراسمی ڕۆژی کۆمەڵەی ساڵی ٢٠١٣دا قسەم کرد و بە ئاشکرا موخالەفەتی خۆم لەگەڵ ئەو دروشمە ڕاگەیاند و هەوڵم‌دا زیانەکانی کەوتنە شوێنی ئەو دروشمە باس بکەم. لە کاردانەوەیەکدا  بە دەستوری دەبیر کول لە نێوەڕاستی بڵاو بونەوەی فیلمی مەراسمی ڕۆژی کۆمەڵەی ستۆکهۆڵم لە ڕۆژهەڵات تی‌وی وە، قسەکانی منیان بڕی و نەیان هێشت بڵاو بێتەوە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە خۆیان بی ئەوەی پرس تەنانەت بە کۆمیتەی ناوەندیش بکەن هەر ڕۆژەی سیاسەتێکی ناتەبا لەگەڵ بنەما فیکریەکانی کۆمەڵە لە مێدیای جۆراوجۆرەوە ڕادەگەیەنن.

خالید سیادەت

١١ی ژانویەی ٢٠١٤

هەر وەک دەی بینن ئەو نامەیە بە زمانی فارسی نوسراوە و منیش هەر وەک خۆی بڵاوی دەکەمەوە.

بابەتی پەیوەندی دار


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی