"an independent online kurdish website

 ڕۆژی ٢٥ی ژانویەی ساڵی ٢٠١٤ زائینی ،لە یادی ٢ی ڕێبەندان، ٦٨مین ساڵوەگەری دامەزرانی کۆماری کوردوستان ، “کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردوستانی ئێران”komari-kurdistan-

لە وڵاتی سوید، شاری یوتۆبوری بە هاوکاری ڕێکخراوی” یەکیەتی کوردان” لەو شارە، بە بەڕێوە بردنی سمینارێک لە ژێر ناوی ” کۆماری کوردوستان هەنگاوێک لە پێناو سەربەستی” بۆ بەڕێز کاک “مەنسور عەزیزی” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیمۆکراتی کوردوستانی ئێران، ئەم یادە مێژوییەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

 سەرەتای  سمینارەکە بە سروودی نە ته وایەتی ئەی رەقیب دەستی پێ کرد، پاشان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان خولەکێک بێده نگی راگەێندرا. پاش بەخێر هێنانی بەشداربووانی سمینارەکە لە لایەن بەڕێوەبەری سمینارەکە،  بەرێز کاك” مراد قادری”،بەر پرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یوتوبۆری بەخێرهاتنی بەشداربووانی سمینارەکەی کرد.

هەروەها، بەرێز کاك” ئەحمەد چەتۆ” بەرپرسی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کوردو کوردستانی لە یوتوبۆری، چەند وتەیەکی بەنرخی لە سەر کۆماری کوردوستان و کەسایەتی پێشەوای بلیمەت، نەمر قازمی محەمەدی ئاراستەی بەشداربوانی کرد.

سمینارەکە لە دو پانێلی جیاوازدا بەڕێوە چو، لە پانێلی یەکەم بەڕێز کاک ” مەنسور عەزیزی” باسەکانی خۆی لە سێ تەوەردا پێشکەش کرد. بەڕێزیان سەرەتا  سەبارەت بە هۆکارە مێژویەکانی ڕاپەڕینەکانی نەتەوەی کورد و هەل و مەرجی تایبەت بە دامەزرانی کۆماری کوردوستان بۆ بەشداربووان دوا ،پاشان بە ئاوردانەوەیەک لە پێناسەی مودێڕنی چەمکی نەتەوە، کۆماری کوردوستانی وەک خاڵێکی گرینگ لە هەمبەر پرسی شوناسی نەتەوەیی کورد و وەک تەوەرێکی گرینگ لە پرسی ئیرادەی سیاسی نەتەوەکەمان لە پێناو مافی دیاری کردنی چارەنوس خستە بەر باس و توێژینەوە.

پاش ناوبڕێکی کورت و لە پانێلی دووهەم دا، بەشداربووانی سمینارەکە، ڕا و بۆچونی خۆیان سەبارەت بە وتەکانی کاک مەنسور دەربڕی و کۆمەڵێک سەرەنج، تێ بینی و پرسیاریان ئاراستەی بەڕێزیان کرد و لە دوایین بڕگەش دا، کاک مەنسور عەزیزی وڵامی پرسیاری بەشدار بووانی بە تێر و تەسەلی دایەوە.
شایانی باسە کە کۆمەڵێک حیزب ، ڕێکخراو بە ناردنی پەیامی پیرۆزبایی بۆ ڕێوڕەسمەکە وێڕای پیرۆزبای  ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان، ٦٨ مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان، ئەم یادەیان بەرز و پیرۆز نرخاند.
بەرز و پیرۆز بێ یادی کۆماری کوردستان
سەرکەوێ بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان


کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یوتۆبۆری-سوئید

بۆ بینینی وێنەکان ئێرە کلیک بکەن، وێنەکانی ئەمڕۆ دانراون هی ئەم یادەن

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی