Hoppa till innehåll
Hem » دوو دڵدار ، هەڵبەستی تۆماس تڕانستڕۆمر/ وەرگێڕانی: ڕەحمان سۆفی

دوو دڵدار ، هەڵبەستی تۆماس تڕانستڕۆمر/ وەرگێڕانی: ڕەحمان سۆفی

 لامپاکەیان کووژاندەوە،

چاولێکنانێک پێش ئەوەی کە

کوپە سپییەکەی ڕەنگ بگۆڕێ

وەکوو حەبێک بتوێتەوە،rehman-sofi

لە کاسەیەک تاریکایدا

دوایە ڕاگوێز بکرێ

دیواری هوتێل بەرەو تارمایی ئاسمان هەڵ دەێ.

بزۆزی دڵداری ئەهۆن بوەتەوە

ئەوانیش لەخەوی شیرین دان

بەڵام نەهێنی زەینیان یەک دە نگێون

هاودەم، دوو ڕەنگ ئاوێتەی یەک دەبن

چەشنی کاغەزیکی تەڕە

لە نگارکێشی کوڕە قوتابییەکدا

تاریکی و بێدەنگی زاڵن

شاریش بەرەو شەو کشاوە

پەنجێرەکان کووژاونەتەوە

خانوەکان نزیک تێکچڕژاو،

چاوەڕۆانی یەکدی، بەرز بوونەتەوە

ئاپۆرەی خەڵکیش بە سیمای بێ ماناوە. . .