Hoppa till innehåll
Hem » که‌‌‌ من تۆم ویست/ ئه‌حمه‌د ده‌شتی

که‌‌‌ من تۆم ویست/ ئه‌حمه‌د ده‌شتی

کوردستانم  خۆشم دەوێێ

ئەتۆ چاوو ژیانی منی

لە ڕێگای تۆ من قوربانم

تۆ ئارەزووی  دڵی منیahmad_deshti_01

بۆ هەتایە دەتپەرستم

خۆشه‌ویستر ئاواتمی‌

بە قوربانی خاکت دەبم

تۆ ئارامی گشت ژیانمی

 

هه‌رچی ڕه‌‌نج وجه‌فای منه‌

لە ڕێی تۆیە ئازیزەکەم

 زۆر له‌ مێژه‌ له‌ دوات وێڵم

سه‌یری ڕەنج  وئازارەکەم

 

شه‌‌رته‌ هەردەم لە ڕێگای تۆ‌‌

من پێشمەرگەو دڵسۆزت بم

هەتاکو هەم ‌ ‌له‌‌م جیهانه‌‌

بە دڵ و بەگیان لە ڕێگات بم

 

بۆ رزگاری و سه‌ربه‌خۆییت

قه‌ت ناسره‌وم تاکو ماوم

سه‌د ئه‌وه‌نده‌ دەربەدەر م

پێشکه‌ش تۆیه‌ هه‌ردوچاوم‌

 

من قوربانیم تاکو ئەتۆ رزگار ببی

داگیرکەران وەدەر بنێم کە تۆ شادبی

ئاڵای بەرزت سەربکەوێ

گەلی کوردم خەندان ببی

 

دەبێ ڕۆژێ مەرزی ساختە بسرمەوە

کوردستانی مەزنی کوردم

لە ژێر سایەی ئاسمانێکا

هەمووی ببێ بە یەک هەردم

 

1975  شنۆ نه‌‌لیوا