وان بە تیلاگی خۆرەوە و ئاسۆگیان دا ، هان بە بەڕٶکی نیشتمانەوە بەیداخی باڵایان بێنە سەما .
هۆ شەماڵی کاوانی بەفر ، ببپڕژێنە و بماڵە !
هۆ هەورەکەی هەزار قۆپن بە نڕکە و ناڵە پەنجەکانت توێکترژێنە و ببارێ ! هێدی هێدی داکە بارانێک بە ڕێگادا ببارێ ، بەرەوخۆڕ کاروانی گوڵ بەڕێوەیە .
کورەکانی سامبەگی هاتن هۆکچەکانی خوڕینک و جۆگەی حەوزە گەورە ! خڕیان کەنەوە قاشوولکەی بازنە شکاوەکانتان ، بیان هۆننەوە لە ملی گۆزەکانی سەر شانتادا . لە پێچی کۆڵانەکەی سەر دارەوە ، ئاورێکیان لێ بدەنەوە ، بەهمەن و سەلاحمانن ! دەمێکە چاو دەگێرن و چاوروانی دەستەکەی سەر چاوتانن . کورەکانی گەڕەکی خۆمانن ، ئەوە هاتنەوە ! بریقەی تفەنگەکانیان دیارن بە روومەتی ناسکی حەوزە گەورەوە .
گوێتان لێ بێ! گڵۆشەکانی سروودی ” خوایە وەتەن ئاواکەی” لە لێوە کاڵەکانیان هەڵ دەوەرێ .
خەبەرێک بەرن بۆ دایکە عیسمەت یادەکانی کاکە عەبدوڵلا بەرێ و بچن ، لێم دیارە لە هەردوو شانی ناڵەشکێننەوە دوو گوڵە گەزیزە پشکووتن . یێکیان شین شینە دەڵێی ئاڵاکەی ” دێموکرات”ە چاو لە ئاسمان دادەگرێ و یێکیان لە رەنگی هەتاو دەبریسکێتەوە و هەڵکرانی ئاڵای کوردستانمان لەسەر قەڵایی سەرداری بۆکان بیر دێنێتەوە .