که‌ینێ ئه‌تۆ ده‌بیه هاوڕێم
دڵی شه‌یدام ئارام ده‌که‌ی
که‌ی له‌م ژینه پڕ جهفایهم
هه‌ستی دهرونبێوهیدهکهی
که‌ی دێیته ژوان بۆ هه‌میشه
ده‌بیه یارو دڵسۆزی من
ده‌ست له ملی شادی‌م ده‌که‌ی
دوور ناڕۆیت و بۆ هه‌تایه
زامه‌کانی له‌مێژینه‌م
تۆ هه‌توان و چاره ده‌که‌ی
ده‌ست له ملی خۆشه‌ویستی
من و خاکی جوانم ده‌که‌ی
من ده‌مێکه چاوڕێمه
که تۆ بێیت وبۆ هه‌تایه
ببیه هاوڕێی هه‌میشه‌ییم
چیتر خه‌م و ئازارانم
ئاوا له من تۆ بارنهکهی
ئه‌ری که‌ینێ تۆی ئایزم
به‌دڵێکی پاک تۆ دێیته‌وه
ئه‌م ژیانه‌ی غه‌ریبی من
له‌م دور دورهم فهنادهکهی
ده‌هه‌سته تۆ ئازیزی من
بۆ ههمیشهجهفاکانم له ناوبه‌ره
چیتر ئاوا برینانی ته‌ژی ژانم
بێ هه‌توان و کولتر مه‌که
ئایتهمهنینامرادیوغوربهتی من
زۆر درێژ وپڕ گرین بوو
جه‌فاو ره‌نجی ئاواره‌ییم
هه‌تا ئه‌مرۆ هاوده‌مم بوو
به‌سه ئیتر وا بوومه شه‌م
توامه‌وه له داخی خه‌م
وه‌ره شادی دڵم بێنه
من له‌مێژه چاوه‌ڕێمه
یادی هاتنی تۆیا ده‌که‌م