په‌ند و ئا مۆژگاری 10ی خاکه‌لێوه بۆ ئه‌و حێزب و لاینانه تاران بە قیبله‌ی ڕاوێژ یا به‌دیهاتنی خواست و ئاره‌زووه‌کانیان ده‌زانن!
له دواکاته‌کانی ژیانیدا پێشه‌وا ، ئه‌وکات هه‌موو ڕاسپارده ، به‌ڵێن و قه‌ول و قه‌راره‌کان به هۆمێدی ده‌سته به‌ری لانی که‌می ئامانجه مرۆییه‌کانی بۆ دواڕۆژی گه‌له‌که‌ی سه‌رجه‌م له‌بن داری سێداره به‌ره‌و ڕووی خنکان ده‌بینێ ، حه‌ول ده‌دا لانی که‌م به ده‌س نیشان کردنی ڕاستیه تاڵه کان نه‌سڵه‌کانی پاش خۆی تووشی به سه‌رهاتی ئه‌و و کۆماره‌که‌ی نه‌بن.
قازی وه‌ک ئه‌وه بخوازێ نیشان بدات ، ده‌زانێ خه‌ڵکێک زیاتر له هه‌موان چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دا وه‌ک مێژووی دوورتر ، پاش ئه‌ویش زه‌حمه‌ته واز له شه‌یدایی و تلێسمی تاران بێنن فه‌رموویه‌تی :
” به به‌ڵێنی درۆزنانه ئێوه ده‌خه‌ڵه‌تێنن . سمایل ئاغا ، جه‌وهه‌ر ئاغا ، هه‌مزه‌ئاغای مه‌نگوڕ….. فریوی ئه‌م زۆرداره مه‌لعونانه‌یان خواردوه ، ناپیاوانه شه‌هید کران . هه‌موویان به قورئان و سوێند فریو دا .
دڵنیام پاش ئێمه‌ش قاره‌مان گه‌لێکی دیکه هه‌ن که فریو بخۆن ، به‌ڵام هیوا دارم مه‌رگی ئێمه ببێته ده‌رسی عێبره‌ت له سه‌رجه‌م خه‌باتگێڕانی ئازادی کوردستان .”
پێشه‌وا له وه سیه‌ت نامه پڕ ناوه‌رۆکه که‌یدا ده‌سه‌ڵاتی نه‌یاری کورد به وتنه‌وه‌ی وشه‌گه‌لی کورت به‌ڵام سه‌لمێــندراو له چه‌ند وشه و ڕه‌سته‌ی پڕ به پێستدا پێناسه ده‌کات.
“نامه‌رد، درۆزن ، خیانه‌تکار،خاپێنه‌ر به به‌ڵێن و سوێندی درۆزنانه ، فێڵبازی ، بێ ئه‌خلاقی و… “.
ئه‌وه ئه‌و ڕاستیه حاشا هه‌ڵنه‌گریه به ده‌یان جار وه‌ک جه‌وهه‌ری زاتی سیاسه‌تکاری نه‌ته‌وه‌ی زاڵ به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتدار له تاران به درێژایی مێژووی دوور‌و نزیک له ئه‌زموونه مه‌رگ سه‌رئه‌نجامه‌کانی قازی و سه‌رپاکی ڕێبه‌رانی دوور و نزیکی جووڵانه‌وه‌کانی کورد (له مه‌راغه تا برلین) به سه‌ر هاتی خه‌باتی خوێناوی مافخوازانه‌ی ، بێئاکامی ئێمه‌ی کوردی ڕه‌قه‌م لێداوه.!؟
پێشه‌وا له دوا حه‌ولی خۆیدا ئه‌ڕای نه‌جات کورد له زه‌لکاوی خۆ تووش کردوو ته‌جره‌به‌ی خوه‌ی ده‌خاته به‌ر چاوی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و له‌م پێوه‌ندیه‌دا فه‌رموویه‌تی:
” یه‌کیه‌تی ، حورمه‌ت ، باوه‌ڕ ، برایه‌تی و متمانه‌ی خۆتان بۆ ڕزگاری له دیلی بپارێزن “.
مێژووی پێش و دوای وه‌سیه‌ته که‌ی قازی مۆحه‌مه‌د سه‌لماندوویه‌تی ، کوژران و له خوێن گه‌وزان ، سێداره ، زیندان و ده‌ربه‌ده‌ر بوون ، هه‌روه‌ها بێ ئاکام هێشتنه‌وه‌ی خه‌باتی خه‌باتکاران له لای زۆربه‌ی ڕێبه‌ران وه‌ک ئه‌وه له پاراستنی یه‌کیه‌تی نێوخۆیی ، حورمه‌ت ، باوه‌ڕ و متمانه به هه‌ڤدوو په‌سه‌ند و گونجاوتر سه‌یر کرا بێت گرینگی پێویست به ناته‌باییه نێوخۆییه‌کان بۆ چاره سه‌ری دواڕۆژی کورد نه‌دراوه !
سدێق بابایی ـ Sadigh Babaee