نەورۆزی 2009 سەردانێکی باشوری کوردستانم کرد و رۆژی جێژن لە گەڵ بنەماڵەی کاک لوقمان مێهفەر و بەشێکی زۆر لە بنەماڵەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، چووینە تەنیشت رێگای کۆیە بۆ هەولێرو ئەو رۆژەمان لە وێ بە خۆشی و شادی بردە سەر.
من ئەم کورتە ڤیدیۆیەم لە کاک موهەندیس خەیاتی و کاک حەسەن گرتووە و کە یەکەم جارە بڵاوی دەکەمەوە.
هەروەها لە ژێرەوە بەشیک لە وێنەکانم لە ئاڵبۆمی پێشمەرگەکان داناون کە لەم سەفەرەدا گرتووم.
روحی کاک موهەندیس و سەرجەم شەهیدانی گەلمان شاد بێ و سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی 10ی خاکەلێوە.
وێنەکان 2 کە ساڵی 2009 دانراون