ئه‌من که کوردم بێ ماف کراوم
لانه داگـــــیر و من ڕه‌تێنــدراوم
واری شــیرینم زۆر له مێژســاڵه
زه‌وت کــــراوه‌و ژیـانم هـه‌ر تاڵه
عاره‌ب و تورک و عه‌جه‌م پێکه‌وه
خاکیان‌له‌ت کـردوم ده‌م بڕێننه‌وه
كه‌س وكارانم به‌كــۆمه‌ڵ ده‌كوژن
زۆرله‌مێژساڵه‌خوێنی‌کوردده‌مژن
منیش ده‌مه‌وێ سه‌ربه‌خۆ و ئازاد
قه‌واره‌ی خۆم بێ بژیم به دڵی‌شاد
نه‌چه‌وســـێمه‌وه مــافی ژینــم بێ
ئاڵام‌سه‌رکه‌وێ وسه‌ربه‌خۆییم بێ
كوردستانی خۆم به‌ره‌و پێش ببه‌م
ئـالای ڕه‌نگینی کوردم هه‌ل بده‌م
نامه‌وێ شـه‌ڕوخوێن ڕشتن‌هه‌بێ
كوردله‌ژێرچنگی‌هیچ كه‌سێ ببێ
نه‌فرین‌له‌شه‌ڕوگشت داگیركه‌ران
هه‌ربژی ئاشـتی وئارامی گه‌لان
كوردم‌و قـوربانی خاكی شــیرینم
بۆ كورسـتانه گشت بیــ ـر و دینم
كوردســتان ڕوگه‌وچاوو هه‌ستمه
سه‌ربه‌خۆیی‌كوردڕێ‌و مه‌به‌ستمه
تا خاوه‌ن ئاڵا و ســه‌ربه‌خۆ نه‌بم
له کاشـیانه‌ی خۆم، ئازاده نه‌بم
هه‌ڕگیزناسره‌وم قه‌ت ئۆخه‌م‌نابێ
بێ‌سه‌ربه‌خۆیی ژێنم شــــاد نابێ
هه‌رده‌بێ‌منیش‌سه‌ربه‌خۆ له ژیان
بژیم له‌خاکی کورد‌و کوردســتان
ئه‌سپی‌هونه‌رو زانسـت تاو ده‌ده‌م
کوردستانی‌خۆم به‌ره‌و پێش ده‌به‌م
ئالای کوردســـتان ده‌شـه‌کێنمه‌وه
سه‌ربه‌خۆ و ئازاد من ده‌مێنمه‌وه
له‌گشت ئه‌تله‌س و نه‌خشه‌ی جیهانم
ده‌بێ دیار بێ خاکی کوردانم
له بالاخانه‌ی گشــت نه‌ته‌وه‌کان
د‌ه‌شه‌کێنمه‌وه ئاڵای کورد زمان