"an independent online kurdish website

دەنگێک،

خۆڕسک … سەرتاپێ پڕ mom_mom

لە ئەوینی ئەهۆرایی،

شەوێک،

با…

لە نێو بێشکەی زەردەخەنە

بە پێ دزکێ … یاڵ بە یاڵ و شار بە شار و دێ بە دێ

فڕاندی و وەک کل

چاوی هەوری ،پێ پێ ڕشت و

باران بەسەر کێڵگەی تینووی شەقاڕ … شەقاڕ داگەڕاوی

نیشتمانا

بە لێزمە دای باراند و

کە بەیانیش

لیزگەی هەتاو لە ئاسۆوە

سینگی سەوزی کوردستانی ماچ باران کرد،

تابلۆیەک لە حەوتەوانان،

تابلۆیەک لە “بای سەرکۆی لەیلاخ”

لە هەناوی ئۆفی “کاڵێ”

لە نێو نیگای چاوەکانی “گەلاوێژ”دا

وەکوو پۆلە پەپوولەیەک

ئەویندار بە

تاڵی سپی تریفەی تاڤگە

لە قۆزاخەی هەناوی ئەم نیشتمانە

عەوداڵ و شێت بە دوای ڕازی

نەدرکاوی ڕازداراندا

هەڵفڕی و ….

لە نێو سنگی باخچەیەکی ڕەنگاڵەیی …. ڕەنگڕێژکراو

هەرچی کچە گوڵفرۆشی شۆخ و شەنگی ئەم خاکە بوو،

چەپک … چەپک … بۆنیان کرد و دایان لە پرچ

بووبە شووشە عەتری شکاو

جارێکی کەش کزەی سۆزی شەماڵێکی بەر بەیانان

لەگەڵ نمەی بارانێکی چاو پڕ لە خەم

باراندیەوە بەسەر خاکا،

بەسەر لەش و لاری نیشتمانا،

بووبە تاجەگوڵینەیەک

لە خولیا و حەز

گەرووی پژا بە چریکە،

خەمی تاساند لەگەڵ کەسەر

“ئاویەر” کردی بە تاجی سەر!

 

٢٢/٥/٢٠١٤ی زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی