"an independent online kurdish website

تۆ شه‌ڕاب و شیعر باده‌م

تا بمێنم

گۆشه‌ی، مه‌یخانه‌ به‌رناده‌م؟!suleiman-ahmadnjad

 

هه‌ر چرکه‌یه‌ک له‌ ژیانم ده‌ڕوا، من سه‌رخۆشم

ڕۆژێک نییه‌، له‌ مه‌یخانه‌ شه‌ڕابی مه‌رگ نه‌نۆشم؟

تۆش وه‌ک مه‌زه‌، های له‌ پێشم!

 

خۆشی و شادیم له‌ لێکدانی پێکی شه‌ڕاب دا، دیته‌وه‌!

هه‌مووم خوارده‌وه‌ وه‌کو زه‌هر،پێک پێکو قووم، قووم؟

هه‌رشه‌وێک، له‌ مه‌یخانه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ مردووم و مردووم؟

 

دوورم له‌ کۆڕی هاویاران و له‌ دوونیا ونبووم؟

ئازیزان! تکایه‌، لۆمه‌م مه‌که‌ن

پێمخۆشه‌ مه‌ی بخۆم، هه‌تاکو زیندووم!

 

وه‌کو که‌شتی، له‌ناو گۆمی شه‌ڕاب دا غه‌رقبووم؟

شیعر له‌ غه‌ریبی و

خۆشه‌ویستی، له‌ پێکی ناو ده‌ستی ساقی فێربووم!

 

گه‌ر ڕۆژێک، قوژبنی مه‌یخانه‌ نه‌گرم

کوا بێ مه‌ی و ساقی و پیاڵه‌

به‌رگه‌ی خه‌می قوورسی بێکه‌سی ده‌گرم؟

 

مه‌ی خواردنه‌وه‌، به‌خاتری بزه‌ی لێو و ورده‌ نیگای چاوی ساقی فێربووم

شه‌و تا به‌ یانی، باده‌ی ده‌ستی ئه‌و بخۆم

هێشتا ده‌ڵێم، نه‌ تێربووم؟!

 

شه‌و و ڕۆژ له‌فکری شه‌ڕاب و باده‌م؟

تا ساقی و مه‌یخانه‌ له‌وێبن

قه‌ت له‌ حوجره‌ی، مه‌لاو فه‌قێ لاناده‌م؟!

من که‌ کۆڕی، گه‌رمی شیعرو باده‌ و مه‌یخانه‌م هه‌بێ

چیمداوه‌، له‌ مه‌جلیسی سڕوساردی جه‌نابی مامۆستاو کاکی فه‌قێ؟

خوایه‌ به‌گوناح، بۆم نه‌نووسی

با ئه‌و مه‌جلیسه‌م ، هه‌ر نه‌بێ؟! 

ئاوڕ وه‌سه‌ر، مزگه‌وت و ته‌کیه‌ و خانه‌قا ناده‌م؟

ده‌ستی ساقیم گرتووه‌

تا هه‌بم، به‌ری ناده‌م!

 

سوله‌یمان ئه‌حمه‌د نژاد

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی