بە بۆنەی چلەی تیرۆری ڕێبەری ناوداری کورد شەهید کاک دوکتور قاسملوو و هاورێیانی لە ڤییەن بە دەستی دیپلۆمات تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ، ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان رادیۆی فەرمی” یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ”بەرنامەیەکی تایبەتی بەرێوە بردبوو .
ماڵپەری پێشمەرگەکان بۆ پاراستنی ئەو بەرنامەیە کە لە کاتی خۆی دا بەرنامەیەکی بەجێ و دەنگێکی نیشتمانی و نەتەوەیی بوو و بۆ وەبیر هێنانەوەی ئەو یەکیەتی و تەباییەی کە لەو سەردەمەدا توانی ڕۆڵی کاریگەر لەسەر سەرخستنی بزووتنەوەی کورد بگێڕێ و خەونی دوژمنان و داگیرکەران بە تیڕۆڕی ڕێبەری لێهاتووی گەلەکەمان ”شەهید کاک دوکتور قاسملوو” لەمەڕ کپ کردنی بزووتنەوە و بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بکاتە بڵقی سەر ئاو ، بڵاو کردەوە .
سەرچاو : کاک حامید درودی