"an independent online kurdish website

بەپەلە بەپەلە   

وەیی هات وا هات     

خەریکە ئەگات     daesh

دمامکەکان هه ڵپێچن

بۆنی لاکی تۆپی و بۆنی

زبڵەکۆنەکانی خواروو 

هات

گوێ کانتان داخەن

دەنگی شمشێرەژننەکان و

قیرەی ریشوو وە خۆکوژەکان

هات

چاوەکانتان بگرەن

تیمساحە بزەن مژەک خۆرەکان

نەوەکانی مەرگ  

هات

من دڵنیام ئێوەش دڵنیابن

ئەم قاپۆانە سەیلاویی بێزاری 

هێناونی

لە هیچ سوچێکی ئەم گەردوونە

جێگەیان نابێتەوە

ژن کوژەکان دەست بڕەکان

حووتەکانی دەریای

ژەهرین

گەر سبەی بگەن بە

کورسی و دەسەڵات

ئەشکەووت ئەکەن بە نیشتمان و

عابا ئەکەن بە ئاڵایان و

سەنگسار ئەکەن بە سروودیان و

گۆرستان ئەکەن بە پەرلەمان و

داریی حەد و تەیەموم

ئەکەن بە یاسای هه رە

جوانی وڵات و

تینتی و بارووت ئەکەن

بە سەربازوو

غەدریش ئەکەن بە

سەرۆکی خۆیان

من دڵنیام ئێوەش دڵنیا بن

 نەوەکانی تاریکی

گەر ببن بە تیشکی هەتاویش

هیچ قۆژبنێکی ئەم گەردوونە

رووناك ناکەنەوە

یان ببن بە ئاوو

تینوێتی هیچ بیابانێکی شەق

بردوو ناشکێنن

یان ئەگەر ببن بە شنەبا

هیچ درەختێ لە سەر پشتی

ئەم کێسەڵە فێنک ناکەنەوە

رۆڵەکانی

چەقوو و تەوروو شەلاق

جگە لە هه ڵوەرین و هه ڵپاچین و

گەڕ تێ بەردان هیچی تر نازانن

تا پێشکەشی کەن بە مرۆڤەکان.

 

ئەنوەر ئەلیاسی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی