خوێن مژی زالم و زۆردار
بێئەقل و گیلی رۆژگار
مەر نەت زانیوە 
زۆر بۆن ئەوانەی
وەک تۆ
هەوسیان کرد ،
هاتن بۆ قڕ کردنمان
کە چی لە زبڵدانی مێژی
بەشەریەتە نێژران
بەڵام من
هەر لە سەر پێ خوەم ماوم
بەرزوو بلند
قۆرسو قایم
وەك زاگرۆس و نەكەرۆز
قەنديل, هەڵگوورد
داڵەهۆ و, شاهۆ و
بە گژ دوژمن دا دە چمەوە
سڵ لە هیچی ناکەمەوە
نە تانگۆ و تۆپو تەێارە
نە زەنجیروو زندانو سێدارە
نە ئەنفالوو گۆلەو قەنارە
بروای ئازدیم نارووخێنێ
دەنگی هەق خوازیم ناخنکێنێ
ژیار ، سەفەری
