"an independent online kurdish website

هاواری من لایه‌لایه‌ی داێکه‌ شه‌هیدێکه‌ که‌ بۆ رۆله‌ گۆر ونه‌که‌ی ده‌یلێته‌وه‌ mojde_chawshini

هاواری من هاواری باوکی شه‌هیده‌‌ که‌ له‌ تاو کوره‌ که‌ی وه‌کو مۆم دلۆپ دلۆپ ده‌ توێته‌وه‌

هاواری من قسه‌ی منالێکه‌ که‌ گرینگ نیه‌ به‌لای هیچ که‌سێکه‌وه‌

هاواری من جه‌سته‌ی وڵاتێکه‌ که‌ هه‌رێکه‌و به‌لاێه‌که‌و دا ‌دیدزنه‌وه‌

هاواری من ده‌نگی خه‌ڵکێکه‌ که‌ پێکه‌وه‌ ده‌ڵێن به‌سه‌ ئیتر چه‌وسانه‌وه

‌ هاواری من ده‌لێ با هه‌ر چوار پارچه‌ ێک بگرینه‌وه‌ با کوردستان رزگار بێ له‌ ده‌ست دوژمنانه‌وه‌ به‌لام ئاخ به‌لام ئاخ

هاواری من هاوارێکی بێده‌نگه‌ هاواری من کابوسێکه‌ که‌ هه‌ر چه‌ند تێدا ده‌نگ هه‌ڵدێنم که‌س له‌ خه‌و هه‌ڵ ناستێته‌وه‌

هاواری من بۆته‌ باڵ لێدانی با ڵنده‌ی ناو قه‌فه‌زه‌وه‌ که‌ هه‌ر چه‌ند باڵ لێده‌دات که‌س ده‌رگای بۆناکاته‌وه‌

هاواری من ده‌ڵی باشه‌ له‌ به‌ندا بوون به‌ چ گونه‌حێکه‌وه‌ به‌ڵێ له‌ به‌ندا بوون ته‌نیا به‌هۆێ ئاواتیکه‌وه .. به‌ڵێ له‌به‌ندا بوون ته‌نیا به‌هۆی ئاواتێکه‌وه‌ ئه‌ویش فرینێکی ئازاد له‌ ئاسمانی وڵاته‌وه‌

هاواری من نوسراوه‌یه‌که‌ که‌ هه‌ر که‌س ده‌ێخوێنیته‌وه فرێده‌دا‌ چونکه‌ دوباره‌یه‌ به‌لایه‌وه‌

هاواری من سکاڵای کوردو مێژوکوردو زوڵمه‌کانی به‌رانبه‌ر به‌ ئه‌وه‌ به‌لام خۆ هیچ دادگایه‌ک ئاماده‌ نیه‌ پرسیار له‌ تۆمه‌ت باره‌که‌ی بکاته‌وه‌ .

هاواری من ده‌ڵێ من نامهه‌وێ چیتر ئاواره‌ بم به‌وڵاتانه‌وه‌ ده‌مهه‌وێ هه‌موومان ده‌ست به‌ده‌ین به‌ ده‌ستی ێکه‌وه‌ بابه‌دی بینین ئاواتی شه‌هیدانمانه‌وه‌ باکوردستان رزگار که‌ینو ئاڵامان هه‌ڵده‌ینه‌و‌ هه‌موو گه‌لێ کورد سرودی ئه‌ی ره‌قیب به‌لینه‌وه‌ ئه‌و کاته‌یه‌ ده‌نگی.

هاواره‌که‌م به‌رزو به‌رزتر ده‌بێتوه‌ ئه‌وجاره‌ به‌ سه‌ربه‌رزی رو ده‌که‌مه‌ نشتیمانه‌وه‌ پێ ده‌ڵێم ئه‌ی کوردستانم من نا هێلم قه‌ت بکه‌وێ ژێر ده‌ستی دوژمنانه‌وه‌ به‌لێنیت پێ ده‌ده‌م که‌ هه‌ر وا به‌ سه‌ر به‌رزی به‌مێنێه‌وه‌ جا له‌ سه‌ر ده‌روازه‌ی وڵاته‌که‌مه‌وه‌ به‌گه‌وره‌یی ده‌نوسم که‌ هه‌ر که‌سێک ده‌ستی به‌لای درێژکاته‌وه‌ ده‌ستی لێده‌که‌مه‌وه‌ ده‌لێم ئێره‌ کوردستانه‌ و ئێمه‌ به‌هیچ شتێک نایگۆرینه‌وه ئه‌و دایکی ئێمه‌یه‌و ئێمه‌ش ته‌نیا له‌ باوه‌شی ئه‌ودا ئارام ده‌گرینه‌وه‌.

موژده‌ چاوشینی 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی