کۆماری اسلامی ئێران هه‌روه‌کو ناڕاسته‌و خۆ ده‌ستی هه‌بوو له له‌تبوونی حیزبی دێموکرات، هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌ستی هه‌یه له یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه
ئه‌ویش له ڕێگه‌ی حیزبێکی کوردییه‌وه‌یه که به‌ته‌واوی له ژێرسه‌یته‌ره‌ی کۆماری اسلامی دایه و له تاران چ بگوترێ ئه‌م حیزبه بێ لێکدانه‌وه و بیرلێکردنه‌وه ده‌ڵێ: ئۆکه‌ی و چراغ سه‌وزیان نیشانده‌دات .
ئه‌و حیزبه بۆته په‌ییک له نێوان کۆماری اسلامی و کاک خالید عه‌زیزی و حیزبه‌که‌ی، ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی کۆماری اسلامی له کاتێکدابوو که سووسه‌ی کرد حیزبی دێموکرات و حیزبه‌که‌ی به‌ڕێز کاک خالید کۆبوونه‌وه‌کانیان زۆرتووندوو تۆڵکردبۆ وه له پێناو یه‌کگرتنه‌وه‌دا و گه‌یشتبوونه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته که هه‌ریه‌که‌یان ته‌رحێک فۆڕمۆڵه بکات و بیدا به لایه‌نی به رانبه‌ری، هه‌رچه‌ند که حیزبی دێموکرات ته‌رحه‌که‌ی خاڵبه‌ندی کرد‌و دایه‌ده‌ستی کاک خالید و هاوڕێیانی پێشوو، به‌ڵام ده‌بێ بڵێین به‌داخه‌وه له‌و ساته‌وه‌خته سه‌رنویشت سازه‌دا پڕۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی به ئاقارێکی ده‌که‌دا گۆڕی‌و پڕۆسه‌که‌ی کرده‌قوربانی نامه گۆڕینه‌وه‌یه‌کی خۆی له‌گه‌ڵ کۆماری ( اسلامی ) ئێران؟؟
هه‌ر وه‌کو دیتمان و بینیمان که کۆماری اسلامی پێی گوتین و تێی گه‌یاندین که ڕه‌ساله‌ت و مێژووه‌که‌یان زیاترنیه له مێژووی داعشێک و دیالۆگ و نامه گۆڕینه‌وه له‌گه‌ل کۆماری اسلامی ئاکامه‌که‌ی ته‌نیا و ته‌نیا گۆڵ خواردنه و به‌س، که وابوو پێهه‌ڵگوتن به مێزه‌ر و شاقه‌لی درێژوو مێژووی ڕه‌شی امام خمینی له به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌م ده‌کاته‌وه و بێڕێزییه له ئاست ئه‌و خوێنه پاکانه که به فتوای خومه‌ینی ده‌جال ڕژاون، به ڕاستی ئه‌و که‌سانه‌ی که به شان و ملی امام خمینی دا هه‌ڵده‌ڵێن جه‌رگیان به قه‌را سێڵێکه و له جورئه‌ت دا بێ هاوتان.
کاک خالید له حاڵێکدا بستێک له کوردستانی گه‌وره که‌متربێ پێی ڕازی ینه؟ به‌ڵام له عه‌ینی حاڵ‌دا په‌یامی بۆ کۆماری اسلامی ئه‌وه‌یه که بچنه‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕێبه‌ره‌که‌یان امام خومه‌ینی ئه‌و که‌سه‌ی که جیهادی دژی کورد ڕاگه‌یاند؟
هه‌روه‌ها له وه‌ش زیاتر له دێمانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ وشه له جوابی پرسیارێکدا که لێی ده‌کرێ له سه‌ر یه‌کێک له ترۆریسته‌کانی کۆماری اسلامی ئێران که ئێسته بۆته ڕاوێژکاری، ی. ن. ک که گوایا تۆ دڵگرانی به‌و کرداره ؟ ناوبراو ده‌ڵێ: نا ئێمه هیچ دڵگراننین؟؟
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه له به‌ڕێز کاک خالید ئه‌و که کوردستانی گه‌وره و یه‌کپارچه‌ی ده‌وێ چۆن ده‌بێ فه‌رق دابنێ له نێوان کوردێک که له مه‌هاباد ده‌ژی و کوردێک که له سلێمانی ده‌ژی؟ ئه‌و جۆره بۆ چوون و سیاسه‌ت کردنه زۆر دووره له بیر‌و بۆ چوونی که سێکی سیاسی و سه‌ر به خۆیی خواز، به‌ڵکو نزیکه له‌و بیر‌و بۆ چوونانه‌ی که له ئاست کورد دا کاری پێده‌کرێ، ئه‌و جۆره سیاسه‌تکردنه‌ی کاک خالید جۆرێک مه‌زلووم نمائی و بێ سه‌ره و به ره‌یی پێوه‌دیاره.
لێره‌دا پرسیارێک ڕوو به ڕووی به ڕێز کاک خالید ده‌بێته‌وه؟ ئایا به ڕاستی کۆماری اسلامی ئێران له ژێرکام فشاری حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کاندا قه‌راری گرتووه و کام یه‌ک له حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به ئه‌ندازه‌ی سه‌ره ده‌رزییه‌ک ئازار به کۆماری اسلامی ده‌گه‌یه‌نن؟؟ به حیزبه‌که‌ی من و هی کاک خالیدیشه‌وه؟؟
بێگومان جوابی ئه‌م پرسیاره هیچکامیانه، که‌وابوو کۆماری اسلامی هێنده غه‌شیم نیه له کاتێکدا که حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له ده‌شتی کۆیه له‌گه‌ڵ خه‌وێکی شیرین ده‌سته‌و ملانن، به‌ڵام ئه‌و بێ بڵێ کاک خالید وه‌ره حه‌قه‌که‌ت بده‌مێ؟
کورد نابێ له یادی بچێت کاتێک که حیزبی دێموکرات به ڕاستی یه‌ک حیزب، بوو و دوو نه‌بوو، له به‌رانبه‌ر کۆماری اسلامی دا دژ کرده‌وه و چه‌ک و په‌رسوونێل و قودره‌تی هه‌بوو و له ناوخۆی وڵات دابوو نه‌ک هه‌ر حه‌قی کوردی نادا به‌ڵکو ناوی ترۆریستی له‌سه‌ر کورد دانا،ئێستا چ عه‌قڵ و مه‌نته‌قێک ئه‌وه قبووڵ ده‌کات که کۆماری اسلامی بێت له کۆیه کاک خالید له خه‌و هه‌ستێنێ و بڵێ: ها ئه‌وه حه‌قه‌که‌ت؟
نا هه‌رکه‌سێک که کۆماری اسلامی بناسێ و له مێژووی کاره‌سات باری حکومه‌تی تاران ئاگادار بێ، ده‌زانێ که ئه‌و حکومه‌ته هه‌ر گیز شتێکی له‌و بابه‌ته‌ی له خه‌یاڵدانیه که کاک خالید خۆی پێوه سه‌غڵه‌ت ده‌کا، به‌ڵکو دیاری ئه‌وان بۆ کاک خالید ته‌نیا یه‌ک ده‌به به‌نزینه که بیکاته ناو ئاگردانی پڕۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکراته‌کان و خۆشیان به ئاگره‌که‌ی ده‌ست و په‌نجه گه‌رم که‌نه‌وه.
له کۆتایی دا ده‌بێ بڵێین هیچ پێ هه‌ڵا گوتنێک ناتوانێ دڵی ڕه‌ش و ڕه‌قی کۆماری اسلامی ئێران نه‌رم بکات.
بابەتی پەیوەندی دار
خالید عەزیزی پەڕە لەسەر ناوەڕۆكی نامە گۆڕینەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لادەدا
خالید عەزیزی لە گەل جمهوری ئیسلامی ئێران دانیشتووە
حدک و سیاسەتی شکستخواردوو. جەمال نەجاری
له په‌راوێزی قسه‌کانی کاک خالید عه‌زیزیدا ، هەلۆ کوردستانی