"an independent online kurdish website

روخانی ریژیمی بەعس لە لایان ئامریکا و هاوپیمانانی لە عێراقدا بابەتێکی هێنا سەر زمان و نێو رای گشتی ئەو بابەتە “سەرهەڵدانی دەسەڵاتی دێمۆکراتیک” لە رۆژهەڵاتی نێوەراستدا بوو.ali-esmailnejad_1

 مەبەست دەسەڵاتی دێمۆکراتیک دەسەڵاتێکە کە هەڵبژرادەی خەڵک بێت و ئاوێنەی ویست و خواستی خەڵکی وڵاتەکەی بێت نەبوونی فەرهەنگی پێکەوە ژیان و پاوانخوازی هێندێ لایەن و پەراوێز خستنی هێندێ لایەنیتر و پێبەند نەبوون بە قانون  وای کرد خەونی هاتنەدی دەسەڵاتێکی دێمۆکراتیک لە عێراق زۆر کاڵ بێتەوە ،بە هاتنە گۆرێ بەهاری عەرەبی و گۆرینی دەسەڵاتی سەرەڕۆ لە هێندێ وڵاتی عەرەبی وەکوو تونس ، میسر و لیبی و… دیسان باسی دێمۆکراتیزە بوونی رۆژهەڵاتی نێوەراست و باکوور ئافریکا هاتەوە گۆرێ بەڵام هێندی پێنەچوو کە لاینگران دێمۆکراتویستی ئەو ناوچەیە تێگەیشتن کە ئەو شۆرشە یەک لە دوای یەکانی وڵاتانی عەرەبی دێمۆکراسی و دەسەڵاتی قانونیان تێدا پەیدا نابێت.

 لە میسر دەسەڵاتی ئیسلامییەکان کە پتر لە ٨٠ ساڵ بوو ئۆپۆزیسیون بوون زۆر زوو دەستیان کرد بە بەرێوە بردنی قانونەکانی خۆیان و دەیان بەرێوەبەر گشتی و وەزیریان گۆری کەسی باوەر پێکراوی خۆیان لە باتی دانا و لە تونس و لیبی و یەمەن پاش نەمانی دەسەڵاتی دیکتاتۆر ئاقاری گروپ و لایەنی دەمارگرژ و چەکدار پەیدا بوو و لە سوریە ئەسەد و هاورێیانی کە ئێران و حیزبوڵان تەنانەت دەستیان لە چەکی کیمیایش دەرحەق بە خەڵکی سوریە دانەبردوو و چەند گروپی تێرۆریستی هاتنە پانتای شۆرشی خەڵکی سوریە و ویست و خواستی شۆرشیان بە لارێدا برد و وای لێهات کە هەر دەسەڵاتێکی سەرەرۆ و دیکتاتۆر لە ناوچەی باکووری ئافریکا و رۆژهەڵاتی نێوەراست لادەچێ نە تەنیا دەسەڵاتێکی دێمۆکراتیک شوێنی ناگرێتەوە بەڵکوو تێرۆر و ترس دەبێتە بەدیلی سەرەرۆی واتە بەدیلی دیکتاتۆر دەبێت تێرۆر

بەگشتی زۆر لایەنی دەرەکی لە هێنانە گۆرێ تێرۆر وەکوو بەدیلی دیکتاتۆریت دەستیان هەبوو بە شێوەیەک کە قاسم سولیمانی فەرماندەری سپای قودس لە ئێران لە کۆبونەوەی بۆ قوتابیانی خوێندنگەی حەقانی دەڵێت : ئێستا ئێمە شەرەمان لە سنووری ئێران دا نەهێشتووە و شەری ئێمە لە تونس و میسر و لیبییە” ڕوون کە وڵاتانی وەکوو عەرەبستان و قەتەریش  لەو پرۆسەیەدا دەسەتیان هەبووە[1]

تیرۆریستان و گروپە رادیکالەکان رۆژ بە رۆژ دەسەڵاتی زیاتریان لەو وڵاتانەی کە شۆرشیان تێدا کرابوو دەگرتە دەست و هەتا ئەوەی لە رۆژی ٩ی مانگی ٦ تێرۆریستان دەستیان بەسەر موسڵدا گرت و پاش هێرش کردنە سەر موسل دەوڵەتێکان  لە بەشێک لە خاکی عێراق و سوریە کە خاوەنی نەوتە دادەمەزراند و لەگەڵ ئەوەش بوون بە خاوەن ئەو چەکە پێشکەوتوانە کە پێشتر لەلایان دەوڵەتی ئامریکاوە بۆ پاراستنی عێراق داربوو بە لەشکری عێراق

لێرەدا دوو بابەت دەهاتە ئاراوە:

 ١: دەوڵەت لە عێراقدا کە بریار بوو ببێتە دەسەڵاتێکی دێمۆکراتیک نەتەنیا ئەو دەسەڵاتە نەبوو بەڵکوو هێندە لاواز بوو کە توانای پاراستنی خۆشی نەبوو

 ٢: تێرۆریستان لە گروپێکەوە خەونەکانیان بەرو دەوڵەت هەڵکشابوو

پاش پەلاماردانی شنگال لە ٣ی مانگی ٨ لەگەڵ ئەوەی کە ژینۆسایدێک بەبەر چاوی کۆمەلگای جیهانییدا ڕوویدا دەرکەوت کە خەونی تێرۆریستان زۆر لەوە گەورەتر بە سنوورەکانیان رازی ببن  و ئەوان رۆژ بە رۆژ خوازیاری بەرفراوان کردنەوەی سنووری دەسەڵاتیانن

گۆڤاری ئاسمان ژومارەی ٩٢ دەرچووی گەلارێزانی ١٣٩٠ تاران:

هەولی ئامریکا بۆ ساز کردنی بەرەیەکی شەر بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ گروپی تێرۆریستی داعش و بڵاوکردنەوەی ئێستراتژی نوێ ئامریکا بۆ شەر لەگەڵ تێرۆریستان لە رۆژی ١١ سێپتامبری ٢٠١٤دا لە راستیدا دەکرێت بە دەسپێکی سیاسەتێکی نوێی ئەو وڵاتە سەیری بکەین ئامریکا کە لە سێ ساڵی ڕابردوو بە زۆر بیانوو راستەخۆ خۆی لە قەرەی شەری نێوان دێمۆکراتخوازەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست و گروپە تێرۆریستەکان نەدەدا پاش دامەزرانی دەوڵەتێک لە لایان تێرۆریستانی داعشەوە  و پەلاماری کوردستان لەلایان ئەو گروپەوە هاتە سەر ئەو باوەری کە دەبێت لەو شەرەدا بەشداری بکات و بەشداری ئامریکا و بەرەی دژە تێرۆر لە شەر لەگەڵ تێرۆریستان لە عێراق و سوریە و زەختی ئامریکا بۆ دامەزرانی دەوڵەتێکی نیشتمانی لە عێراقدا دەستپێکێکی نوێیە بۆ سەرگرتنەوەی پرۆسەی دێمۆکراسی لە رۆژهەلاتی نێوەراست و باکووری ئافریکا و دەستپێکێک کە دە دەتوانێ هێوای ئەو زیندوو کاتەوە  کە فۆرمۆلی یان دیکتاتۆر یان تێرۆر جێگەی خۆی بە دێمۆکراسی پاش دیکتاتۆر بدات  و وا دەرنەکەویت کە لە ناوچەیە یان دەبێ دەسەڵاتی دیکتاتۆر بوونی هەبێت یان تێرۆر جێگەی دەگرێتەوە.

یەکەم  چاوەروانی کە لە بەشداری ئامریکا لەشەری داعش دا دەکرێت ئەوەیە کە  قورسایی  سیاسی لە سوریە و عێراق  بەلای هێزە دێمۆکراتویستەکان لاسەنگ بێت بەڵام ئایا ئەو پرۆسەیە سەرکەتوو دەبێت؟ بێگومان ئەوە پێویستی بە کات هەیە  


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی