ئاوازی خه‌می گرین و زامی من
قه‌ت هه‌توان نه‌بوو له ژیانی من
هه‌تا ئه‌مرۆکه‌ش دڵ په‌رێشانم
ئه‌سیری ده‌ستی داگیرکه‌رانم
هه‌روا هاواری بێ ئازادیمه
به‌بێ ده‌له‌ت و سـه‌ربه‌خۆییمه
هه‌ر ده‌رۆم به‌ره‌و قۆناغی ژیان
بڵام من نه‌مدی ژیانی بێ گریان
هه‌ر په‌رێشان و چه‌وساوه ماوم
ساله‌های ساله وا له ناو داوم
داگیرکه‌رانی دڕنده‌و ته‌ره‌س
هه‌رواده‌مکوژن ده‌ژمنی ناکه‌س
ژیان و ماڵم لێ داگیر ده‌که‌ن
کوردستانی‌من‌وا خاپوور ده‌که‌ن
تازیی و رۆمی و عه‌جمی نامه‌رد
نیشتمانمیان پڕ کردوه له ده‌رد
نایه‌له‌ن که‌وا سه‌ربه‌خۆ و ئازاد
له کوردستانم هه‌مبێ ژیانی شاد
ساله‌هایه ساله ڕۆله‌م ده‌کوژن
خاکم داگیر و خوێنم ده‌مژن
هه‌رچه‌ند منیش ئازادیم ده‌وێ
سه‌ربه‌خۆ بوون و ره‌هایم ده‌وێ
به‌ڵام هێند په‌ست و داگیرکه‌رانن
ته‌نیا له مه‌رگی کوردم ده‌ڕوانن