"an independent online kurdish website

لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی کوردستان بەتایبەت لە باشوور و ڕۆژئاوا داواکردنی کورد بە ئامانجی سەرەکیی عەرەب و داعش و تەواوی هاتنەدەنگی هێزەکانی کورد و یەکدەنگیمان جوامێریی گەلی کورد بۆ تەواوی جیهان ئاشکرا بوو، gelawej_muhammadi14

بەوەش کە لە پەلامارە تیڕۆریستانەکەی دەوڵەتی ئیسلام لە عێراق و شام ((داعش ))،بۆ سەر شاری خۆڕاگری کۆبانێ میللەتی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان خۆڕاگرانە، بە ناڕەزایەتی وەدەنگ هاتن و لە سەرتاسەری دونیا دروشمی ناڕەزایەتیان بڵند کردەوە.

بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی وزۆر چالاکیی تر کە لە هەمووی گرنگتر ناردنی هێزی پێشمەرگە بوو لە لایەن وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستانەوە.

بۆکۆمەک وپشتیوانی شەڕڤانان و پشوویەکی ئەوان کەماوەیەکی زۆر بوو دەجەنگان لە پێناو پاراستنی خاکی نیشتیمان وبەژن و پیاویانەوە نەیان هێشت ئەوشارە بەدەردی شەنگال ببرێت وشکۆی کورد چیتربریندار نەکرێت وئەوهێزەی کە لە کۆبانێ دەجەنگان بە ئاسانی توانیی زەبڕێکی کوشندە لە داگیرکەران و نەیارانی کورد بدات. ئەمە لە بەرامبەر میللەتێکی دڵ ڕەشی خاک داگیرکراوی وەک عەرەبدا.

لە ئەم هەڵوێستە کوردەوە دەرکەوت کەخۆیان دەیان ساڵە خاکی دەوڵەتی فەلەستینیان لەلایەن دەوڵەتێکی بچوکی وەک ئیسرائیلەوە داگیرکراوە و خەڵکەکەشی زوڵمی لێ ئەکرێت و ڕۆژ بەڕۆژیش زیاترخاکی داگیر ئەکرێت لەولاشەوە21 دەوڵەتی عەرەبی کە وا ئاڵا و دەوڵەتی دان پێدانراویان هەیە وخاوەن سوپای ڕاهێنراون و دەتوانن بێنە سەرهێڵ بەڵام لە ئاست ئەو زوڵمە کە ڕۆژانە لە فەلەستین دەکرێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان مانەوەیان لە دەستەڵات بێدەنگن. بۆ ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل نەکەوێتە مەترسییەوە.

بەڵێ ئێمەی کورد بۆ دۆستانی کورد و میللەتەکەی خۆشمان ئەوەمان پشت ڕاست کردەوە کە لە هەر کاتێکدا تەبانەبین وکێشەی جیاوازیی بیروڕا و ئایدیۆلۆژیشمان هەبێت بەڵام لە کاتی تەنگانە و مەترسییەکاندا هەمووی وەلاوە دەنێین و برا وپشیوانیی یەکتر تاکە ئامانجمانە.

بەڕای من لەم کاتەدا کە ئەم گروپە تیرۆرستییە دروست بووە هیچ پێویستییەکی بە ئاراستەکردن نییە بۆ سەرخاکی کوردستان لە بەرئەوە خاڵی یەکەم ئەگەر بیانەوێت ئیسلام بە خەڵکی کوردستان بگەیەنن لەهەڵەدان چونکە تەنانەت سەرکانی وئاوەکانی کوردستان جێگەی پەرستش وخوداناسیی تێدایە وە ئەگەر بە کافریشمان دەزانن و وادەزانن خاکی ئەوانمان داگیرکردووە لە ئەمەشیاندا پێم وایە هەڵەن چونکە خاکی داگیرکراوی ئەوان لای ئیسرائیلییەکانە باشترە ئاراستەی خوێن ڕشتن و هەوڵەکانیان بەرەو ئەوێ بگۆڕن ئەگەر بەڕاستی ئەوان بەرامبەر دوژمنانی عەرەب و ئیسلام وەستاونەتەوە.


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی