"an independent online kurdish website

رۆژی شەممە، ١ی نۆڤامبری ٢٠١٤، کۆمیتەی ڤێستمانلاندی حیزب بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب لەم حەوزەیەدا کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەڕێوەبرد.pdki-vesteros-01

لەم کۆنفرانسەدا بەڕێز “کاک ئەنوەر کاکایی” بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید و بەڕێزان  “کاک کاکەبرا ئەلیاسی” و”کاک مەولود عەبدیلزادە” بەرپرسانی هەر کام لە بەشەکانی پەروەردە و تەشکیلاتی کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید و هەروەها ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکێتیی کوردانی گشتی بەڕێزان کاک “هێرش بەهرەمەند” و “کاک فەیزوڵڵا ئینفرادی”  بەشدار بوون.

کۆنفرانسەکە بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و یەک خولەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان دەستی پێکرد. پاشان خوشکە “حەبیبە محەممەدی” بەڕێوەبەری بەرنامەی کۆنفرانس داوای لە بەڕێز “کاک هەمزە عەزیزی” کرد بۆ ئەوەی بە وتەیەک کۆنفرانسەکە بکاتەوە.

لە بەشی دواتری کۆنفرانسەدا بەڕێز “کاک عەبدوڵڵای عەبدی” بەرپرسی کومیتەی پێشووی حیزب لە ڤێستمانلاند راپۆرتی کار و چالاکییەکانی کومیتەی پێشووی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد. پاش ئەویش بەڕێز “کاک محەممەد ئەمین کەریمیان” بەرپرسی بەشی ماڵی هەمان کومیتە بە تێر و تەسەلی راپۆرتی ماڵی کومیتەی خستە بەر دیدەی بەشداربووان. هەر دوو راپۆرتەکە بە تێکڕای دەنگ پەسند کران. پاشان “کاک هێرش بەهرەمەند” وەکوو نوێنەری یەکێتیی کوردانی گشتی وتەیەکی پێشکەش بە بەشداربووانی کۆنفرانس کرد.

دواتر داوا لە هەر یەک لە بەڕێزان “کاک مەولود عەبدلزادە” و ” کاک کاکەبرای ئەلیاسی ” کرا بۆ ئەوەی وتەی خۆیان پێشکەش بە کۆنفرانس بکەن. کاک مەولود لە وتارەکەی خۆیدا تیشکی خستە سەر لایەنە مێژووییەکانی رێکەتننامەی سایکس پیکۆ و ئەو  دەرئەنجامانەی ئەم رێکەوتننامەیە لەسەر بارودۆخی کورد بە گشتی داینا. دواتر باسی لە گۆڕانکارییەکانی ئەم یەکساڵەی دوایی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر دەرهاویشتەکانی ئەم رێکەتننامەیە کرد.

پاشان کاک کاکەبرا وتارەکەی خۆی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، راپۆرتەکەی بەڕێزیان تایبەت بوو بە سەرهەڵدانی رێکخراوی تێرۆریستی داعش و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەم رێکخراوە تێرۆریستییە کە لە ئێستادا دەستکەوتەکانی گەلی کوردی کردووە بە ئامانجی پیلانە رەشەکەی خۆی.

لە بەشێکی تری کۆنفرانسەکەدا بیروبۆچوون و سەرنجەکانی بەشداربووانی کۆنفرانس لەسەر هەر کام راپۆرتەکانی کومیتە و ماڵی و هەروەها وتارەکانی بەرپرسانی کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید خرانەڕوو.

دوایین بەشی کۆنفرانسیش تەرخان کرابوو بۆ هەڵبژاردنی کومیتەیەکی نوێی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بۆ حەوزەی ڤێستمانلاند. لەم بەشەدا ٦ کەس بە تێکڕای دەنگ هەڵبژێردران.

بۆ بینینی نزیک 20 وێنەی یەکەم کە هی ئەم رۆژەن ئێرە کلیک بکەن

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی