"an independent online kurdish website

بەردەوامی بابەتەکە: ئەگەر بابەتی پێشووت چاو لێکردبێت لە کۆتایی بابەتەکەدا باسم لە چوار شێوە بیرکردنەوە لە مرۆڤدا کردووە، بەڵام چوونکە مەبەستی باس لە خۆ بەزلزانینی بەپێچەوانەی ڕەووشتەfatih_aresh12

تەنها باس لەو تاقمە مرۆڤە دەکەم کە دەڵێن من هەم بەڵام تۆ نیت، ئەم تاقمە هێندێک تایبەت مەندی خۆیان هەیه کە پێویستە لە قۆناخە جیاوازەکاندا سەرنجی بەدەرێته، یانی شێوەی بیرکردنەوە و ئاستی فکری ئەوان لەو سەردەمەدا زۆر کارتێکردنی جیاواز دەداتە دەست. “تێبینی نابێت ئەوە لە بیربکەین کە جیاوازیەک لە نێوان باوەڕ بەخۆبوون و خۆبەزلزانی دا هەیە، مرۆڤ دەبێت باوەڕی بەخۆیی هەبێت بەڵام کاتێک کە خۆی بەگەورە دەزانێت دەبێت لە سەر هۆکاری خۆبەزلزانییەکەیی و ئاکامەکانی لێکۆڵینەوەمان هەبێت، زۆربەی ڕوانگەکان خۆبەزلزانی کە لە ئاستی خۆباوەڕی تێدەپەڕێت بە شێوە نەخۆشییەک پێناسەدەکەن و…”

ئەو چەشنە مرۆڤە کە مەبەستی باسەکەی منە ئەوانەن کە بە شێوەی جۆراوجۆر خۆیان بە + (سەرەوەی خۆباوەڕی، سەرەوەی بوون) دەزانن و خەڵکانی دیکە کە بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ لە گەڵ ئەوان جیاوازن بە – (خوارەوەی سفر) دەزانن، بەم تاقمە مرۆڤە دەڵێن” بیبەمەوە – بیدۆڕێنە” بەکورتی لایەنی خاس وخڕابی ئەم تاقمە مرۆڤانە بریتیە لە: هەمیشە هەوڵدەدەن تا خۆیان براوە و لایەنی دیکە دۆڕاو بێت، تەنها بیروبۆچوونی خۆیان بۆیان جێگەی ڕێز و قبووڵە. دەتوانن بەرهەم هێنەر بن بەڵام لە زۆر جاردا ئەوەی کە دەی خووڵقێنن بۆ خۆشیان لە نێوی دەبەن و هەستی تۆڵە سەندنەوەیان بەهێزە، ئەوەی کە مرۆڤ بێ کەموکوڕیی نییە و ئەوانیش کەموکوڕییان هەیە قبووڵ ناکەن و بەبیستنی وشەیەکی وەها ئاڵۆز دەبن…

دژ بە دەوروبەری خۆیان زۆر کردەوەی نەرێنی پیشاندەدەن و باوەڕیان بەکەس نی یە

هەروەها پێیان دەڵێن” له خۆڕازی، کەم تاقەت” لایەنێکی ناسراو و تاڕادەیەک ئەرێنی کە ئەم چەشنە مرۆفانە هەیانە ئەوەیە کە هەستی باوەڕ بەخۆبوونیان زۆر بەهێزە.

بەکورتی من زۆر هەولم دا کە بتوانم بزانم شێوەی بیرکردنەوە خۆبەزلزانانی پارە پەرەست چەندە لایەنگری هەیە بەڵام بەخۆشییەوە نەمتوانی تەنها بۆچوونێکی ئەرێنی پەیدا بکەم و هەموو باسەکان دژی ئەو شێوە بیرکردنەوە بوون.

تاقمی سێهەم: گەلی کورد گەلێکی داماو و لێقۆما بووە و زۆر کەسێک بە هۆکاری جۆراوجۆرەوە ناچار بووە کە بەشێوەی فیزیکی وا پیشان بدات کە لە گەڵ دەسەڵاتدارە و دژی نەتەوەکەیەتی بەڵام ئەم لە گەڵ کەوتوانە (چەکدار) دوو تاقمن کە هەرکامە بەشێوەیەک خزمەت بە سەرکوتی ئازادی دەکەن و لە ڕوانگەی منەوە دەبێت ئەو چەکدارانەیی ڕژیم دوو ناویان بۆ دانێین تاقمێک جاش و تاقمێک چەکدار. جاشەکان ئەوانەنن کە بەشێوەهایی جۆراوجۆری وەک مرۆڤی ڕەووشت نزم و بەرژەوەندی خواز خۆیان فرۆشتووە و بوون بە جاش و نەتەوە و مافی مرۆڤ و باس لە کۆمەڵگایەکی باش بۆ ئەوان شتێکی بێ نێوەڕۆکە، بەکورتی جاش کەسێکە کە حسابی خۆی لە گەڵ کۆمەڵ و کۆمەڵگا یەکلا کردووەتەوە و لە باتیی بەربەرەکانی دژ بە هەوڵ و تەقالایی خەڵکانی دیکە بۆ دانانی بەردی بناخەیی کۆمەڵگایەکی باش پارە لە گەڵ ڕەحمەتی ڕەش لە ئەربابەکەی وەردەگرێت! بەڵام چەکدارەکان ئەوانن کە لە ڕووی ناچارییەوە بەشێوەی فیزیکی لە گەڵ ڕژیم کەوتوون، ئەم تاقمەیان وێرای ئەوەی کە لە ڕووی دەروونییەوە کارتێکردنی نەرنییان لە سەر کۆمەڵگا هەیە بەڵام دەتوانن لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە هەوڵ بدەن کە ڕیزی خۆیان لە ڕیزی ئەو جاشانە کە تاوانیان کردووە و لە داهاتوویی خۆیان دڵنیا نین و هەمووکات هەوڵ دەدەن تا لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندا باری ئاسیی کێشەکە تێکدەن جودا بکەنەوە، بەکورتی دەبێت بتوانن پیشانی بدەن کە دژی دواڕۆژێکی باش نین، هەروەک هەمووان ئاگادارن مرۆڤ قابیلی هەڵەیە و هەڵە دەکات بەڵام مرۆڤی تێگەیشتوو کاتێک کە زانی هەڵەیی کردووە سنوور بۆ هەڵەکەی خۆی دادەنێت و ناهێڵێت بڕواتە قۆناخی ناتەبایی یان تاوانەوە، بەگوێرەی بیرکردنەوەی من لە سەر خەبات ڕزگاری خوازیی یان باشتر وایە بڵێن لە یاسای بەرخۆدەراندا وێرای ئەوەی کە هەوڵ دەدرێت کە تاوانکار و تاوانباری کەم بێتەوە بڕیار وایە کە هەمووکات هەوڵ بدەرێت کە کەمترین کەسیش سزا بدرێت بەدڵنییاییەوە ئێوەش ئەو ئیمکانەتان هەیە کە پیشان بدەن کە مرۆڤی ڕەووشت نزم نین و دەتوانن ئەو مەودایە کە لە ڕەووتی مێژوودا پێکهاتووە قەرەبوو بکەنەوە و هەموو دەست لە نێو دەستی یەکتر پێکەوە بۆ تێپەڕین بە سەرکۆسب دا وەک پێویستییەک ڕوو لە ئامانج کە دانانی بەردی بناخەی کۆمەڵگایەکی باش هەنگاو هەلگرن و… 

هەموو ئەمان هەرکامە بەشێوە و ڕادەیەک خزمەت بە دەسەڵاتێک دەکەن کە دەیهەوێت وڵات و کۆمەڵگایەک بناخە دانێت بە پێچەوانەی وڵاتێکی باش و هەوڵ دەدات کە تاوان زۆر بێت و زۆرترین کەسیش سزا بدرێت و کەمتیرین کەس بێتاوان بناسرێت و ئەگەر بڵێت بێتاوان بوو دەڵێن کێشەیەک نییە خودا لەو دونیاکە پاداشتی دەداتەوە، یان بە شتێک بەناوی دییە دەست بە سەر تاوانەکەیاندا دەکێشن لە بەرژەوەندی خۆیاندا.

هەروەک پێشتر خوێندووتانەوە بناخەی کۆمەڵگایەکی (وڵات) باش لە سەر ئاستی خۆشەویستی، هاوڕایی، وەفاداریی و هاوکارییەکی بەهێز دروست دەبێت بەڵام ئێوە خوێنەرانی بەڕێزی ڕۆژهەڵاتی لە ناوخۆی وڵات بۆ خۆتان داوەر بن و هەڵ سەنگاندن بکەن داخۆ ئەمڕۆکە لە کۆمەڵگای ئێران بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی ئەو بنەمانە کە بۆ کۆمەڵگایەکی باش پێویستە دەست دەکەوێت؟ ئەگەر وەڵام بەپێچەوانەیە کە واتە دەبێت سیستەمی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگاکە باری ئاسایی خۆی لە دەست دابێت!

نابێت ئەوە لە بیر بکەین کە مرۆڤ گیانلەبەرێکە کە لە پێناو بەهای کۆمەڵایەتییەکان و بە ئارەزوی خۆی لە گەڵ مرۆڤەکانی دیکە دەژیت، ئەم پێکەوە ژیانە یان ئەم پێوەندییە کۆمەڵایەتییە بێ کێشە نەبوو و نابێت بەڵام ڕێسای ڕەووشتی بە ئێمە دەڵێت کە کام کردار و ڕەفتار باشن و دەبێت هەوڵی بۆ بدەین یان کام دۆخ بەپێچەوانەی ڕەووشتە و دەبێت دووری لێ بکەین.

هەمووکات و سەردەمێک بەهاغەیرە ڕەووشتییەکان لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا بوونیان هەبوو و نابێت چاوەڕووان بین کە بنبڕیش بکڕێت بەڵام هەمووکات بەها غەیرە ڕەووشتییەکان لە ژێر گوشای بەها ڕەووشتییەکاندا کۆنترۆڵ کراوە و لە ڕادەیەکی نزمدا ڕاگیراوە و نەیتوانیووە وەک نەخۆشییەک کۆمەل و کۆمەڵگا لە گەڵ مەترسی ڕووبەڕوو بکاتەوە و ببێتە هۆکاری ئازاردان و هێنانە خوارەوەی پرێستیژ و رەفاهی دەروونی مرۆڤەکان.

بەکورتی لە ڕوانگەی خۆمەوە دەمهەوێت بڵێم کە کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تێکڕا بە تایبەتی کچان و کوڕانی تێگەیشتوو و ڕەووشت بەرزی نەتەوەکەمان ئەمڕۆکە لەو پارچەیی کوردستاندا میراتگری ئەم شیکردنەوەی منن و ئەوانن کە دەتوانن بە هەڵاوەسینەوە و بە هێزکردنی بەها ڕەووشتیەکان ئاڵوگۆڕ ئەرێنی پێکبێنن و هۆکارەکانی بناخەدانانی کۆمەڵگایەکی باش بۆ جیلی (نەوە) داهاتوو دابین بکەن.

بەداخەوە ئێمەیان وا بارهێناوە کە زۆر جار بڵێن جا من چیم لە دەست دەێت و دەتوانم چ بکەم، بەڵام بەپێچەوانە تۆ دەتوانی زۆر کارێک بکەیت یانی ئەگەر هەستی من ناتوانم و تۆ هەوڵبدە یان نەمن هیچم لە دەست دێت و نە تۆ لە خۆمان دورخەینەوە و باوەڕ و لێبوردوویمان هەبێت و بڵێن من هەم و تۆش هەیت، کاتێک کە وەها بیرمانکردەوە یانی من + تۆ = ئێمە، کاتێک بووین بە ئێمە یانی بووین بەهێز. کاتێک کە بووین بە هێزێکی گەلیی یانی ئاڵوگۆڕمان پێکهێناوە، ئەودەمەیە کە وردەشیشەکان بە یەک ڕۆژە دەبنە ژینگەپارێز و ئێوەش لەو ڕوانگەوە کە هەڵە و گەشەیی فکری مافی هەموو تاکێکە ڕێز بۆ مافی شاڕۆمەندی و مرۆڤایەتیی ئەوان دادەنێن و شانازیی خوڵقانی مێژوویی دانانی بەردی بناخەیی کۆمەڵگایەکی باش بۆ هەمووان تۆمار دەکەن و… سەرکەوتووبن.

تکایە بۆ بابەتەکانی تری کاک فاتح ئێرە کلیک بکەن 



نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی